کەناڵ و راگەیەندنە عەرەبییەکانیش لەسەر گرتنی نوێنەری حکومەتی هەرێم قسە دەکەن

Monday, 28/08/2017, 21:37

8076 بینراوە


پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرتنی فەوزی قەدوری نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سویسرا، لە سەر تاوانی سپیکردنەوەی یەک ملیار دۆلار، ئیستا هەواڵەکە کەوتۆتە دەم کەناڵ و راگەیاندنە عەرەبییەکانیش، ئەوەی کە کوردستانپۆست لە هەواڵی پێشووترییدا ئاماژەی بە چۆنێتی گرتنەکە دابوو، بۆ ئەو مەبەستە پەیانێرمان دیسان پەیوەندیی بەلایەنی پەیوەندییدارەوە کرد و سەرچاوەیەکیش لە سەفارەتی عێراق ئەوەی پشتراستکردەوە و رایانگەیاند، کەوا فەوزی قەدوری بۆ نزیکەی هەفتەیەک گیرا، دوای ئەوە بە کەفالەت بەریانداوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە سەر دزین و سپیکردنەوەی ئەو ملیار دۆلارە بەردەوامە تا رۆژی دادگاییکردنەکەە، هێشتا فەوزی قەدوری وەک بێتاوان بەرەڵا نەکراوە و چارەنووسی نازانرێت بەرەوە کوێ دەچێت! ئەو وێنەیەی خوارەوە وێنەی فەوزی قەدورییە، کە پارتییەکان دەیانەوێت هەواڵەکە بە درۆ بخەنەوە، کە گوایە فەوزی نەگیراوە وا لە کۆلنی ئەڵمانیا لە خۆیشاندانەکاندایە بۆ ریفراندۆم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە