کاری قێزەوەند و خۆهەڕاجکردن

Wednesday, 20/09/2017, 1:30

6674 بینراوە


وشەی هەڕاجکردن بەو مانایە دێت، کە شتومەک، یان کەلوپەلێک لەناو کۆمەڵێک کڕیاردا پیشانبدرێت کێ لە کڕیارەکان زیاتری پێدا، ئەوا بۆ ئەو دەبێت. لە سروشتی ئەم کڕین و فرۆشتنەدا دەردەکەوێت، کە دیارییکردنی نرخ، چ کەم بێت یان زیاد، بۆ فرۆشیارەکە گرنگ نییە، تەنیا ئەوەی مەبەستێتی ئەوەیە  شتومەکەی بفرۆشێت و لە کۆڵی بێتەوە، لەم مەیدانەدا کەسانی هەژاریش ناچاردەبن، کەلوپەلی خۆیان لەبەر پێویستیی و نەبوونی کە لەو کاتەدا بەدەستیانەوە نییە، و پێویستیان پێیەتی بفرۆشن و شتومەکی پێویستیی دیکەی پێبکڕن وەکو خواردن، یان کرێ خانوو، تا بۆ ماوەیەکی کاتیی لە گرفتی مردن و تیاچوون خۆیان رزگاربکەن، یان بەهۆی کۆچکردن و رۆیشتن هەندێکی دیکە ماڵەکانیان هەڕاج دەکەن.
وشەی هەڕاجکردن بەستراوە بە باری ئاڵۆزی ئابووری بێدەرامەتەکانەوە،  بۆ دەسەڵاتدار و دز و خائینەکانیش بەستراوە بە دەستکەوتێک کە بە رەنجی شان و ئارەقی نێوچەوان پەیدایان نەکردبێت. واتا هەڕاجکردن بۆ هەژار مانایەکی پۆسەتیڤ و جوانی هەیە، هێندەی ئەو جوانییەش بۆ کەسانی سیاسیی و سیخوڕ و تاڵانجی مانای نەگەتیڤی هەیە.، وەک ئەوەی دەکەونە فرۆشتنی نەوت و سامانی وڵات و شەرەف و کەرامەتی خۆیان، هەر لێرەوە  بەراوردی ئەو دوانە دەکەم، کە ئەوانەی ناوماڵی خۆیان هەڕاج دەکەن لەتاو برسێتی و دەیفرۆشن، دەگەمە ئەو ئەنجامەی بڵێم ئەو هەژارانانەی ناچارن هەراجی کەلوپەلی ناوماڵی خۆیان بکەن، سەدان هەزارجار بەکەرامەترن لەو بەناو شۆڕشگێرانەی سەردەمی شاخ کە خۆیان هەڕاج دەکەن لەپێناوی تێرکردنی ناوگەڵیان وەک ئەم چەند نموویە:

- ڕەهبەری سەید براهیمی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی بە هاوپشتی کاروان ساڵحی خیانەتکار لەبزووتنەوەی گۆڕان بەدابینکردنی تکتی فڕۆکە و خەرجی مادی لەلایەن مەسرور بارزانی کۆمەڵێک کادر و پێشمەرگەی یەکێتی هەڵگری پاسپۆرتی هۆڵەندی و نەمسایی ناردووە تابەشداری کەمپینی بەڵێی ڕیفڕاندۆمەکەی مەسعود بکەن لە ووڵاتی هۆڵەندا و نەمسا.
ناوی ئەوکەسانەی ڕابەری سەید برایم بەپارەی مەسرور ناردونیەتیەوە بۆهۆڵەنداو نەمسا لای من هەیە.

- ئەدەب وهونەر دووکۆڵەکەی کاریگەری بنیاتنەری مۆراڵ و ئەخلاقی کۆمەڵگان هەرکاتێک ئەم دووچەمکە دەستەمۆی حیزب یاخوود مەکتەب سیاسیەکانی حیزب بوون ئیترهیچ بەهایەک بۆ شانۆ و دراماو سینەماو هۆنراوەو نوسین نامێنیت.
ساڵی ١٩٩٨ مەلابەختیار کۆمەڵێک بەناو هونەرمەندو شانۆکاری نێر و مێ بە بیانووی سازکردنی ڤیسڤاڵی شانۆیی بەپارەی یەکێتی دەنێرێتە ووڵاتی فەڕەنسا ئەو بەناو کۆمەڵە شانۆکارە بێ ئەوەی هیچ شانۆیەک پێشکەش بکەن هەریەکەیان لەووڵاتێک داوای مافی پەنابەری دەکات.
مەلابەختیار شانۆکارێکی ژن دەسپێرێتە کامەران ڕەئوفی بەعسی دەرهێنەری فلیمی (حدود ملتهبة)ی سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق کە ئێستا موچەی پلەی ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەیە، ئەمانیش بەرەو ووڵاتی هۆڵەندا دەڕۆن و هەردووکیان مافی پەنابەری لەووڵاتی هۆڵەندا وەردەگرن.
- مانگی پێشوو مەلابەختیتار وەک بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی بە نامەیەک داوا لە دلێری سەید مەجید دەکات، کە بڕی بیست هەزار ئیرۆی بۆ سەرف بکەن وەک تێچووی سەفەرێکی بۆ هۆڵەندا بۆ باشکردنی ژیانی ئەو ئەکتەرە،  ژنەی کاتی خۆی ئەم ناردویەتی شانازی براهیم ئەحمەد دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ دلێری سەید مەجید ڕێگر دەبێت لەپێدانی ئەو بڕە پارەیە بە مەلابەختیار.
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کامەران ڕەئووف داوای لەکەسێک کردوە چەندە پارەی دەوێت ئەم ئامادەیە بیداتێ بەس ئەدرەسی ئەو ژنەی بۆ بدۆزێتەوە لە هۆڵەندا کەکاتی خۆی لەسەربودجەی مەلا بەختیارهاتۆتە دەرەوەی ووڵات.
پرسیار ئەوەیە مەلا بەختیار ئەدرەسی ئەو ژنە ئەکتەرەی بۆچییە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە