داعشیان لەجیاتی ژەهرو گازی کیمیاوی کرد بە کوردا

Saturday, 22/10/2016, 13:47

3733 بینراوە


دەشێت تورکیا لە موسڵدا شکستی هێنابێت یان ڕێکەوتنێک هەبێت، یاخود ئاڵوگوڕێک هەبێت،
تورکیا هەر لە ئەزەلدا نیشانە لە کەرکوک دەگرێتەوە و کوردی بە موسڵەوە خەریک کردبێت.
 ئەوە دەبێت لە پارتییەکان بپرسین، چونکە هەر پارتی بوو ووتی: گۆرانکاری گەورە بەڕێگەوەیە!
----------------------------
پێش دوو ساڵ لەمەوبەر لەبابەتەێکدا نوسسیم هاتنی داعش تەنها بۆ کوردە لەژێر ناونیشانی{فانتۆمەکانی داعش لەبەردەگای ماڵتاندایە خەڵکینە} چونکە دووژمنانی کورد ناتوانن بەو شێوە دڕندانەی وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە کورد بکوژن و جینۆسایدیبکەن‌و کەسیش لێیان نەپرسێتەوە، چونکێ دووژمنێکی وەک تورکیا هەرگیز ئەو هەلەی بۆ نەخوڵقاوە وەک ئەوەی بۆ سەددام هەڵکەوت و کوردی ئەنفال و کیمابارانکات، سەددام زیرەکانە پلانی داڕشتنی کوردی داڕشتبوو لەقۆناغی جێبەجێکردندا بوو بەڵام جەنگی کوێت ئەو پلانەی دواخست. سەددام لە پێشدا خاکی کوردستانی بە مین مینڕێژکرد بۆ ئەوەی کەس دەرنەچێت بە ساغی ئەگەر دەریشچوو ئەوا دەبێت بەشێک لە گیانی لەگەڵخۆیدا نەبات! دوایش ئاسمانەکەی ژەهر پژێنکرد و ئۆردوگاکانیشی لە ئامادەباشیدا بوون بۆ کۆیلەکردنی گەلی کورد بەڵام خۆشبەختانە سەددام بە ئاواتەکەی نەگەیشت. دووژمنانی کورد لەو ساتەوە تاکو ئێستاکە بە دووی پلانو هەلێکی تردا دەگەرێن کە خەونەکەی سەددام بهێنەدی ئەویش داعشە. داعش چاکترین چەکی دووژمنانە بەتایبەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی گەلی کورد. جێگیرکردنی داعش لەو جوگرافیاییەدا و لەسەر خاکی کورد یاخود بە تەنیشت سنورەکانی کوردەوە هەروائاسان نەبوو بەڵکو یەکێکە لەهەر پلانە تۆقێنەرو نەگلیسەکانی دووژمن کە تورکیایە، بەڵام بەسپۆنسەری پارتی، پارتێکان ئەگەر بێئاگابن یاخود بەئاگا دەبێت وەڵامی خۆیان هەبێت ئەگینا مێژوو هەرگیز بێدەنگ نابێت ئەو دەتوانێت شاهیدحاڵی ساتەکان بێت‌و خاڵ بەخاڵی پلانەکانمان بۆ بنوسێتەوە! 
دووژمنانی کورد بەتایبەتی تورکیا گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە ناتوانێت کورد بەو شێوە دڕندانە لە ناوبەرێت یاخود جینوسایدیان بکات، دهێت لە ڕێگەی داعشەوە لە ناوت دەبات، دیسانەوە تورکیا کە ناتوانێت بەو هەموو هێزو چەکو تفاقو سەربازەوە کورد بسرێتەوە دهێت پلانەکانی جێبەجێدەکات دووژمنانی ئێستاکە دەزانن کەناتوانن کورد ببەزێنن یاخود بەو شێوە دڕندانە لەناوبەرن دهێن کورد لەنێو خودی خۆیاندا لەناو دەبەن واتە کورد بە کورد ئەویش لەرێگەی جاشەکانەوە نا بەڵکو لە ڕێگەی کوردە بەناو شۆرشگێرەکانەوە! چونکێکە ئێمە هەمیشە بە چاوی سوکەوە لە جاشەکانمان ڕوانیوە و هەرگیز ناچێنە ژێرباریان و هەرگیز جاشەکان ناتوانن سەرکردایەتی یاخود ڕابەری تاکی کورد یاخود گەلی کوردکەن! هەر بۆیە تورکیا پلانێکی تری دۆزیوەتەوە ئەویش ئەوەیە کورد بەناو شۆرشگێرەکان واتە حیزبەکانی گەلی کورد بە کاربهێنێت بۆ خۆیی ئەویش بە قەولی و وەعدی گەورە و خەونی گەورە پێێان تاکو نەرمیانکاتو بیانخاتە ژێر کاریگەری خۆییەوە! تورکەکان دەزانن کە کورد سیاسەتمەداری نییە هەربۆیە دەتوانن زۆرئاسان هەڵیان خەڵتێنن ئەویش بە بەڵێنی دەوڵەت‌و هەرخۆی تاکە هێزو حیز دەبێت لەباشوردا وەک پارتی.
کۆپتەرێکی نەناسراوە دەستبکات بە ڕەشەکوژی خەڵکی سڤیلی کورد، سیاسەتمەدارو ماسمیدیای باشوریش دەبەنگانە بڵێن کۆپتەرێکی نەناسراوە بوو و ئیتر دەمیان داخەن‌و و هیچیتر نەڵێن کەسێکیش نەبێت لێکۆڵینەوەی لێکات! تورکیا فرۆکەیەکی جەنگی ڕوسی خستە خوارەوە کە باشیش دەیزانی فرۆکەی ڕووسەکانە بەڵام چونکە ئاسمانی تورکیای بەزاندبوو خستیە خوارەوە کە ئەو فرۆکەیە تاقە نەفەرێکیشی لەخاکی تورکیایەدا نەکوشتنبوو یاخود بریندار نەکردبوو کەچی تورکەکان بەبێ دوودڵی ئەو فرۆکەیان خستە خواەرەوە، بەڵام ئێمە بەئاشکارا دهێت بەسەدان کەست لێدەکوژێت خانۆکانت‌و ژیانت لەگەڵ زەویەکەدا تەخت دەکات هێشتیاکە دەڵێن فرۆکەیەکی نەناسراوبوو ئەمە سیاسەتکردنو‌و شۆرشگێریە یاخود سیخوریکردنە بە ڕۆژی ڕووناک بۆ دووژمنانی گەلی کورد! سەدان جار ووتم و نووسم کە کاری سیخوری سیاستەکردن نییە بەڵکو دووشتی زۆرلەیەک جودان بەڵام ئەم هاوکێشەیە لای حیزبە کوردێکان وانییە ئەوان بە سیاسەتی تێدەگەن! هەربۆیەیش تەلەڤیزۆنەکان‌و کەناڵە کوردێکان بەم ڕۆژگارە کاری سیخوری بۆ دووژمنانیان دەکەن لەوانیش وایە سیاسەت‌و ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری دەگێرێن! قور بەسەر ئەو گەلەی ئەمانە میدیاو ڕۆژنامەگەرو سیاسەتمەداریان بێت!
فرۆکەیەکی نەناسراوە! من سەیارەی بێ ڕەقمم بیستووە بەڵام فرۆکەی بێ رەقەمم نەبیستبوو، ئەوا ئەویشم لەسایەی ئەم هەرێمە سەیروسەمەرەوە بیست. زۆرشتی تریش ماوە بیبیستین وەکو سیخوریکردن بەسەر ناسنامەو چارەنوسی ملیۆنەها خەڵکەوە کە بەکاری سیاسەتکردنی لەقەڵەم دەدەن. ئاخر سیخوری لەکوێ ئەم جیهانەدا سیاسەت بووە؟ مەگەر بەس لای خۆمان چونکە تاوان‌و ناپاکی ئەوەندە بەرامبەر ئەم خاکو ئاو و نیشتیمانەکراوە سەختە هەروا ئاسان سەرت لێدەرچێت یاخود ڕاڤەیانبکەیت. لەهەموو جیهاندا بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی خۆماندا هەرکەسێک کاری سیخوریبکات ئەنجامەکەی لە سێدارادانە! لەسەردەمی سەددامدا لە ساڵەکانی هەشتادا سەددام کەسێک لە ژێرناوی بازۆڤدا گرت کە ناسنامەی بەریتانی پێبوو بەڕەگەزیش ئێرانی بوو بە کاری سیخور گیراو لە سێدارەیدا کە لەکاتێکدا هەموو ئەوروپا ووتی لەسێدارەیمەدە بەڵام کردی، چونکە کاری سیخوری پاشەرۆژی هەر کوشتنە! چونکێکە سیخورەکان سیخوری بە چارەنوسی ملیۆنەها خەڵکەوە دەکەن، بەڵام دبلۆماسێکان وانین هەرگیز نەک ناگیرێن بەڵکو جانتاکانیشاین پشکنییان بۆناکەن لە کاتی فریندا چونکە ئەوان کاری دیبلۆماسی دەکەن نەک سیخوری! پارتێکان تەنها کاری سیخوری دەکەن، لەخەڵکەکەیشیان واگەیاندووە کە سیاسەت دەکەن و ئەمانە دەوڵەتەکان‌و درواسێکان فەرشی سوریان بۆ ڕادەخەن بەڵام لەڕاستیدا ئەمانە کاری سیخورین نەک سیاسەتکردن چونکێکە تۆ ناتوانیت چارەنوسی گەلێک بە ملیۆنێک خەڵکەوە بخەیتە گەمەیەکی نەگلیسەوە.
باشور یاخود هەرێمی کوردستان بەم ڕۆژگارە یەک کاری دیبلۆماسی تێدا ناکرێت بەڵکو لە ڕێگەی قونسوسخانەکانەوە هەمیشە خەریکی کاری بازرگانین چونکێکە قونسوڵخانە کاری بازرگانی‌و سیخور دەکات! باشوریش پڕە لە قونسوڵخانە! ئەوانە کە دهێنە هەرێم هەموو بازرگانی پترۆڵو چەکن ئەوان بەم ڕۆژگارە خەریکی فرۆشتنی چەکن بە هەرێم خەریکی دادۆشینی باشورن تۆ سەیرکەن هەرچی کۆمپانیان پترۆڵ هەیە لە باشور قەرزیان لای حوکومەتی هەرێمە من شتیوام لە دنیایەدا نەبیستوو نەوتەکە و پیترۆڵەکەیشت دەرهێنن و قەرزارباریشتکەن ئەمە بەس لە باشوردا هەیە! جا قوربەسەر ئەم خەڵکە کە ئەمانە ڕابەریان دەکەن! ئاخر بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا باشور کەوتەو ژێر باری برسێتیەوە و هەژارییەوە.
داعش ئەوە چەکە ژەهرەیە کە بێ بیرکردنەوە و بەزیهاتنەوەیەک دەتکوژێت ئەو تەنها هاتووە بۆ کوشتنی گەلی کورد هەربۆیەیش لەسەرەتادا ووتیان بەرەو بەغداد بەڵام تاکو پلانەکەیان جێبەجێ بوو بە سپۆنسەری پارتێکان ئەوساکە ڕێچکەیان گۆریی بۆ باشور هاتنی ئەوان بۆ مەخمور بەخەیاڵی پارتێکان وویستیان ئەو هێزەی یەکێتی بە داعش گورگان خواردن بدەن، بەڵام یەکێتکان هەرزوو هەستیان بەوەکرد بەیارمەتی ئێران بەڵام مەخابن دوایی بێدەنگیان هەڵبژارد! چونکێکە نەیاندەویست لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بکەونە شەری براکوژییەوە! ئێستاکە تورکیا هەروای لە پارتێکان گەیاندووە کە گرتنی و نائارامی کەرکوک لە بەرژەوەندی پارتییداتیە بەلام ئەم گەمژانە نازانن دوایش سەرەی ئەمان دهێت! چونکە داعش ئەگەر نەتکوژێ دەبێت ببیت بە داعش کە بوویشیت بە داعش دەبێت لەبەرەکانی جەنگدا بکوژڕیت واتە سەرگەردانی ئەگەر لەژێر ناوی داعشدا بکوژرێت ئەوا دەبێت بە تیرۆلیست‌و ناسنامەی کوردیت لێوەردەگرنەوە ئەگەر نەبیت بەداعش ئەوا هەرخۆیان دەتکوژن. 
پێشتر پارتێکان هەڕەشەیان لە مالکی کرد کە دەبێت کارێکی وایان پیبکەین کە لەخەونیشدا نەیانبینی بێت دوایی کە داعش هات ووتیان مادەی ١٤٠ بەسەر چوون لەدوایدا وتیان دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆم ئەمجارەیان ووتیان گۆرانکاری گەورە بەرێگاوەیە بەڵام کۆتاییەکەی کوردیان خستە نێوەند جەنگێکی نەگلیسەوە کە هی خۆی نییە، ئەگەر لە ساڵانێکیتردا دەوڵەتی عێراق شەڕی لەگەڵ هەر وڵاتێکدا بوو دەبێت کورد بەشداری ئەو شەڕەبکات کە عێراق دەیکات ئەگەر ئەو شەڕەیش شەڕی ئیسلام‌و جولەکەیش بێت یاخود عەرەب‌و جولەکە یاخود کریستان بێت دەبێت کورد بەشداری شەڕەکانی عێراق بکات بەبێ دەرچوونی ئەگیان پارەی بۆ نانێرێن و برسی دەکرێت ئێمەیش فێری پارە بووین هەموو شتێک قبووڵ دەکەین بەس بێ پارەیەی قبوڵناکەین. 
کۆمپانیای کرین‌و فرۆشتنی سەربازە منداڵەکان، هەروەکو چۆن کۆمپانیای سامسۆنگو ئەپڵ هەیە ئاوایش کۆمپانیای فرۆشتنی سەربازو جەنگاوەرەکان هەیە کەلە ساڵی ١٩٩٢ لە دوایی شەڕی عێراق و کوێت دامەزراوە واتە دوای کۆچە گەورەکەی باشور ئەو کۆمپانیایە دەستیکردووە بە کرینی و فرۆشتنی سەربازەکانی، ئەم دەوڵەمەندە زەبەلاحە نەگلیسانەو تەماحکارانە تەنانەت خوێنی مرۆڤەکانیشیان خستۆتە گەمەیەکی ترسێنەرەوە کە ئەویش کۆمپانیانی کرین‌و فرۆشتنی منداڵە سەربازەکانی بۆ بەرەکانی جەنگ، ئێستاکە ئەمەریکا کورەکانی خۆی نانێرێت بۆ بەرەکانی جەنگ بەڵکو لەو کۆمپانیانەدا خەریکی کڕینی سەربازەکانە هەربۆیە دەترسم کورد کڕابێت لەلایان ئەمەریکێکەنانەوە بۆ جەنگی داعش! 
ئەم کۆمپانیانە دەچنە وڵاتە هەژارەکانەوە بەتایبەتی ئەفەریقا دەستدەکەن بە کرینی منداڵە سەربازەکان سەرتا بە دار و تەختە لە شێوەی هاوەن و کلانشیکۆفدا ڕاهێنانیان پێدەکەن لەدوایدا بە چەکی ڕاستەقینە مەشقیان پێدەکەن‌و ئامادەیانکەن‌و کۆنتراکیان پێ پڕدەکەنەوە و ئیتر ئامادەن بۆ فرۆشتن! زۆر لەوە دەترسم کوردیان بە بەرەکانی جەنگ فرۆشتبێت؟ چونکێکە وا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت باشوریان برسی کردووە ئەوەی خەڵکی باشور بیری لێدەکەنەو پێش هەموو شتێک پارە‌و نانە و هیچیتر هەموویان جەوهەری شتەکانیان لەبیرکردووە هەربۆیە ئەم هەموو قەیرانە لەو جوگرافیایە بچوکەدا هەیە تاکو تاکی کورد سەرینەپژێتە سەر جەوهەری باسەکان هەمیشە لە فەوزادا گوزەرکات. 
داعش ئەو دەعبایەیە کە هەرگیز خەونی نییە و هەمیشە بەدووی هەلقۆزینەوەیە تاکو پلانەکانی جێبەجێکات. کە تۆ بزانیت جانەوەرێک بە تەنیشتەوەیە و دەمی لیکی پێدادهێتەوە چاوی لە ژن و شەرەف‌و خاکو نیشتیمانی تۆ بریووە ئەوا دەبێت تاکو ماویت چاوەکانت زەقەیان بێت و لە ئێشکدا بیت تاکو ئەم جانەوەرە فرسەتی لێنەهانوویت! ئەم جانەوەرە کە بۆتە دراوسی تۆ هەروا لە خۆرا نەهاتووە بەڵکو هاتوو خەونەکانت بدزێت‌و هەرگیز جارێکیتر بەئارامی خەون نەچێتە چاوەکانتەوە. کێ ئەم جانەوەرانەیکرد بە دراوسێ کورد؟ کێ بوو چاڵو خەندەقی بە دووی ئەم نیشتمانەدا لێدا و کەسیش قسەی نەکرد دەبێت لەوانە پرسیت؟ کێ بوو ووتی ئیتر مادەی ١٤٠ کۆتای پێهات دەبیت پرسیار لەو کەسە بکرێت کە چۆن ئەم کابرا نەخوێنەوارە کۆتایی بە مادەی ١٤٠ هێنا هەروائاسا؟ پرسیارکەن خەڵکینە؟ ئەوە کورو ڕۆڵەکانی تۆیە خەڵتانی خوێن دەکرێن و بازرگانی بە خوێن‌و ژیانیانەوە دەکرێت لە ژێر شەڕەفی نیشتیماندا کە دەمێکە ئێمە ئەو شەڕەفەمان دۆراندووە. داعش بە ناوی ئسلامەوە هەموو مرۆڤایەتی دەدات بەکوشت حیزبەکانیش بە ناوی کوردستان‌و دەوڵەتی کوردیەوە ڕۆڵەکانت دەدەن بەکوشت. 
هەموو شۆرشی کورد و شەڕی چەکداری کورد بگەرێ بەهەموو تەمەنی پێشمەرگایەتی‌و بزووتنەوەی کورد نەیانتواننی وەک داعشەکان توونێک لێبدەن یاخود چاڵێک یاخود مالێکی جوان بۆخۆیان دروستبکەن لەوە دەچوو بۆ سەیران چووبێتن چونکە ئەگەر یەکێک نیازی مانەوی هەبیت لە شوێنێکدا دەبێت ئەو شوێنە خۆش‌و چاککات و شوێنی پارێزراو دروستکات نەک وەک میوان وابێت هەر کەنانەکەی خوارد ئیتر بڕوات، حیزبەکانی کورد هەمیشە میوان بوون هەربۆیە لە دووی خۆیاندا هیچیمان نەبینی ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک نیشانەی شۆرشگێری بچینە سەردانیان‌و بۆ منداڵەکانمانیان بگێرینەوە و بڵێن: کە شۆرشگێرەکان ئالێرەدابوو ئەمە بەرهەمی شۆرشگێرە کوردەکانن هەتاکو دوایی.
موسڵ نیشانەکە نییە کە هەموو کوردیان پێوە خەریک کردووە، چونکێکە موسڵ دەمێکە شارێکی عێراقییە و کوردستانی نییە! کەواتە کورد بۆ ئەم هەموو هێزەی خستەی سەبەتەی شەڕی موسڵەوە؟ ئەو کەدەیزانی داعش لە چواردەوەی وەک سەگی هار ڕاکە ڕاکێتی بۆ هێزێکی نەهێشتەوە بۆ پاریزگاری لە خێزانەکانی خۆیان نەک لەو خەڵکە هەژارەیش؟ ئەگەر موسڵ یەکاڵکرابێتەوە بۆ عێراق کە شارێکی عێراقییە ئەی کەرکوک کام شارەیە عێراقیە؟ یاخود کوردستانییە؟
ئێمە بە دەم هیچ شتێکمان نەهێشتۆتەوە ئەوەندە دەممان گەورەو زمان درێژین هەر بۆیە تاکی کورد زۆر دەڵێت‌و کەم تێدەگا؟ ئەوە باسێکی تر بەهەرحاڵ! من پێشتریش لە بابەتەێکدا ئاماژەمکردووە کە ئەوروپا خەریک‌و سەرقاڵی هەرمێکی ئارامن بۆ کریستیانەکان‌و یەزیدێکان چونکە بە درێژای مێژوو لەو جوگرافیایەدا بەتایبەتی یەزیدێکان بوونەتە قوربانی دەستی ئایدۆلۆژی ئیسلام! هەر بۆیە ئەو دڕاندایەتییە بەرامبەر یەزیدێکانکرد ئەوە نە یەکەمجار نە کۆتایش دەبێت بەڵکو تاکو ئیسلام لەو ناوچانەدا هەبێت ئەم کارەساتانە دووبارەو سێبارە دەبێتەوە. ئەڵەمانیا لەم ڕۆژانەدا بە ئاشکرا داوای ناوچەیەکی ئارامی بۆ ئەم خەڵکەی دەکرد پێموایە موسڵ جوگرافیاییەی کریستاین‌و یەزیدێکانن دەبێت ئەو ناوچانە بۆ ئەوان بێت دەشێت بۆ بەرگریکردن لەو خەڵکەیش لە پاشەڕۆژدا دەبێت هێزێک هەبێت تاکو بە فریانکەوەن ئەو هێزەیش کورد دەبێت بەڵام ئەو کوردە کوردی باشور نابێت بە دڵنیاییەوە کە ئەوان نابن چونکە ئەوان کاری سیخوریان بە کاری سیاسەت دەزانن‌و هەمیشەیش معامەلە بە دۆزی کوردە دەکەن وەک لەوەی سیاسەتکەن.
ئەگەری ئەوەهەیە تورکیا لە سیاسەتی موسڵدا بەو پلانەی خۆی داڕشتووە نەبێت و کەرکوکیان بۆ ئەو جهێشتبێت بەو جوگرافیایەی تورکمان لەو ناوچانەدا دەژی دەشێت ئەمە زیاتر بۆ تورکیا باشتر بێت؟ چونکێکە هێشتاکە کەرکوک کوردستانی نییە؟ لەبەینی هەرێمێکی سەربەخۆ بوون بو کوردستانی‌و یاخود عێراقیدا گیری خواردووە هەر بۆیە تورکیا هەمیشە چاوی لە کەرکوکە وەک لە موسڵ بەڵام موسڵی کردووە بە بیانوو تاکو بە کەرکوک بگات ئەگینا دەمێکە موسڵ لە لایەن ئینگلیزەکان‌و ئەتاتورکەکاندا یەکاڵابۆتەوە، کەرکوکیش لەبەر ئەوەی شارێکی یەکیتییە و یەکێتێکان لەو دەڤەرەدا زۆرن و هەمیشە زۆنی سەوزبووە دەشێت پارتی کە چاکدەزانێت ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان کەرکوک بخرێتە سەر باشور ئەوا ئەو لە کەرکوکدا دەکرێتە دەرەوە جا ئەو دووژمنی پیباشترە وەک لە نەیارەکەی کە یەکێتییە. جاران جاش هەبوو دەمانزانی ئەوانە جاشن و پیاوی دووژمنن بەڵام ئێستاکە سەختە بە حیزبێک بڵێت جاش چونکە دەشێت یەکێک لە براکاندا لایانگرانی یاخود سەر بەو حیزبە بن هەربۆیە تورکیا لە هەوڵی ئەوەدایە کورد لە خۆیدا بتوێنێتەوە ئەگەر نا ئەوا داعش وەک جانەوەرێکی تۆقێنەر دەبێتە دراوسێت. 
سەددام کیمیای‌و ژەهرو گازی پێداکردین تورکیاش داعشیکرد بە کوردا کرد لە ژەهرەکە خراپترو تۆقێنەرتر. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە