دیداری تەمەن، یان خیانەتی تەمەن! قەرتاندنی (١٩٨٥ تا ١٩٩١)

Tuesday, 27/06/2017, 16:24

9137 بینراوە


بەشی دووەم:
سەرانی پارتەکانی باشوور، بیست و شەش ساڵە بەرهەمی خەباتی خەڵکی ماندوو زەحمەتکێش دەخۆن، خوازیارن بەهەمان شێوە مێژووی خەبات و ماندوو بوونی خەڵک دەست بەسەردا بگرن و بیانشێوێنن، ڕۆڵی گرنگی خۆیان لە رووداوەکان دا زەق بکەنەوە و بەسەر ساڵەکاندا باز بدەن! هەندێک لەو سەرکردانە ویستویانە پێنووسی خەڵکی تر بەکاربهێنن بۆ پێکانی مەرامەکانیان، پرسیار دابڕێژن، بە هەوەس ساڵەکان و رووداوەکان بقرتێنن وەک ئەوەی "لە دیداری تەمەن"دا چۆن ٦ ساڵ قرتێندراوە، لە ساڵی(١٩٨٥-١٩٩١).
--------------------------



لە نێوان ساڵانی (١٩٨٥-١٩٩١) دا گەلێک روودا و کارەساتی گرنگ روویاندا وەکو:
یەکەم: لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٥، دا  تاڵەبانی قاسیدی نارد بۆ لای سوپای پاسدارانی ئیران بۆ بەستنی پەیوەندی، بەڵام ئیران رازی نەبوو.
دووەم: ئەنجامدانی گەلێک لە چالاکی سەربازیی دژ بە رژێمی بەعس بۆ رەزامەندی ئیران.
سێیەم: ڕێککەوتن لەگەڵ ئیران و دانانی پلانی هاوبەشی سەربازیی و لێدانی بیرە نەوتەکانی شاری کەرکوک.
چوارەم: پێکهاتنەوەی "بنەماڵەی بارزانی" لەگەڵ "تاڵەبانی" لەسەر دەستی سوپای پاسدارانی ئیران لە بەرواری ١٨/١١/١٩٨٦ دا.
پێنجەم: ساڵی ١٩٨٦ چوونی "نەوشێروان مستەفا" "شێرکۆ بێکەس" چەند کەسێکی تر بۆ دەرەوەی وڵات.
شەشم: چوونی "هێرۆ" خێزانی تاڵەبانی بۆ دەرەوەی وڵات لە مانگی هەشتی ساڵی ١٩٨٧ دا، گەڕانەوەی دوای کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١.
حەوتەم: دەربازکردنی خێزانی لێپرسراوانی یەکێتی بۆ دەرەوەی وڵات لە کۆتای ساڵی ١٩٨٧دا. 
هەشتەم: رۆیشتنی تاڵەبانی بۆ دەرەوەی وڵات لە مانگی ١١/ ١٩٨٧ دا گەڕانەوەی دوای ساڵی ١٩٩١.
نۆیەم:  پێکهاتنەوەی حزبە کوردییەکان لە سەر دەستی سوپای پاسداران.
دەیەم: نیشتنەوەی کۆپتەری سوپای پاسداران لە سەر چیای ژیلوان لە ساڵی ١٩٨٨دا.
یازدەم: پەرتەوازە بوونی هێزی پێشمەرگە، چۆڵکردنی ناوچەکانی سەرکردایەتی لە ساڵی ١٩٨٨ دا.
دوازدەم: پرۆسەی ئەنفال، کیمیابارانی هەڵبجە، ناوچەی خۆشناوەتی و زۆربەی ناوچەکانی تری کوردستان. 
سێزدەم: لە هەمووی گرنگ تر ئاشبەتاڵ کردن بە هێزی پێشمەرگە و ئیزندانی خەڵک لە ساڵی ١٩٨٨ لە لایەن "نەوشێروان مستەفا ئەمین" و "فوئاد مەعسوم" لە شاری "سەقز" ی رۆژهەڵاتی وڵات. 

سەرچاوە: کتێبخانەی کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە