ئیتر بۆچى ڕەخنە لە مێژوو بگرین!

Sunday, 24/07/2016, 0:19

2530 بینراوە


(ئەوە مێژوو نیە خۆى دووبارە دەکاتەوە، بەڵکو مرۆڤە گێلەکانن هەڵە کانى مێژوو دووبارە دەکەنەوە)
-------------------------------------------
بەبڕواى من هیچ گەل و نەتەوەیەک هێندەى گەلى کورد مێژوى خۆى دووبارە و چەندبارەنەکردۆتەوە، واتە ئێمە هەرگیز وانەو ئەزمونمان لە مێژو وەرنەگرتووە، ئاخر ئەوە ئێمەین چەندجارێک چانس یاوەرمان بووە و چەند هەنگاوێک چوینەتە پێشەوە ، بەڵام وەک خوى هەمیشەییمان بەچەند هۆکارێکى خودى و بابەتى (بێ گومان هۆکارە خودیەکان زیاتر) یاغریاغر ملى ڕێگەمانگرتۆتە بەر بۆ چوارگۆشەى یەکەم.
ئێمە نەک وانە لە مێژووى گەلانیتر تەنانەت ئەزمون لە مێژووە تاڵ و هەرەسەکانى ڕابردوى خۆشمان وەرناگرین، بەدرێژایى مێژوو هەرکاتێک هەلێک بۆ گەلى کورد هاتبێتە پێشەوە ئێمە بەحەزى سروشتى خۆمان بوبێت یان بە فێڵ و فشارى زلهێزە بەناو هاوپەیمانەکانمان بوبێت توشى دوجەمسەرى و دووڕاى جیاواز و ناکۆکى و تاڕادەى شەڕى براکوژى و ماڵ جیایى بوین و تەنانەت پەنا بۆ لەشکرکێشیش نەیارەکانیشمان براوە، تەنها لە پێناو مانەوە و خۆسەپاندن و خۆسەلماندن و شکاندنى پشتى براکانمان، ئەمە وەنەبێت تەنها باس باسى مێژو و سەردەمە دێرینەکانى ئەمارەتەکان و عوسمانى و سەفەویى و ئینگلیز و شاو ڕژێمى پێشوى عێراق بێت، بەڵکو تا ئەم چرکەساتەش ئێمە هەر سیناریۆ کۆنەکانى باو باپیرانمان دووبارە و چەندبارە دەکەینەوە!!!ئیتر بەناوى شەرعیەتى شۆڕشگێڕى و مێژویى و یاسایى و دیفاکتۆ و ئیتر بە چەندین هۆکارى ناتەندروست درێژە بە هەنگاوە نا شەرعى و ناتەندروستەکانمان دەدەین بۆ دووبارە بونەوەى مێژوو!
 دیسان من لەو بڕوایەدام لە هیچ سەردەمێکدا گەلى کورد وەک ئەمڕۆ پەرتەوازە و فرە دەنگ و فرە ڕەنگ فرە سەرکردە نەبووە، هیچ کاتێک گەلى کورد وەک ئەمڕۆ فرە خاوەن و لەهەمانکاتدا بێ خاوەن نەبووە! تا ئێستە نەمانتوانیوە هیچ پرۆتۆکۆلێکى فەرمى لە نێوان ئێمە و زلهێزە هاوپەیمانەکانماندا واژۆ بکەین بۆ هەموو ئەگەر و سەردەمێک !!!نەک تەنها ئەو کاتانەى کە ئەوان ئیشیان پێمانە و دواى کۆتایى هاتنى بەرژەوەندیەکانى خۆیان نەماندەنەوە دەست قەدەر خۆمان؟!
واقیعى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و خۆرئاواى کوردستان شاهێدى ئەو ڕەوشە نالەبارەن ، ئاخر ئەمە ئەگەر چەندین بارەکردنەوەى هەڵەکانى مێژو و خۆبەهەموو شت زانیین و بەهیچ نەزانینى براکان و پشت بەستن بە نەیارە مێژوویەکانمان و جارێکیتر گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەى یەکەم نەبێت چییە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە