ئەگەری جەنگی جیهانی سێهەم لە سوریا

Friday, 07/04/2017, 17:43

4147 بینراوە


٦ی ٤ی ٢٠١٧ هەواڵ بڵاوکرایەوە کە لە سوریا بە چەکی کیمیاوی هێرش کراوەتە سەر شاری "خان شەیخون" هەر دەستبەجێش مەدیاکانی ڕۆژئاوا، کەووتنە پەلاماری سوریا و ڕژێمکەی،بەبێ ئەوەی کە بەڵگەیەکیان بەدەستەوە بێت، هەرچەندیش بەڵگە لەدەستدایە کە داعش چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە،هەربۆ نموونە لە"شێخ مقسوود" کە ناوچیەکی کورد نشینی کوردە، ئەمە نەک تەنها جارێک بەڵکوو چەندیاجار، داعش ئەو کارە قێزەونەی دووبارە دەبارە کردەوە. ئێستا دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی ترامپ بە موشەک پەلاماری ڕێڕەوە هەوایەکان و کۆمەڵیک ئەمباری چەکی سووریدا و یەکەمین ووڵات تورکییا فاشی دەستخۆشی لە ئەمەریکا کرد وووردەووردەش، ووڵاتانی سەر بە ڕۆژئاوا دەستخۆشی لە ترامپ دەکەن.
گوایە پەلامارەکەی سوریا دژ بە مرۆڤایتیە و ترامپ خۆی واتەنی ئیتر توانای خۆگری نەما،بۆیە بە موشەک پەلاماری سورییادا، ئەگەر لە ڕاست و دروستی بۆچووەکانی ترامپ وورد بینەوە،دەبینن کە سعودییەکان زۆر زۆر دڕندانەتر پەلاماری بێچەکی یەمەنی دەدەن، هەروەها تورکییای فاشی چەنندین جار چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە، زۆربەی شارەکانی باکوری نیشتیمانی کاولکرد،کەچی هیچکام لە ڕۆژئاواییەکان چرکەیان لێوە نەهاتە دەرەوە. کەواتە کێشە ،کێشەی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نیە، هەروەها بەڵگەهەیە کە داعش پێشتر چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە. کەواتە پەلامارەکە تەنها بەهانەیە.
سەرۆکی ڕوسیای فیدراسێۆن پێشتر ووتی: پەلامار بۆ سەر سوریا، واتای پەلامارە بۆ سەر ڕوسیا، ئەگەر بەو پێیە بوایە ئوێد ناکەم، دەبوو ئێستا بە ملێۆنەها مرۆڤ ببوونایەتە قوربانی چەکی ئەتۆمی. بەڵام ڕوسیا سەرەتاترین لێدوانی لەوبارەوە، وەستاندنی هاوکاری هەوای نێوان ڕوسیا وئەمەریکای ڕاگەیاند. هەروەها داوای کۆبونەوەی دۆمای ڕوسیای کرد،واتا وەڵامی ڕاستەو خۆی نەدایەوە.
ئەم لێدانە پێمان ئەڵێت، تەنانەت هەڵبژاردنی ترامپیش هەر بۆئەم مەبەستەیە واتا کەسێکی سەرشێت و بێپرسبیپە، هیچ واتایەک بۆ خوێن و کوشتنی کەسەکان دانانیت، هەروەها بۆ بیرهینانەوە، جەنەڕاڵ "ویسلی کلارک" ئەڵێ هەر ١٠ ڕۆژ دوای ١١ی سێپتامبەری ٢٠٠١، پەنتاگۆن بڕیاری لێدانی ٥ ووڵاتیداوە.
کەواتە هاتن وچوونی و هەڵبژاردن تەنها چاوبەست و خوڵکردنە چاوی خەڵکە، هیچی دیکە نیە، چوونکە بڕیاڕ لەپێش ئەوەی تەنانەت سەرۆکەکان دیاری بکرێن، بڕیاریان بۆ دیاری کراوە، ئەوەی دیتمان بەدیدی خۆمان، ئۆباما هات و چوو، ئێستا لەئەمەریکا سەرۆکی نوێ دەسبەکارە، کەچی ئەو بڕیارانەی کە "ویسلی کلارک" باسی لێوە دەکات، هەروەکوو خۆی ماوەتەوە.
بیرمان نەچێت کە سەرکەوتنەکانی بەسەر داعشدا، لە ئێستادا کە ئەمەریکا پەلاماری سورییادا واتا خۆی هەیە، چونکە پارساڵ لە وکاتەدا کە هەزران تانکەرە نەوەت، نەوتی ناوچەکەی کۆدەکردەوە و بەرەو تورکییا دەبرد، ڕوسیا سەرجەمی تانکەرەکانی بۆردوومان کرد وهیچ مانایەکی شی بۆ ئەمریکا دانەنا، پاش ئەوەش ئەبوەبوو کەبەبێ پرس کردنی بە ئەمەریکا، ڕوسیا شاری "حەلەبی" بەهاوکاری تورکیا لەدەست داعش دەرهێنا،ئەمەش سووکاتەیەک بوو کەبە ئەمەریکاکرا، ئێستا ئەمەریکا هەمان کاردانەوەی دژ بە ڕوسیا ئەنجامدا، ئەمەریکیەکان لەوەش ئاگادارن کە سەرۆکی ڕوسیا پۆتین کەسێکە مەتالیتێتی تایبەتی خۆی هەیە و زۆر زۆر جدییە،کەواتە کار گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە پەیوەندی ئاسیشی بەتەواوی کۆتای هات و ئێستا لەبەردەم ئەگەر جەنگێکی ترسناکداین.
هەر هەفتەی ڕابردووبوو کە ترامپ گووتی: بڕیار لەسەر مانەوەو نەمانەوەی بەشار لەدەستی گەلانی سوریادایە،کەچی ئەم بەیانیە ٧ی٤ی٢٠٠٧ لەپڕ پەلاماری سورییەدا،واتا وەرچەرخانێک بەرچاو، ئیتر ئەگەر ترامپ ڕاسپێردرا، یان چەواشەکاری بێت،کارەکە ڕوویدا، هیلاری کلینتۆش لە کتێبی "بڕیاری سەخت
ئەڵێ: کەلەگەڵ ئیخوانەکاندا ڕێکەووتین کە کوودەتا بەسەر موبارەکدا بکەین و وویلاتی ئیسلامی ئەم داعشەی ئەمڕۆ دابمەزرێنن، بەڵام لەپڕ ڕاپەڕینی خەڵکی میسر دەتیپێکرد، ئیتر تەواوی پیلانەکەمان شکستی خوارد. بەکورتی وای بۆدەچم کە سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا تەنها سیمبوڵە،کەسێک یان کەسانێکی دیکە خاوەن بڕیادەری ئەو وولاتەن نادیارن. ئەوەی ئێستا زەڵاڵە سەرۆەۆرە کەناوچەکە بەرەو کاولبوون بە ڕێبکات.
ئەوەی گرنگە بۆکورد
وەک ئاشکرایە کە سەراپای ئۆپۆسێۆنی سوری، ڕێک وەکوو ئەنەکەسە داردەستی تورکییای فاشین و وەک سەربازێکی تورکی لەژێر هەژموونی تورکییای فاشیدان، ئۆپۆسێۆنی سوریا بەهەر چەپەکەیانەوە، کە "بورهان غەلیوون"ە هیچ ڕێزێکی بۆ کورد و نەتەوەی کورد لەلا نیە، بگرە لە بەشار ئەسەد جانەوەرترە، گەلیوون پێی وایە کەی کە بەسار ڕووخا،ئەسا ڕەنگە باسی کێشەی کورد بکرێت، ناکرێت و ناگوونجێت کە کۆڕو کۆمەڵیک وەکئەنەکەسە دانیشتووی هوتێلەکانی ئەنقەرەبن و بتوانن دان بەمافی کوردا بنێن، بۆەیە هێشتا بەشارێکی لاواز زۆر زۆر باشترە، تا عەمام بەسەرێکی سنی عەقڵ جام بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە