كورد لە رۆژهەڵات دەنگ بدات بە کەبودوەند

Sunday, 14/05/2017, 19:17

2161 بینراوە


گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان  دەبێ هەڵبژاردنی  سەرۆکوماری ئێران بایکۆت بکەن و دەنگ نەدەن ، بەڵام کەسانێک ناچارن دەنگ بدەن یا بە هەر جور دەترسن و دەبێ موری هەڵبژاردن  لە ناسنامەکەیان هەبێ، باشترە دەنگ بدەن بە کاک حەمە سدێق کەبودوەند  کە تازە دوای دە ساڵ بەندی بوون  لە زندان ئازاد کراوە . هیوادارم کومەڵگای کوردستان و چالاکوانان لەم پێشنیارە پێشوازی و پشتیوانی بکەن.
ئازادی کاک سدێق کەبودوەند لە بنەمالەی و هەمو گەلی کورد پیروز بێ، لیرە من پێشنیار ئەکەم ، کە ئەو کەسانەی ناتوانن هەڵبژاردن بایکۆت بکەن و دەچن دەنگ دەدەن ، باشترە وەکۆ رێز گرتن لە کاک سدێق کەبود وەند بە ئەو دەنگ بدەن ، واتە دەنگ بەو کەسانە نەدەن کە شورای نگابانی رژیم دەست چینیانی کردوە ، بەلکۆ دەنگ بدەن بە کەسانێک کە ئازادی خوازن  و بۆ ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ هەوڵیان داوە . لە کوردستانیش ، کاک سدێق کەبود وەند شیاوی رێزلێنانە  و بە ئەو دەنگ بدەن.
گەڵی کورد نابێ بە کەسانێک وەک  ئاخوند رۆحانی، پاسدار قالیباف  یا ئاخوندی سێدارە رەئیسی دەنگ    بدەن ئەمانە سی وهەفت ساڵە لە کوشتار و سەرکوتی خەڵک بەشدارن ، ئێستا بۆ فریوی خەڵک دروشمی رەنگاورەنگ ئەدەن . بەتایبەت ئاخوند رۆحانی کە هەمیشە شاگردی رەفسەنچانی و بەرپرسی شورای ئاسایشی رژیم بووگە و دەستوری کوشتاری خوێندکاران و خەڵکی دەدا  وپێوایە کە خەڵک لە بیریان چووگەسەو ، ئەو لە کوێ بووە و چی کردوە و لە کویەوە هاتوە . روحانی گوڕگی رژیم ناتوانێ کەوڵی مەڕ و پەز لە بەر کات و ببێتە پشتیوانی خەڵک و مافی مرۆڤ . گەلی کورد نابێ هەڵەی چوار ساڵی پێش دوو پات بکەنەوە و بە رۆحانی دەنگ بدەن . روحانی یەکێ لە سەرانی تاوانبار و جەنایەتکاری رژیمە وئەگەر لەوانیتر تاوانی فرەتر نەکردبێ ، کەمتری نەکردوە ، مەگەر خەڵک لە بیری چوگە لە ١٨ تیر  ، بە خوێندکارانی زانستگاکان دەوت ئەم ئەرازڵ و ئەوباشانە دەبێ سەرکوت بکرین ، فیلمی دەنگ و رەنگی خو هەر ماوە و ناتوانێ بیشارێتەوە .
گەلی کورد لە رۆژهەلات و گروپ و حیزبەکانی رۆژهەڵات ، دەبێ بزانن زیانی بە ناو رێفورم خوازانێک وەک رۆحانی لە بناژۆخوازان فرەتر و مانەوەی رژیم درێژتر دەکاتەوە ، گەلی کورد و خەڵکی ئێران ئیتر نابێ فریوی رێفورم خوازان بخوەن و دەبێ بەم کایەی رژیمە دوایی بێنن و لە نمایشی  هەڵبژاردنی رژیم بەشداری نەکەن و ئەمە گەورەترین شکست و بەزینە بۆ رژیم . بێڵین با رژیم یەک دەست بێتەوە باشترە و تەمەنی کورتر دەبێتەوە ، ئێستا ئیتر ئوبامای پشتیوانی رژیمی ئاخوندی لە کوشکی سپی نەماوە ، کەسێکی تر وەک ترامپ لە سەر کارە ، دوای ئەم هەلبژاردنە ، گەمارە ئابوریەکان سەر رژیم دەست پێدەکاتەوە و قورستر دەکرێتەوە ، و بەرەو قوناخی  ئالوزی و تێهەڵچون دەروات و رەنگە مشتی سەربازی بێتە ئاراوە .  ئەگەر ترامپ بیەوێ جاریتر هەڵبژێردێتەوە ، دەبێ کێشەی ئەسەد لە سوریە و هەروەها دواتر  رژیمی ئێران چارەسەر بکات ، تەنیا چارەسەریش ، گوڕینی رژیمی ئاخوندیە . گەلی کورد و حیزبەکانی رۆژهەڵات دەبێ یەک گرن و خویان بۆ جەنگی ساڵی ٢٠١٨ ئامادە بکەن . ئێستا حیزبەکانی رۆژهەڵات  ئەتوانن وەکۆ پژاک بڕێک لە هێزەکانیان بنێرنە یارمەتی رۆژئاوا و دوای ئازادی رەقە، باب و ئەدلێب  لە دەستی تورکیە و جاشەکانی و یەک گرتنی کانتونی کۆبانی و ئەفرین ، بگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵات و ئەوکات هێزی رۆژئاوایش دێتە یارمەتی رۆژهەڵات. 
یەک گرتنی حیزبەکانی رۆژهەڵات گرنگە و دەبی هەموان لە جاشەکانی بەرزانی و قیادە مەوەقەتی جاران دوری کەن و جەنگی براکۆژی بەرزانی لە باشور نەخەنە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئەمە گەورەترین دڵەورێزی من و هەر کوردێکی نیشتمانپەروەرە . هەمو دەبێ بزانن بارودۆخی رۆژهەڵات جیاوازە لە رۆژئاوا و نابێ جەنگی براکۆژی  بە فیتی تورکیە، ئێران و جاشەکانی بەرزانی لە رۆژهەڵات رێبخرێت . ئامریکا و حکومەتی ئامریکا دەزانن ، بنەماڵەی بەرزانی ، دز، گەندەل و جاشی تورکیەن و جێگای متمانە نین ، کاری ئەم بنەماڵە بە جاشیەتی و سەرشوڕی دەبڕێتەوە و حێزبەکانی رۆژهەڵات دەبێ وریا بن و نەکەونە داوی فریوی تورکیە و بەرزانی . حکومەتی ئامریکا بەرزانی دەناسن و متمانەیانیان پێ نیە ، درێژەی ئەم باسە بۆ دەرفەتێکی تر دەهێلمەوە.
 بە کورتی و کوردی لەم هەڵبژاردنی سەروک کوماری ئێرانە ، دەبێ گەلی کورد یەک پارچە دەنگ نەدات و ئەوانەیکیش ناچارن دەنگ بدەن پێشنیار ئەکەم با دەنگ بدەن بە کاک موحەمەد سدێق کەبودوەند وەک وەفاێک بۆ دە ساڵ زندان و شکەنجەی  ئەم شوڕەسوارەی گوورەپانی ئازادی و مافی مرۆڤە ی کوردستانە .بە هیوام چالاکوانان و دڵسوزانی نیشتمان پەرەوری کورد لەم پێشنیارە پێشوازی و پشتیوانی بکەن  بیگەینە گوێ خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان .  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە