دیسان دەهۆڵی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی

Friday, 24/06/2016, 11:50

2997 بینراوە


ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی فشەیە ، وەرە برام دوو قسەی بکە و پارە وەربگرە.
ئەفسووس هێشتا گەلان بەسانایی لە خشتەدەبرێن، لەلایەن دەسەڵاتدارانی مشخۆر و مل هوڕە و کەسە سووکە خۆفرۆشەکانەوە، بەداخەوە ئەو ڕەوشەش لە ووڵاتانی دیموکراتی و تەکنەلۆجیشدا ڕوودەدات. بۆ نموونە ووڵاتێکی وەکوو سوید کە دەتوانین کە بڵێێن دیموکراتی تا ئەندازەیەکی بەرز، جێگای خۆی کرۆتەوە، زۆربەی ڕۆژنامەکان ئازادانە دەتوانن بنووسن و سڵ لە زۆربەی دەزگاکان نەکەنەوە. لەگەل ئەوەشدا، کۆمەڵێک دەزگای نهێنی هەیە، کە دەمامکدار و پێنووسی ڕۆژنامەگەرییان پێناگات. ئیتر بەناوی پاراستنی ئاسایشی سەربازی وئاسایشی نهێنی وولاتەوە ولەژێر ناونازوی دیکەدان. لەگەڵ ئەوانەشدا، لە هەر هەموو بوارەکاندا، مەدییا ئازادی هەیە، بۆ گەیشتنی بەئامانجی پارتە سیایەکان کە ئامانج و پیلانی خۆی بۆ خەڵک دیاری بکات. بۆ نموونە وەک دەزانین کە گەورەترین کێشەی ئەمڕۆی ئەوروپیەکان، کێشەی نەمانی کاتە، ئەو نەمانی کاتەش دەبێتە هۆی دروست بوونی" ستریس، یان ماخۆلان" چونکە هەمیشە بە ڕێگای کار و ماڵەو مەڵەوەو کارەکەیەتی، بۆیە کاتی نیە کە چێژی تەواو لەژیان بەرێت، جگەلەوەش سترێس یان ماخۆلان، مرۆڤ بەرەو نەخۆشیە دەرونەیاکانی وەکوو "پسیکۆسۆماتیسک" دەبات، کە بەرەو خۆکوژی مرۆڤ بەڕیدەکات. پسیکۆسۆماتیسک نەخۆشیەکی دەروونیە، کەلەگەڵ کاتدا، ووردە ووردە کار لە ئەندامەکانی لەش دەکات، کە دەبێتە مایەی سەریەشەی نیوەی سەر، یان گورچیلەو نەخۆشیەکانی گەدەی مرۆڤ. لەگەڵ ئەوەشدا سیاسیەکان بەتایبەت، چەپەکان ،کۆمەنیستەکان، چارەسەریان هەیە، بەوەی کە ماوەی کارکردن کەم بکەنەوە بۆ ٦ کاژمێر بەهەمان تایبەت مەندییەکانی ژیان ئیتر لە مووچەوە تا دەگاتە، پشوەکان و یان بۆنەکانی کە کرێکار، کاریان تێدا ناکات. هەروەکوو باسمان لیوەکرد ئەو هەموو دەزگای مەدیایانەش کار دەکەن. چونکە خەڵک ناخوێنیتەوە وەکوو پێوسیت. کەواتە با لۆمەی گەل نەکەین، بە گەمژە و دواکەووتوو ناویان بەرین. بەتایبەت گەلانی خۆرهەلاتی ناوەراست کە جگە لە ئیسرائیل، لە هیچ ووڵاتێکی دیکەدا دیموکراسی بەرقەرار نیە، جگەلەوەش دەیان و دەسان و هەزاران دەهۆڵژەن، هەمیشە کار دەکەن بۆ گەمژاندنی خەڵەکەی خۆیان و خۆڵکردنە جاویان. خۆئەگەر باس لە نووسەرە دەربارەییەکان و هەلپەرستەکانی دەسەلات بکەین ، ئەوا دەبینن کە ئەو هەموو ناهەموارییەیان بەسەر خەڵکە بەش مەینەتەکەیاندا هێناوە، لە پێناو مشتێک دۆلاری چڵکندا. ئەمەش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زمانفرۆشان، قەڵەم فرۆشان،دەنگی دەهۆڵیان سیمای داهۆڵیان بەرزتر و زەقتر دەبێتەوە لەپەناگویی خەڵگە بەشمەینتەکەمان. لە دوا هەڵبژاردنەکانی سویدا، پارتی چەپی سویدی سکۆنە یان باشووری سوید، ئاگاداری کردم کە دەبێت لە گەڕەکی "نیدالا"ی شاری مالمۆ لەگەڵ کۆمەڵک هاوڕێی دیکەی سویدیم، هاوکاری پڕوپاگەندەی حزبەکەمان بکەم، منیش چووم، لەو جێگەدا کە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنمان دەکرد، سۆماڵیەک هات و یەخەی گرتم و پیی گووتم: شەرمە بۆ تۆ کە پڕوپاگەندە بۆ چەپەکان دەکەیت، چوونکە ئەو پارتە دژ بە بیانییە و سەرڕەشەکانەو هەروەها کافریشە. ئەمەش لەکاتێکدایە، کە چەپەکانی سوید، بە هەق و ناهەق پشتی سەر ڕەش دەگرن، هەر دوێنی ٢١ی مانگی شەشەی ٢٠١٦لە دەنگدانێکی پەرلەمانی لە سویدا، تەنها چەپەکان و سەنتەر پارتی لەگەڵ چەند ئەندامێکی ژینگە دژی بڕیاری پەرلامان دەنگیاندا کە ڕەوشی وەرگرتنی پەناهەندەدژوارتر بکەن، بەو ئاستەی کە ئیتر پەناخوازان خۆیان لە سوید هەڵبین و وولات بەجێبهێڵن، سۆسیال دیموکراتەکان، حزبی مۆدێراتەکان، هەروەها حزبی سڤەریا دیموکراتەکان، سەرجەم دەنگیاندا دژ بە پەناخوازان. بە واتایەکی دیکە، سڤەرییا دیموکراتەکان، حزبێکی نازین، سۆسیال دیموکراتەکان و مۆدێراتەکان کە زۆربەی سەر ڕەش دەنگیان پێیدەدەن، هەروەها حزبکە کوردستانیەکان لە کوردستانەوە دێنە بۆ سوید و پروپاگەندەیان بۆ دەکەن، هاوشانی حزبە نازیەکەی "سڤەریا دیموکرات"، دەنگیاندا دژ بە بیانیەکان و سەرڕەشەکاندا.
هەینی ڕابردوو، مەسرور بارزانی کە دەکاتە کوڕی مەسعود ال بارزان، سەرۆکی دەزگای ئاسایش، جارێکی دیکە ڕایگەیاند، کە دوای تەواو بوونی داعش، ئەوان سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنن. ئەو هەواڵەشیان بە تەواوی مەدییا کانی جیهان بڵاوکردەوە، لە راستیشدا، ئەو پڕوپاگەندە تەنها بۆ شاردنەوەی تاوانەکان و خیانتەکانی خۆیانە، چونکە هەر ئەو کاتەش کە لە ڕۆژنامەی "لێڤیندا" بڵاو کرایەوە کە١٠٠ ملیارد دۆلاری دزراو لەئەمەریکا ئاشکرا کراوە، هەروەها پۆلیسی ئیتالیاش ڕایگەیاند کەدەستی گرتووە بەسەر ٦٥ ملارد دۆلاردا، لەپڕ سینارێۆی ناوگەڵی مەلا عبدو لەتیفیان هێنایە پێشەوەو نزیکەی مانگێک سەراپای مەدییا کوردستانیان بەو باسەوە، سەرگەرم کرد، تائەوکاتەی کە ئاشکرابوونی ١٠٠ ملیارد دۆلار و ٦٥ ملیارد یۆرۆکە ووردە ووردە کز بوو، دوایش بەتەواوی، خەفەکرا.
هەفتەی ڕابردووش لەناوەندی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە هەواڵ گەیشت، کە بنەماڵی ال بارزانی بەزانینەوە، کوردەکانی شەنگالیان بە جێهێڵاو، بە ئاشکرا ناوچەی شەنگالیان رادەستی داعشکرد. ئەم هەوالە تورکیا و بنەماڵەی ئال بارزانی شلەژاند وا تێگەیشتن کە ئەو هەواڵە دەبێنتە هۆی شڵەژان و لەق کردنی جیگە پیی تورکیا لە کوردستان لە ڕیگای بنەماڵەی ئال بارزانەوە، بۆیە هەواڵی راگەیاندنی دەولەتی سەربەخۆیاندا بەگوێی سەرجەم جیهانیاندا. ئەمە جگە لەوەی کە نزیکەی ٢٠ ساڵێکە مەسعود و دەست و پیوەندەیەکەی، هەر جار ناجارێک، ئەم دەنگە دەدەن بە گٶیی خەڵکە ڕەش ورووتەکەدا، لەکاتێکیشدا کە تەنانەت خۆیان لەناو خۆیاندا ڕێک نین، نەک لەگەڵ ڕێخراوە کوردیەکانی دیکەدا، ئەوان خۆیان لەناو خۆیاندا جەقۆ لەیەکتری تیژ دەکەن، لە پێناو سامان و دەسەلاتیدا. ئەمە چ جای ئەوەی لەگەڵ هیچ کام لە ڕێخراوە کوردیەکاندا تەبا نین، هەمیشە لەملا ملانێی سەختدا و سەرجەمیشی لەسەر دەسەلات و دزینە، هەروەها وەک "فرانکۆ" هەمیشە چاوی بڕیوەتە خیانەت،  دژ بە هەر چوار پارجەی نیشتیمان. هەفتەی ڕابردوو بوو، کەمال ئۆغلو کلیچدار، سکرتێری گشی جەهەپەی تورکیا، نامیلەکەیەکدا بڵاوکردەوە، کە مەسعود بارزانی بەهاوکاری "ئەنەکەسە" و میتی تورک پێکەوە پیلان دادەڕێژن دژ بە ڕۆژئاوای نیستیمان. جێپێ و چی دەستی هێنانی داعش بۆ سەر شەنگالیەکان و داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە، بە ڕۆژی نیوەڕۆ ئاشکراو دیارە، هاوکاری تاریق رەمەزان و پەنادانی لە هەولیر و ڕیگە خۆسکردنی کە هەڵبیت بۆ تورکیا، بە بێ پەردە بەڵگەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تاریق هاشمی بە ئاشکار داعشەو تاوانبارە کە کوشتن وبڕین و ڕێةمایی داعشیەکان. پاشانیش، مفتی عێراق ڕافع الرافعی لە کەناڵە تێڤیەکانەوە، بەدەنگی بەرز هاوارکردن و پشگیری داعش دەکات و دەستی نێو چاوانی ماج دەکات، ئیتر هیج شک گوومانێک ناهێڵێتەوە، کە بنەمالەی ال بارزان، داردەستێکی بەڵگە نەویستی تورکیان. لە گۆگلەدا ئەو نیوە دێڕە بنووسە کەل خواری خوارەیە، کە بە ئینگلیزی نوسراوە، ئەوسا دەبینیت، کە دوکتۆر عوسمان، هەروەها کاکە حمەی حاجی مەحمود، بە دەنگ رەنگەوە ئەڵین کە بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕانسە، بەفەرمی هەموومانیان بانگ کرد و پێیان گوتین کە بڕۆن بەتەواوی لەگەڵ یەکتریدا ڕێکبکەون و دوای سەربەخۆیی کوردستان رابگەینن، ئێمەش لای خۆمانەوە، ئەمەریکاش رازی دەکەین، بەڵام ووشیار زێباری، لەکاتی گەرانەوەیدا بۆ کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە، نەخشەڕێگای راگەیاندنی سەربەخۆی کوردستانی ڕادەستی تورکە فاشیەکان کرد، ئیتر لەوێشەوە، جارێکی دیکە، خەونەکانی گەلەکەمان بۆ دەیان جاری دیکە بوونە بڵقی سەرئاو. ئیتر کام راگەیاندنی دەولەتی سەربەخۆیی؟
بەلام مەسعود ال بارزان چۆن ئەم کارانە دەکات و چۆن بۆی دەچیتە سەر؟ بۆ پارتەکانی دیکەی بە گۆرانیشەوە، هەزاران جار ڕایان گەیاند، کەلەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، ساختەکاری گەورە کراوە، بۆ نموونە کەی، ئەی، ئێن ووتی لە دهۆک بابڵێن ٢٤٠٠٠ کەس مافی دەنگدانی هەبووە، کەچی کۆمپانیەکەی مالباتی ال بارزان ٢٥٠٠٠ دەنگیان هێناوەو، دەنگەکانی ئێمەشیان فڕێداوە، دەیان سەدان بەڵگەی دیکەش، کەسیشمان گوومانمان لە دروستی و راستی بەو بەڵگانە نیە، کە ماڵی ال بارزان تەنها بە ساختەکاری ژیان دەبن بەڕیوەو بەبێ ساختەکاری، هیچ نین. پرسیار لیرەدا ئەوەیە، بۆ گۆران ئەنجامەکانی قبوڵکرد، لەکاتێکدا کە هەر هەموومان دڵنییان لە ساختەکاری بنەماڵەی ئال بارزان؟
هۆکاری سەرەکی دیکە، کاک "عەدنان گلی" لە پۆستیکی خۆیدا بلاوکردەوە، کە ناسیاوێکی بۆی نووسیوە، برام تۆش وەرە با پێکەوە پروپاگەندە بۆ راگەیاندنی دەولەتی کوردی سەربەخۆ بکەین، لەدوایشدا نوسیوویە برام من دەزانم کە هەر هەمووی فشەیە، بەس وەرە مووچەیەک بۆ خۆت وەربگرە. ئەوانەی کە پڕوپاگەندەی ئەو درۆ ساخدارە دەکەن، هەر هەموویان، ئەو راستیە دەزانن، بەلام کە ئەخلاق نەما ، ئیتر گەل مانایەکی لەلایان نامێنێت.
مەحموود ماغوت، ئەڵی زۆر دەترسێم کە خیانەت ببیتە کارێکی ئاسایی، مارکس بە بۆرجوا خۆفرۆش ئەڵی قەحبە، یان گەواد و سەرسەری، ئەلبێرت کامۆش هەمان بۆچوونی هەیە، منیش دەمێکە گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کە قەحبە و گەواد، تەنانەت سەرسەریش، ئەمانە قوربانی سیستێمی سەرمایەدارێن، بە تاوانی دەزانم کە ئەوانەی پروپاگەندە بۆ راگەیاندنی دەولەتی کوردی سەربەخۆ دەکەن پییان بگووتریت، قەحبە یان گەواد، یاخود سەر سەری، بەلکوو پیوسیتە، کە نازناوێکی دیکەیان بۆ بدۆزرێتەوە. ئەوەی سەیر و جێگای ڕامانە سەرجەم ئەم ژار ڕشتنە لەزاری سۆرەکانی نیو پارتیەوەیە، هەرجەند بۆیەکەم جار گوێم لێبوو کە بارزانیەک بە زمانی سەرسەرییەکان جنیوی ناشرین، بە کاک "ئارام ئەحمەد" بدات لە ڤیدیۆیەکدا. جارێکیان لەکاک ڕەفیق پشدەریم پرسی، کە بۆ هەمیشە دەوروبەرەکانی مەلا مستەفا، ئەویان بە کەسێکی جنێو فرۆش و نەزان پێناسە کردووە، لەکاتێکدا مەلا مستەفا بە بە سورەکانی ناو پارتی گووتووە: سۆرەی هیندەر، لە راستیشدا وتەیەکی شایستەیە هەرچەند نازناوێکی ناشیرینە؟ مامۆستا ڕەفیق پشدەری ووتی نا بارزانیەکان خۆیان فریای ئەو کارانە ناکەون، ئەوان تەنها خەریکی جێبەجێکردنی پیلانی دوژمن و پارە کۆکردنەوەن، بۆیە ئەو شەڕە سەگە، تەنها بە سۆرەکانی دەکەن. نزیکەی ٢٠ ساڵی پێشوو سەردانی "تبلیس" یم کرد، لەوێ پڕۆفیسۆر "کەرەمی ئەنقۆسم" دۆزیەوە، ئەو ووتی: کۆمەڵیک کەسانی ڕۆسنبیر پێکەوە چووین بۆ لای مەلا مستەفا، بەڵام مخابن ژێوان بوینەوە لە چوونەکەمان، ئەمەش نامەی یەکێک لە هاوڕێکانمە کە دوای گەڕانەوەمان کە سەردانەکەی مەلا مسەتەفا، چوونکە مەلا مستەفا لە دوو سی خولەکدا دەیان جار ووشەی قوندەری بەزماندا دەهات، لەنامەدا هاتوە( من گووتم با نەچین، بەلام زیانمان نەکرد، چونکە من هەر لەوێدا باوەڕم هێنا، کە کوردستان توشی بەڵا کراوە و تا سەردەمێکی دووروو درێژ، گەلەکەمان تووشی نەهامەتی و ناهەمواری سەرلێشێوان و کوشت و بڕین دەکات). دوای ئەوەی کە گەرامەوە سوید، ئەو کاتە بە ڕینووسی لاتینی ئاشنا نەبووم، هەروەها باشیش لە زاراوەی کرمانجی تینەدەگەیشتم، چونکە نامەکە بە پیتی لاتینی و زاراوەی کرمانی نوسرابوو. ئێوارەیەکیان لەنزیک ماڵەکەی خۆمەوە، گوێم لەکۆمەڵیک کوردبوو، کە میوانی کاک "خەبات شێج جانەب" بوون، من وا تێگەیشتم کە دووانیان بە کرمانجی دەدوێت دەکات، بۆیە نامەکەم بردوو تابۆم بخوێنێتەوە، ئەوکاتە نزیکەی ٧ م٨کەس میوانی کاک خەبات بوون، ئەوەی بیرمابێت کاک ئازاد حاجی فایەقیش لەوێبوو، مەبستم ئەوەیە کەنامەکەیان دیت، ئیستا نامەکەم بۆ نادۆزرێتەوە، هیوادرم لە ئایندەدا بیدۆزمەوە و بلاوی بکەمەوە.
 
MASOUD BARZANI BLACK FAIL
ڕاگەیاندنی دەوڵەت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە