کەلتوری خۆفرۆشتن بەداگیرکەران....!

Saturday, 23/07/2016, 20:54

4898 بینراوە


هیچ دوژمنێك هێنده‌ی ئه‌وانه‌ شایه‌نی كوشتن نین، كه‌ خیانه‌ت له‌ خاك و ووڵات ده‌كه‌ن
"ئەرنەستۆ گیڤارا"
------------------------------------------
کورد گەلێکی سەیرە..! تاکە گەلە لەسەر ئەم ئەستێرەیە، کە ڕێز لە خۆفرۆش و خائینەکانی دەگرێ، بەبێ پلان هیچ لێپرسینەوەیەک ئەو خائین و خۆفرۆسانە دە‌هێننەوە نێو کایەکانی ژیان، بۆیە دەتوانن خیانەت و سیخوڕی خۆفرۆشیش بە نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێڕێتی و هەڵوێست پێمان بفرۆشنەوە.
ئەو بەڵگەنامانەی لە وارگەی (ویكلیكس) بڵاوبوونەوە، باس لە خیانەت و خۆفرۆشیی چەند کەسێکی خوێڕی و پاتاڵ دەکات، کە پێشتریش کوردستانپۆست لە وتار و نووسینەکانیاندا ناوی هەندێکیانی بڵاوکردەوە، هەر بۆیە لەلایەن دەسەلاتی کوردیی و میدیا ئەهلییەکانیشەوە کوردستانپۆستیان بە جنێوفرۆش و بە بڵاوکردنەوەی تۆمەتی بێ بەڵگە ناو دەبرد، نەک تەنیا ئەمە نا، بەڵکو ساڵی پار هەر کوردستانپۆست بوو، ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە، کە مەسعود بارزانی بەشێک لە نەوتی کوردستانی داوە بە تورکیا بۆ ئەوەی پاریزگاری لە مانەوەی پارتی بکات، ئەوەتا هەموو هەواڵ و نووسینەکانی راست دەرچوون، دەبێت لە ئاست ئەم کارەی کوردستانپۆست دەستی ریزی بۆ رابگیرێت، چونکە کوردستانپۆست سەلماندی تاکە سایتێکە خۆی نەفرۆشتووە و بە بێ کۆڵنەدان لە خزمەتی گەل و نەتەوەکەیدا بووە.
دەبێت ئەوەش بڵێم، کە کوردستانپۆست بەدرێژای ١٥ساڵ زیاترە بەڵگەنامە لەسەر خیانەت و سیخوڕیکردن و هەراجی نیشتمان و پەیمان و پلانی ژوورە داخراوەکان بڵاو دەکاتەوە، کەچی هیچی نەگۆڕی و گەلێکی خەوتو و بێباکی بە ئاگا نەهێنایەوە، بەڵکو هەمیشە کەسانێک هەبوون ووتویانە ئەمە فۆتۆشۆپە، ڕاست نییە، دروستکراوە، تابوری پێنجەمن، دەست بۆ پیرۆزییەکان و ڕەمزەکانمان دەبەن، ئیتڵاعاتن، بەعسین، میتن، هتد....، کەچی خۆیان دەرچوون هەموویین.
ئەمەی کە ڕوودەدات چاوەڕوان کرابوو و سەدان ڕەنگە هەزاران مەلەفی تر هەبێت کە سەرنگون دەبن یان کاتێک سەر ئاو دەکەون خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەمابێت. خۆفرۆشی لەنیشتمانی ئێمەدا بۆتە کەلتور و دەبێت لە شۆڕشیکدا کە ڕیالیستیانە بێت ئەو دیاردەیە زیندە بەچاڵ بکەین و نەیهێڵین، دەبێت خەڵکی فێربکەین، تا بزانن کە سیخوڕیی و نیشتمانفرۆشیی و خیانەت لوتکەی بێڕەوشتییە  بەهیچ شێوەیەک نابێت  لێبوردەیی  سیخوڕێک و خۆفرۆشێک و فایلدارێکی خوێڕیی و نەفس نزم بگرێتەوە، هەموو ئەمانە دەبێت سزا بدرێن.
ئێمە زۆر ڕۆناچینە ناو مێژووەوە لێ لە دوای راپەڕین و باشوری نیشتمان دەخەینە بەرباس، کە ڕاپەڕین بوو ژمارەی پێشمەرگەکانی شاخ کە لەودیوسنوری دەستکردەوە بوون ژمارەیان کەم بوو.بەڵام ژمارەی خۆفرۆش و جاش وئیستخبارات و سیخوڕەکانی کورد هێندە زۆر بوون، ژمارەیان لەملیۆنێک نزیک بووبووەوە.لەناو هێزە بەناو ئۆپۆزیسیۆن و شۆڕشگێڕەکانی شاخیشدا
 ژمارەی سیخوڕ و خیانەتکارەکان هەبوون و دوای ئەوەی ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد و ڕژێمی بەعس ڕووخا، 
 سەدان فایل لەسەر خۆفرۆشیی بەرپرس و سەرکردە و بنکردەی حیزبەکان سەرئاوکەوتن.
 سۆسیال دیمکراتە کوردەکان کە یەکێتی خیانەتکاری نیشتیمانی کوردستان نمایندەی دەکات دوای هێنان و بردن و دەنگدانەوەی لەناو خەڵکدا لە "پلینیۆم"ێکیاندا و لە سەر پێشنیاری جەلال تالەبانی ناپاک و خائین بەخێرایی بڕیاری دا لە هەموویان خۆش بوون، ئەو یەکێتییە ئەگەر کەسێکی شەریف لە سەرکردایەتییەکەیدا بوایە، دەبوو دەنگی بەرزبکرایە و بەمە رازی نەبوایە، لەجێگەی سزا چەپڵە ڕێزان کران و بونە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرس.لای پارتیش چونکە بە سەرکردە و ژێرکردەوە زۆربەی زۆریان فایلدار و خائین و خوێڕی بوون هەموویان بێدەنگیان کرد و دیزە بەرخۆنەی بابەتەکەیان کرد.لەدوای ڕاپەرین خۆفرۆشەکان و سیخوڕەکان هاتنەوە ناو کۆمەڵگا، بێئەوەی مۆرێکی خیانەت بەناوچەوانیانەوە بێت، بێئەوەی سەریان پاک بتاشرێت و بێ ئەوەی هەموویان وەک ناپاکێک و خائینێک لە کۆمەڵگایەکدا کۆبکرێنەوە، تەنانەت کە دەشمرن وەک هەموو کەسێکی ئاسایی لەگۆڕستان تەرمەکانیان لەگەڵ کەسە شەریف و جوانەکاندا دەشارێتەوە و هەندێکیان شیعرو شانامەی مرۆڤبونیشیان بۆ دەنوسرێت، مەلاکانیش بێئەوەی پرسیار بکەن ئایەتە پچڕ پچڕەکانیان بۆ دەخوێن و نزای لێخۆشبون و پاڕانەوەیان بۆ دەکەن، کە ئەگەر ئێمە میللەت بین دەبێت گۆڕاکانیشیان جیا بکەینەوە.جەلال تالەبانی کە یەکێکە لەوانە شایانی ئەوەیە وەکو کوردستانپۆست پێش دە ساڵ پێشنیاری کردووەە، شایانی ئەوەیە لەگەڵ مەلا مستەفا و کوڕە خائینەکانییدا بە کێلی رەش گۆڕەکانیان بۆ دابنرێن و هەمیشە رەجم بکرێن، ئەو شوێنەی لێشی دەنێژرێن ناوی لێ بنرێت گردی ناپاکان.
میللەتی زیندوو وەک گەلی ڤێتنامە کە خۆفرۆشەکانیان لە جێگەیەکی دوورە دەست دوور لە شارستانی ناشت و ڕیسوایان کردن، میللەتی زیندوو گەلی نەرویجیە ئێستاشی لەگەڵدا بێت ڕیسوترین کەسانێک لە لایان ئەوانەبوو کە لە نازیەکان نزیک دەبوونەوە سەریان دەتاشین، خەڵکی مامەڵەی لەگەڵ نەدەکردن، نەوەکانیشیان سزا دەدان، بۆ راستی ئەم باسە مرۆڤ دەتوانێت ڕۆمانی "نهێنی یاری کاغەز" بخوێنێتەوە تێدەدەگات چۆن دەبێت بەرخورد لەگەڵ ناپاکی نیشتماندا بکرێت؟
لای ئێمە کاتێک سیخوڕێک دەستەکەی دیار دەبێت لەباتی ئەوەی سەری خۆی شۆڕبکات و ملی خۆی بشکێنێت، لایەنی کەم لەبەر چاو وونبێت، کەچی پێچەوانەکەی دەکات.
کاتێک فایلدارەکان ناوەکانیان ئاشکرابوو، قەشمەرێکی وەک "سەعدی ئەحمەد پیرە" هاتەسەر خەت و ووتی: زۆرم لێبکەن ئەوەی ژێربەڕە دەهێنمەسەر بەڕە، بۆیە هەموو یەکێتییەکان بە چەپڵە ڕێزان دەستخۆشیان لەو پیاوە خۆفرۆشە کرد، بەڵام کەسمان نەمان پرسی ژێر بەڕە کەی سەعدی پیرە چی تێدایە و کێ تر وەکو خۆی لە ژێر ئەو بەڕەیەدا خۆی مەڵاس داوە!، هەروەها ئەوەتا لەکاتێکدا ئەگەر سەرۆک جاشێک دەدوێنیت لە بری ئەوەی شەرم بکات، کەچی دێت وەک شۆڕشگێرێک خۆی نمایش دەکات و دەڵێت ئێمە زیاتر لەوانەی شاخ خزمەتمان کردوە.
 ئەم سیخوڕو خۆفرۆشانە هەمووی بەرهەمی تاڵەبانی و بارزانییە چونکە لەدواجاردا ئەوان ئەم ئاوی بەدڕەوشتیی و ناپاکییەیان ڕشتوە و خەڵکی نەفسنزمی دیکەی وەک خۆیان خستە ناوی.
 ئەوەتانێ کچە بەرەڵاکەی سامی عەبدوڕەحمانی هەڵکێشراو لەخیانەت دەڵێت : ‌" كه ‌ئه‌و به‌مه‌یلی حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌ی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی ئاكاپه‌ و هه‌زاران كه‌سی تر ناردوه".
 پرسیارەکە لەوەدایە داخۆ گەلێک زیندوو بێت لەم پاشاگەردایە خۆش دەبێت ؟ 
لەوەڵامدا دەڵێین بەدڵنیایەوە نا، بۆیە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو نامە و دۆکۆمێنتانەی ویکیلیکس، گەلی باشور کە ئێستا خۆی وا شڵەژاندووە، دەڵێن: ئەوەتانێ ویکلیکس دیکۆمێنتی بڵاو کردۆتەوە ئەمەش دەسەلات هیچ لێناکات، چونکە پەچەکردار تەنها ئەوە نییە بڵاو بکرێتەوە، بەڵکو ئەوەیە ئەم خۆفرۆشانە دادگایی بکرێن ؟ کێش ئەمە دەکات، هەڵبەت نە دەسەلاتی کوردی، نە حیزبەکان و نە گۆڕانیش بەم کارە هەڵناستن چونکە هەموویان لە خیانەتدا هەڵکێشراون، چۆن خائینێک دادگای خائینێکی دیکە دەکات!، چارەسەر ئەوەیە کە رێکخراوێکی رادیکاڵانە، کە جاوپۆشی لە هیچ شتێک نەکات، گەل و نیشتیمانی خۆی خۆش بوێت، تەنیا ئەو رێکخراوە دەتوانێت دادگایی ئەمانە بکات، بزووتنەوەتی گۆڕانیش ئەوەی سەلماند کە ئەمانیش بەشێکن لەو خیانەت و دەسەڵاتەی کە لە کوردستاندا دروست بووە، دەبێت ئەمانیش دادگایی بکرێن، ئەوەتانێ لە سایەی ئەمانیشەوە، هەزاران گەنجیان ناچار کرد نیشتیمان جێ بهێڵن.
 بەدڵنیایەوە ئەم خوێڕیانەی کە ناویان هاتوە گەورەتر دەبن و جێپێیان قایمتر دەبێت لەناو دەسەڵاتدا، چونکە ئێمە ئەزمونی جاشە ئەنفالچییەکان و فایلەکانی بەعس و ٣١ئاب و شەنگال و خەندەق لێدان و بازرگانی لەگەڵ داعش و سەدان مەلەفی تری وامان لەبەر دەستایە، کەس لەگوڵ کاڵتری پێن ەوتراوە، بۆیە دەسەڵات "گورگی باران دیدەیە " ئەمەش تێدەپەڕێنێت.
 من لای خۆمەوە هیچ بڕوام بەم قەشمەرانە نییە و لاشم گرنگ نییە کە ژمارەکان چەندە زۆرە، بۆیە کەسێکی وەک"ئەحمەد میرە" کە خۆی بادەدا بەچاویلکەیەکی ڕەشەوە لە شەقامە قەرەباڵغەکەی مەولەوی چێشت هەنگاوێک دێتە خوارێ، ئەوەتانێ ویکلیکس پێمان دەڵێ دیداری لەگەڵ نێچیرڤاندا کردوە؟ دەپرسین داخۆ گەر ویکلیکس باسی نەکردایە ئەحمەد میرە هێندە غیرەتی دەبوو ڕۆژێک خۆی باسی ئەمەی بۆ بکردینایە؟ بۆ زانیارییتان زیاتر لە پێنج مانگە برادەرانی کوردستانپۆست ئەو زانیارییەن لەلا بوو، کە ئەحمەد میرە نەک چاوی بە نێچیر کەوتووە، بەڵکو نزیکەی (٥ - ١٠) هەزار دۆلاریشی لێوەرگرتووە، ئایا ئیستا کاک ئەحمەد میرە دەتوانێت لەم تۆمەتە خۆی خاوێن بکاتەوە!؟ ئەحمەد میرە چی بە گیانی سۆرانی ماحەمە دەڵێت، کاتێک دێت خەڵاتێک دادەمەزرێنیت، هەرچی کەسی نزیکی خۆی و دەسەڵاتە خەلاتی سۆرانی مامە حەمەیان پێدەدات و شەرمیش ناکات!؟ ئەی بەرنامەی چوار قۆڵییەکەی رووداو، کە بریتی بوو لە رێبوار وەلی و عەدنان عوسمان و کەمال رەئوف و عارف قوربانی. ئەحمەد میرە بە چ روویەکەوە خەلاتی سۆرانی مامە حەمە دەدات بە کەمال رەئوفی هاوڕێی رێبوار وەلی؟!
ئەم نیشتمانەی ئێمە لە قوماشی ڕزیو دەچێت، لە کوێوە دەستی بدەیتێ هەڵدەوەرێت.
 ئایا ئەو پاتاڵانەی لە ڕووداو دەرکەوتن ئێستا شەرم لەخۆیان دەکەن؟ تۆ بڵێیت و ببیستین کەسێکیان ویژدان وای لێبکات سەری بەتاڵی خۆی بتەقێنێت و داوای لێبوردن بکات لەو گوناحە گەورەیەی کە کردوویەتی.؟! بەدڵنیایەوە کەسیان نایکەن، چونکە ئەو پیسانە هەموو چڵکاوێک بەدامیان هەڵدەگرن.
سڵاو لە سۆرانی مامەحەمە، کە جوان مرد و مردنەکەی مانای هەبوو، لێ وا خەریکن بە ناوی خەڵاتێکەوە، دەیانەوێت سۆرانیش وەک خۆیان گوماناوی بکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە