لێکەوتەکانی ۳۱ی ئاب

Wednesday, 31/08/2016, 9:16

2355 بینراوە


هەرکاتێک باس لە ۳۱ی ئاب دەکەین ، بێ پێچ و پەنا لای هەموومان خەیانەتێکی ڕووتمان بیر دەکەوێتەوە ، ئەوێ ڕۆژێ بەلای هەموومانەوە ، بەپەرچە کرداری نێوان دوو حیزب دەزانین ، بەڵام ئایا پەرچەکردار بوە  ؟ یان گەلەکۆمەکی گەورە لە سەر کورد؟
هەرچەند ئەمە کاری من نیە، ئەرکی توێژەران و خەڵکی ئەکادمیە ئەم باسە بکەنە کتێبی گەورە، بەڵام دەمەوێت چەند سەرنجێکی کورت بخەمە سەر ئەم ڕۆژەی کە ئەمڕۆی تاریک کردوە،
پ.د.ک ، گوایە لە بەرامبەری هێزی ئێران ، هەڵساوە بەهێنانی هێزی خوێن مژی ئەنفالچی ، کیمیابارانچی ، عێڕاقی بۆسەر هەولێری پایتەخت و داگیری کرد ، هێزەکانی ی.ن.ک تاسنورەکان دورخستەوە و دەستی گرت بەسەر تەواوی کوردستاندا ، ئەمە تائێرە شەڕی نێوان دوهێزە کە دەستیان سورە بەخوێنی ڕۆڵەکانیان.
بەڵام هۆکاری گەورەی ڕێگا دانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ، بۆ پەڕینەوەی هێزەکانی عێراق بۆسەر کوردستان ، کاتێک ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر دەدات ، نابێت هێزەکانی عێڕاق بپەڕنەوە لەم هێڵی ٣٦، بەڵام رژێم لەم رۆژەدا بەبەرچاوی ئەنجومەنی ئاسایش ئەم هێڵە دەبرێت ، ئەنجومەنی ئاسایش نقە ناکات،  
ئەلێرە وە بۆمان دەردەکەوێت ، گەلەکۆمەکیەکی نێودەوڵەتی گەورە بەڕێوە چووە ، هاوشێوە گیرانی ئۆجالان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکەو ئەوەی ئێستا سەبارەت بەکورد لە جەڕابلووس بەڕێوە دەچێت.
ئەم گەلەکۆمەکیە بۆ ؟ دوای شەڕی کەنداوی ساڵی ۱۹۹۱ کاتێک هاوپەیمانان بڕیاری لێدانیاندا لەعێڕاق لەسەر داگیرکردنی کوێت ، لە هەمانکاتیشدا بڕیاری ڕوخانی بەغدادیش دەدرێت لە ئایندەدا ، ئەم وڵاتانە کاریان لەسەر سینارۆکانی دوای روخاندی رژێم دەکرد، بەڵام بەداخەوە کورد خەریکی  شەڕە قۆچی ناوخۆ بوو ، سەرنەجامی ئەم شەڕە نەگریسەی ناوخۆ ، هەولێر کەوتە دەست ی.ن.ک ،
هەولێر وەک پایتەخت لەژێر دەستی یەکێتی قورسای و کاری گەری خۆی هەبوو ، بۆیە وڵاتانی زلهێز لەبیری بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا بوون ، لەدوای ڕزگار کردنی عێراق ، کورد نەبێتە ئەم خاڵە بەهێزە ، کاریگەری گەورە درووست نەکات لە سەر پارچەکانی تری کوردستان ، کورد هەر بەزەلیلی بمێنێتەوە ، پێویست بوو ، هەولێر لە ژێر چەتری یەکێتی نەبێت ، بەمانەوەی هەولێر لە ژێر چەتری یەکێتی ، کورد بەهێزدەبێت ، لەوکاتەدا ناتوانرێت دڵی تورکیا رازی بکرێت ، کوردیش قورسای بەهێز دەبێت لە چەقی روداوەکانی خۆر هەڵات ، بۆ ئەوەی کورد قورسای بەهێز ، کاریگەری نێگەتیڤ دروست بکات لەسەر دۆخی کورد لە خۆر هەڵاتی ناوەراست ، پێویست بوو هەولێر لەوکات لە ژێر دەستی یەکێتی نەبێت
بۆیە لە ڕۆژی ۳۱ی ئاب هاوشێوەی جەڕابلوس ڕێگەدرا ، ڕژێمی عێراق بەچاوساغی هێزەکانی پارتی بێن و هەلێر داگیربکەن ، هەربەوەش نەوەستان تاسنورەکانی دوورخستەوە ، بۆئەوەی هێندەبێ کاریگەربێت هەڵنەستێتەوە ، لە کۆتایدا یەکێتی ئەوهێزە نەبوو ، بەڵکوو لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق ، کورد وەک پاشکۆ و کلکایەتی لە عیراق دەرکەوت ، پاشکۆو کلکایەتی وڵاتانی زلهێزبوو ، هەمیشە لەبەردەم عەرەب وەک کارت بەکار هاتوە مامەڵەی پێوەکراوە لەعیراق ، هیچ دەسکەوتێکیان نەگەیاندوە بەکورد ، لەوکاتەوە تائەمرۆ دەتوانن دەسکەوتێکمان پێبڵێن کە کورد ، هێناویەتی لە عیراق؟
سەرەنجام هەولێر ڕادەستی بارزانی کرا ، چونکە باش لە دۆخی ئەم حیزبە گەیشتن ، کە ئەم هێزەی  براو هەشت هەزار کەس لە کەس و کاری لەبیابانەکانی عیراق بێ سەرووشوێن کرا ، ئیدی لەپێناوی سەڵتەن و کورسی دەستی دووژمنی بگرێت ، لەوەوە ئامادەدەبێت دەستی هەمووکەسێک بگرێت و باشترین کەسیش دەبێ بۆ ئەوەی میللەتەکەی نەگات بەهیچ .
ئەگەر هەولێر داگیر نەکرایە لە ۳۱ی ئاب ، بەدڵنیاییەوە ، ماددەی ۱٤۰ هێندەی بێ کاریگەر نەدەبوو ، کورد لە بەغداد هێندە بێ هێز نەدەبوو ، بینای سەرۆکایەتی هەرێم لەبری ماڵی بارزانی ئێستا لە هلێر دەبوو ، خۆشی نەی دەتوانی بەنایاسای لەسەری دانیشێ و دەستی بەسەردابگرێ ، هەولێر لە جەو کەشێکی تردا بوو ، 
ئەگەر ۳۱ی هەولێری نەدەخستە ژێر دەستی پارتی ، کەس حەدی نەدەبوو ، پەڕلەمان پەک بخات ، نەوتی هەرێم هەڕاج فرۆشبکات ، موچەی فەرمانبەران شووێن بزر بکات و هەڕۆژەش ڕێکەوتنێک بکات  کەس ئاگادار نەبێت ،
ئەگەر ۳۱ی ئاب پلانێکی گڵاوی نێو دەوڵەتی نەبووبێت ، ئێستا سنورەکان دانەدەخران لە خۆر ئاوا ، شەنگال نەدەکرا بەقەسابخانەی دەستی داعش و هەڕاج خانەی نێودەوڵەتی ژن و کچەکانمان ، هەڕۆژێ گێچەڵێک بەرۆکی نەدەگرتینن هەرێم هەمووی توشی ئەم بەد فەسادیە نەدەبوو
ئیدی ۳۱ی ئاب و گەلی کوردی خستە ئەم ڕۆژە ڕەشە ، کەپەرلەمان دووجار ئەت بکرێ جارێک لە ۳۱ی ئاب و جارێکیتریش لە ۱۲ی ئۆکتۆبەر و حکومەت پەک بخرێت و مووچەخۆڕان ڕسوابکرێن ، ئامانجی ئەم گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتیە بۆ ڕەزیل کردنی گەلی کوردە بەم دەرەجەیە ، ئێستا تورکیاو ئێران بۆ بەشان و باڵی پارتیدا هەڵدەدەن چونکە ئەوەی پارتی دەیکات ، بەم وڵاتانە بەخۆیان نەدەکرا ، 
۳۱ی ئاب ئەم ڕۆژە شوومەبوو ئەمڕۆی بەرهەم هێنا ، ۱۲ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی مەترسیدار ترە ، ئایندەمان ڕەشتر دەکات بیست ساڵیتر ئەم کاتانە ،بەرەنجامەکەی دەردەکەوێت ، ئەمە کارەکانی پارتین کورد ، بەرەو قۆناغی پوکانەوە دەبەن ، کورد دەکەنە قوربانی ئەجندای وڵاتانی جیهان ، ئەگەر جیهان هێندە بێرەوشتبێت پشت لە خۆرئاوای کوردستان بکات بۆتورکیا و داگیر کەرانی کورد ، ئیدی باشور بەم هەموو فشۆڵیەیەوە ، لە میزەڵانێک دەچێت بەنوکە دەرزەیەک وێران دەبێت ، هەموو ئەمانە بەرەنجامی ٣١ی ئابە ، جیهان دوای تەواو بونی  کارەکانی ، بە کون فەیەکونێک میللەتی کورد جارێکیتر ، وەک ١٩٧٥ جارێکیتر کورد دەکەنەوە قوربانی ، ئاشبەتەڵاێکیتر دەکەنەوە 
بەڵام ئەگەر  ی.ن.ک بەخیانەتی بزانێ ئەم ڕۆژە بەڕوتی ، ئەوش بەرپرسە لەم ڕۆژەی ئێمەی ێکەوتوین کە ئەمڕۆیە ، ئەگەر پارتیش بەسەر کەوتنی دەزانێ ، ئەم ڕۆژە ڕەشاتان لێدیارە لەکوشتن و بڕین و برسی کردن و ئەتکردنی ئازادی و هەموو کارە قێزنەوەکانی ئەمڕۆ کە دژ بەکورد گەلەکەمان دەکرێ ، سەرەنجامەکەشی شکاندنی شکۆی کوردە لەناوچونی گەلە بەش مەینەتەکەمانە ، لەپێناو خۆشی خۆیان و ئاسودەی داگیر کەران 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە