بیست و دوی نۆڤەمبەر

Friday, 25/11/2016, 4:47

2427 بینراوە


دیسان پەپووە کوێرەی هەولێر
لە درەنگ و نیوەی شەودا
فڕی ڕووەو هێلانەیەك
لە سەروەخت و دەمی خەودا
دیسان کوندەبۆکەی هەولێر
چنگی سور کرد بە خوێنی ئاڵ
سایەو سۆزی باوکێنی
نەهێشت لە سەر بێچوی بێ باڵ
کوندەبۆکەی دەشتی هەولێر
ئەی،نابینای چاوپانی کوێر
بە شالورو کۆتر فێری
فێڵت زۆرە وەکو ڕێوی

ئەی مامۆستای زاناو بێباك
شاسوارەکەی ناو( کەونەپاك)
بنو ،ئیدی بە ئارامی
بە خۆشبەختی و کامەرانی
گەشتیت ئەتۆ بە نازداران
بە شەهیدان ،شۆڕەسواران
بە ڕو گەشی و ڕوی سورەوە
بە نازین و سرورەوە

ئەی،هەولێری بێدەنگ و کڕ
لێت نابینم بڵێسەو گڕ!
قڕو قپ و بێ هەڵوێستی
تێتدا نەماوە یەکێتی!

دە بێنە دەنگ ،لە نادادی
نەوەی مەروانی و شەدادی.
هەڵۆی سوری قەرەچوخ کوا؟
بۆ نەماون بۆ خاتری خوا!؟

وەکو ،پەڕەندەی ناو قەفەس
سەربڕانی هیچ و ناکەس
یەکە یەکە بە کاوە خۆ
بەر دەبنە نازداری تۆ
ئەی، هەولێری پێتەختی زەرد
ئەی،کۆڵۆنی تورکی نامەرد

گەر تۆ هۆلاکۆ _ شکێنی
دەبێ لۆمان بسەلمێنی
چۆنە خەڵکی پایتەختە شار
قبوڵ دەکات لە ستەمکار

بەر ببێتە گیانی خەڵکی
گوێنەداتە بەها و سەنگی
خوێن و گیانی خەڵکی بوێر
نوسەر ،چالاك ،مەلای دلێر

هەتاکو کەی تۆ بێدەنگی؟
لە سەر مافی خۆ نا جەنگی؟
ئەی ،دوبەیی بەندینخانە
ئێستا دەمی نیشاندانە
نیشانیبە بۆ گشت جیهان
تۆ بوی هۆلاکۆشت شکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە