نیشتیمان لە ترسناکترین کاتەکانیدا

Friday, 17/06/2016, 19:45

3431 بینراوە


سەرسەخترین دوژمنی کورد و مرۆڤایەتی تورکییای فاشییە، کە  ئاگادار و بەشداری هەڵگیرساندنی ئاژوە و پشیوی ناوەوەی سورییایە، خۆی بەشدارە لە دروستکردنی ئەو قەیرانە ترسانەکەدا، ئەمەش تەنها بۆچوونی من نیە، بەڵکوو دەیانی وەکوو جێمس ولس، دەزگای سیخوڕی ئەمەریکا، جۆهان پیرکنس سیخوڕێکی سی ئای ئەی، هیلاری کلینتۆن، سنۆدن دیسان سیخوڕێکی سی ئای ئەی، دواترنیشیان دامەزرێنەری ویکیلیکس ئاسانج.



--------------------------------------


مهمة جون بيركنز john perkins "القاتل الاقتصادي" في مصر

کاتێکیش کە تورکییای فاشی ئاگاداری پیلانەکەیە و خۆشی بەشێکە لێی، هەمووشمان ئەو ڕاستیەش دەزانین کە تورکییا، بریتیە لە کینە و ڕەق بەرانبەر هەموو لایەن و نەتەوەیەک، بەتایبەتی گەلی کورد، چونکە ئێمەی کورد لەناویاندا دەژین و نزیکیتریانین، لە چاو نەتەوەکانی دیکە، ئێمە بە هەڕەشە دەبینێت، بۆیە دەبێت، کە ئامادە باشی بۆ ڕاوەستاندنی بەرەو پێشنەچوونی پرۆسەکەی نەتەوەکەمان کارێک بکات.بۆ ئەوکارەش گوێی مەسعود مەلا مستەفا دەگرێت و کارەکانی پێڕادەسپێریت.لەو لاشەوە جەلالییەکان بە جوڵاندنی ئێران دەهێنێتە پێشەوە.ئەگینا دیتمان بودجە لە بەغدادەوە دەهات و هیچ کێشەکەمان نەبوو، ئەوە بوو لە پڕ مەسعود مەلا مستەفا، لەگەڵ بەغداد تێکیداو، خاک و خەڵکی توشی ئەو نەهامەتییە کرد، کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا وێنەی نەبووەو ناشبێت، کە گەڵیک کە لەسەر زێڕی ڕەش بژی گەلەکەی برسی بێت بەرمانبەرەکانی ٧ مانگ مووچە وەرنەگرێت و لاوانیشی سەرگەردان و ئاوارەی ووڵاتان بێت.لەو لاشەوە خوودی تورکیای فاشی داهاتەکەی دەبات و دەیخوات، هەروەکوو پێشووتر باسم لێوەکرد، کە لە کەسانی پسپۆڕم پرسیوە، کە تورکییای فاشی ١٣٩ ملیارد قەرزار بوو، بەڵام دوای ئەو پیلانە، ئێستا تورکییای فاشی زیادەی هەیە، بە قووتی گەلەکەمان بنکەی سەربازی لە قەتەر دەکاتەوە.ئاخر کوا کێ بیستوویەتی لە تەواویی مێژووی گەلەکەماندا تاکی کورد ناچار بکرێت کە پارچەی گیانی خۆی بۆ بژێوی یان منداڵەکانی لەبەر نەبوونی بفرۆشێت؟ لەهەر هەمووی ترسانکتر گیانی نیشتیمانپەروەریشی مراند، سەراپای نیشتیمان پەروەرانیان ڕاونا و لە جێگایاندا پاتاڵ و گەجەر وگووجەرەکانی وەک ئومێد خۆشناو، سەرۆ قادر، مەلا بەختیار، شێخ جەعفەریان کردە دەفتەردار، سەدانی وەک مەلا عبدولەتیف و مەلا عەلی کەڵکەیان بەردایە گیانی خەڵکە بەش مەینەتەکە.هەر وەکو بەهەشتی کاردۆخی ئەفەرموێت

کەر لەجێ ئەسپی کەحێلە، دێتە مەیدانی مەساف
بزنە کێویە وا لەگەڵ شێرا، ئارەزوی زۆران ئەکا
‌قەل لە جێ ی باز ئەبینم، بۆتە سەردار و ڕیش
‌گورگی برسیە ئەمڕۆ سەر پەرشتی ڕان ئەکا
کونەبوو ئەوسا جێگای قوژبنی وێرانە بوو
‌سەیریکە ئەمڕۆ لەگەڵ قوش جلە و جەولان ئەکا
مام رێویە بۆتە دەفتەر داری گۆشت و دوگی چەور
‌مشکی برسیە ئەمڕۆ پاسەوانی خەلە و خەرمان ئەکا

(کاردۆخی)


تامپ دەڵێت: داعش دروستکراوی ئوباما و کلینتۆنە

هەموو دەبینن و دەبیستین کە لەم کاتە چارەنووسازەدا، کە داوا پیلانی ئیمپیالیزمی جیهنایە، بە پیلانی دوا ٥٠ ساڵی ئایندەیە، سەرلەنوێ داڕشتنەوە و هەڵوەساندنەوەی نەخشەی خۆرهەلانی ناوینە، ئەم بنەماڵەی ال بارزانیە، بوونەتە چ جۆرە خۆرەیەکی ترسناک، بە دژایەتی کردنی سەرجەم پارچەکانی دیکەی نیشتیمان، دەرگای سمێڵکا دادەخات، هەرچەند بەشەقی ئەمەریکا ئێستا کراوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دیتمان چەندەها کەسایەتی و ڕێخراوی خێرخوازی، بۆ کردنەوەی نەخۆشخانە لە ڕۆژئاوا ڕیگەیان نەدا، ڕێگیریان لە خەڵکی خۆبەخش و خێرخوازان کرد کە داو دەرمان بگەیننە خۆرئاوا، بەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو جاش و خۆفرۆشانێک کە تورکییای فاشی پەروەردەیان دەکات، لێرە و لەوێ کۆیان دەکاتەوە و هەوڵی خیانەتی خۆی دەخایە کار، تا ئەزموونەکەی خۆرئاواش وەکوو باشووری نیشتیمان بشێوێنن.
ببینن ئەم پسپۆڕە ئەڵمانیە چی باس دەکات، بە کورتی ئەڵێ: چالە گازێکی گەورە لە نێوان ئیران و قەتەردا هەیە، کە دابەشیان کردووە لە نیوان خۆیاندا، بەڵام بۆئەوەی ئەم گازە بگەیەننە ئەوروپا، پرسیاریان لە بەشار ئەسەد کرد، ئایا ڕێگە دەدات ئەو گازە بە خاکی ئەودا بگەننە زیورخ، بەشار ئەسەدا بە سعودیە و قەتەرەیەکانی گووت نا، بەڵام کاتیک ئێرانیەکان پرسیاریان لە بەشار ئەسەدکرد ئایا ڕێگە دەدات، غازەکەی ئیران لە خاکی سوریاوە بگاتە ئەوروپا، سوریا گووتی بەڵێ.ئیتر لێرەوە بڕیاری دروست کردنی داعش درا.
ضابط سابق في الاستخبارات البريطانية: هكذا صنعنا داعش وهكذا نقرع طبول الحرب ضدها
قەتەر و سعودیە بەپار و فەتوا، تورکیاش بە ڕێگەدانی دەروازەکانی بە گەیشتن بە چوارپێ ئیسلامیەکان، لە هەموو کون و کەلەبەریەکی ئەم گەردونەوە، لە تورکیاوە ڕویان کردە سوریا، بۆ بە جێگەیاندنی پیلانی ڕووخاندنی بەشار ئەسەد، دەبینن سورییان بە ئاستێک گەیاند، ک ەبەراستی رووی هیتلەریان سپی کردەوە، کەش و هەوایەکیان دروست کردووە، مرۆڤ قیز لە مرۆڤ بوونی خۆی دەکاتەوە.لێرەوە دەبێت، باوەڕ بەو ووتە بەنرخەی نیتشە بکەین کە گووتی: من لە هیچ گیانداری ناترسم تەنانەت شێرش، هێندەی لە مرۆڤ دەترسم، چونکە شیر کە تیربوو، ئیتر مامزیش لە پاڵیدا خۆی تل بدات، کاری بەسەریەوە نییە.بەڵام مرۆڤ دوای تێربوون پاشەکەوت دەکات.بەڵی لەم کاتە چارەنووسازەدا، بنەماڵەی خۆفرۆشی ال بارزان، بوونەتە داردەستی تورکییای فاشی و پیلانەکانی تورکییای فاشی جێبەجێ دەکەن.خاک و خەڵکیان بەو دەردە بردووە، کە باوک ناچاربێت منداڵی خۆی بفرۆشێت، لە هەر هەمووی ترسناتر، خەڵک بیدەنگە و نقەی لیوە نایەت، بەدیدی خۆی مەرگی لەسەر خۆ دەبینێت.پێشتر گوتومانە کە لە دروستکردنی داعشدا، هەزران دەرووناس، مەلا و کۆمەڵناس کاریان تێداکردووە، لێرەشدا لەوە دڵنیام کە هەزاران پسپۆڕی تورکییای فاشی کار دەکات، گەلەکەمان بگەمژێنن، ئەوەی چاوەڕێ نەکراو بیت، بەسەر گەلەکەماندا بهێنن، سەدان و هەزرانی وەک مەلا عبدولەتیف، مەلا عەلی کەڵەک، کار دەکەن.ئاخر خۆدەبینن ئیسلامیەکەشمان لە ئیسلام ناچێت، چ جای سیاسیەکانمان، ئیسلامییەکانی تورکیا ئەڵین تورک وتورکیا پێش هەموو شتێک پاشان زانکۆی عیشق بەڵگەیە، بەلام ئیسلامیەکانی خۆمان ئەڵین ئیسلام لە پێشدا، خاک و خەڵك هیچ نییە.لە شاری "ئامەد" سەردانی دوو بنکەی ئیسلامیم کرد، "هود" "سەلاحەدین"، کابرایەکی بە ساڵاچوو پێی ووتم کوڕا من دینما پێشی، واتا دینەکەمان لە پێش هەموو شتیکەوەیە، ووتم خاڵۆ ئێمەی کورد ١٣٥٠ ساڵە ئیسلامین خۆ تازە نەهاتووینەتە سەر دینی ئیسلام، ووتی نا كورا من ئەوە گونایە.بۆ زانیاری، زانکۆی عیشق سەر بە گویەلەکانە، لە تەواوی ئاسیا دەریانکردن، بۆ نموونە کازاخستان، تورکەمەنستان، تەنانەت ئازەربایجان، لە خوودی تورکیای فاشیدا قەدەغەیان کردوون و خودی عەبدولا گیولەن ڕایکرد و ئێستا لە ئەمەریکا دادنیشیت و بۆ ماڵوێران کردنی گەلانی ناوچەکە.
سندوکن داوای مافی پەرنابەری لە سوید دەکات
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article17055855.ab


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە