بۆ خانەوادەی وەدات حسێن

Wednesday, 17/08/2016, 22:25

2693 بینراوە


 داوا لە بنەماڵەی کاکە وەدات ئەکەین کەوا هەو هەڵەیەی بنەماڵەکانی هەریەك (سۆران،سەردەشت و کاوە گەرمیانی )کردیان، ئەمان ئەم هەڵەیە دووبارە نەکەنەوە. ئەو هەڵەیەش ئەوەبوو کەوا ئەو بنەماڵە بەڕێزانە داوای دادگا و سەروەری یاسایان ئەکرد بۆ دۆزینەوەی بکوژانی کوڕەکانیان. لەوەش هەڵەیەکی گەورەتر کە تکامان وایە دووبارەی نەکەنەوە کاتێ سەردانی مەسعود بارزانیان کرد و داوایان لێکرد کە بکوژەکانیان بۆ ئاشکرا بکەن . ئەمە لەکاتێکدا کە بکوژی هەر هەمویان مەسعود و دەزگا بەدناوەکەی بوو. ئەلبەتە بۆ کەیسی کاوە گەرمیانیش هەمان شت کاتێ قوبادی جەلال تاڵەبانی ئەچێتە ماڵیان و بەڵێنی ئەوەیان پێ ئەدا کەوا بکوژەکە بدۆزێتەوە،کە بەهەمان شێوە بکوژی ئەویش مەحمود سەنگاوی پیاوەکانی بوو.
لەمێژە ووتومانە ئەم بەناو دەسەڵاتە کورد کوژە بە قسەو دایەکۆگ و گفتوگۆو ناڕەزایی و گردبوونەوەو خۆپیشاندان مەحاڵە بتوانی گۆڕانکاری تیا بکەی. ئەم چەتانە جگە لەزمانی فیشەك لە هیچ زمانێکی تر تێناگەن. جگە لە مێتۆدی ڕادیکاڵانە و زەبری هێز و خۆڕێکخستنی چەکداری،هیچ جۆرە میتۆدێکی تر کاریگەری نابێ. بۆیە پێوستە گەنجانی کوردستان لەدەرەوەی ئەو دام و دەزگا و حزبانەی هەن وەك فەرمانڕەوا و حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکان،خۆیان ڕێکخ بخەن و هەوڵی ئایندە بۆ خۆیان دابین بکەن ونەیەڵن کەسی تر پشتیان بۆ بخورێنێ. 
جارێکی تر زۆر سوپاسی مەسروور بارزانی ئەکەین کەوا ئەم جارە بۆ ئەوەی شارەکانی تری کوردستانی باشوور دڵیان لەخۆیان دانەمێنێ و نەڵێن تەنها سلێمانی و هەولێرو کەرکوك قوربانی دەستی دەزگاکانی پاراستنن. ئەوا ئەم جارە لەدەرگای شاری دهۆکیان داو گەنجێکی ئەوێشیان لەبەرخاتری برا تورکەکانیان خەڵتانی خوێن کرد. هەروەها سوپاسی ئەوەشی ئەکەین کە ئەم جارە لەجیاتی فیشەك تەنها لەڕێگەی  ئەشکەنجەو شەق و کێبڵ و بۆکس ئەو گەنجەیان تیرۆر کرد.  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە