مانگی ئاب, شەنگال، پارتی، بەعس,سێ لەگەورەترین موسیبەتەكان.

Friday, 04/08/2017, 0:08

32518 بینراوە


یەكەم: ١٦ی ئاب، دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان; كە بەڵایەكی گەورەبوو بۆ تەواوی گەلی كورد نەك ھەر باشوری كوردستان.
بەوپێیەی مرۆڤگەلێكی ڕاھێنا لەسەر تاوان و خیانەت و جاشایەتی كە نمونەی لەمێژووی انسانیەتدا نیەو تائێستاش گەلی كورد بەدەست دروستبوونی (پارتی دیموكراتی كوردستان)ەوە دەناڵێنێت و بۆ یەك ساتیش پشووی نەداوە.

دووەم: ٣١ی ئاب، خیانەتی گەورەی دەستی پارتی و بارزانی بوو بۆسەر گەلی باشوری كوردستان.
ئەگەر یەك قەڕنیش تێپەڕێت ھەردەبێ سەرانی خیانەتی ٣١ی ئاب محاكەمە بكرێن وسزای دادگەری وەرگرن.
چونكە پارتی بەم خیانەتە نەك تەنھا نەھامەتی ھێنا بەڵكو گەورەترین یاسای نێودەوڵەتی پێشێل كرد، بەھێنانەوەی ڕژێم بەعس بۆ كوردستان و بەزاندنی (ھێڵی ٣٦).
كەبۆپاراستنی كوردانی باشور لەدەستی سوپای عێڕاق دەست نیشان كرابوو.

سێیەم: ٣ی ئاب، خیانەتی ڕادەست كردنی شەنگال بوو بە دێوەزمەكانی داعش، ئەم خیانەتە بۆ ڕازی دڵی دوژمنی گەورەی كورد (توركیا) بوو.
بۆئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێگەو جێگەی مستەشاری خۆی لای توركیا بھێڵێتەوە، گەلی شەنگالی تەسلیم بەوەحشیەكانی داعش كرد و گەورەترین جینۆساید لەسەدەی ٢١دا ڕویدا.
ئەگەر سەد قەڕنیش تێپەڕێت ھەردەبێ سەرانی جاش و خیانەتكاری ئەو دۆسیەیە محاكەمە بكرێن و بەمردووییش بێت ھەردەبێ ڕووڕەشی بەردەم دادگاببن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە