ئەو پەیامەی بەرزانی بۆ دابڕینی گۆڕانە لە شەقام و کۆمەڵی ئیسلامی

Tuesday, 22/11/2016, 22:40

1834 بینراوە


ئەو پەیامەی بەرزانی بۆ ساردکردنەوەی شەقامەو تەکتیکێکی سیاسییە بۆ فڕێدانی فتبۆڵەکە بۆ بەردەم یاریکەرەکانی ترو بەلاڕێدا بردنی حزبەکانە لە ڕێوشوێنە قانونییەکەی تەداولی سوڵتە بۆیە ئیستیجابە نواندن بۆی هەڵەیەکی سیاسی کوشندەیەو باجەکەشی گران دەبێت،چونکە قوت لە دوای پرسی یاساییەوەیە،ئەو هەوڵە دەروازە بە ڕوی یاساشکێنیدا دەکاتەوە،ئینجا هەڵوەشانەوەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان واتە دروستکردنی سەرۆکایەتییەکی نوێ لە پارتی و باڵەکانی یەکێتی و کەمینەکان ،کە لەوێدا بەلای ستراتیژی پارتیدا بڕیارەکان یەكلا دەبێتەوەو لە سەر سیغەیەك کۆك دەبن وەك سەردەمی (سۆزان شیهاب و ئەرسەلان بایز )لە سەر سینییەکی زێڕ دەسڵاتی ڕه ها دەدرێتەوە بە پارتی وە هەروەها پارتی بەم تەکتیکە ئیسلامییەکان و یەکێتی لە گۆڕان دورتر دەخاتەوەو شەقام و قوتی بڕاویان لە دژی گۆڕان دەخاتەکارو دەیەوێ ئەو هەڵانەشی کە کردویەتی لە ڕوی ئابورییەوە لە کابینەیەکی نوێی تەوافوقیدا باجەکەی بخاتە سەر هەموان وبە سەر هەمواندا ئەنجامی هەڵەکانی دابەش بکات. 
بۆیە حەل بەس جوڵاندنی گرفتەکەیە لە ڕێگەی نوێنەرانی گەلەوە و ڕاگەیاندنی هەرێمێکی نوێیە لە ناوهەرێمی کوردستاندا بە جۆرێك چەترێك هەردو هەرێمەکە کۆ بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە