مەسعود شپرزە بووە بەهانایەوە مەچن!

Saturday, 21/10/2017, 23:33

5154 بینراوە


بیست و شەش ساڵە لەهەولێرى دیل و ژێردەست، جگە لە سرودى پێشمان کەوە بارزانى،گوێمان لەهیچ نەبووە، چارەکە سەدەیەکە لەو پایتەختەى بەناو دیموکراتییە جگە لە رێپێوان و خۆپیشاندان بۆمەسعود و پارتى و بنەماڵەکەى کەس نەیوێراوە بە ئاوازێکى دیکە دەنگ هەڵبڕێت. ئەرێ تێناگەم ئەو پیاوە کورتە بنەو خائین و نەفامە، کەى دێتەوە هۆش خۆى؟ کەى بەنیازە واز لە پۆست و کورسى بێنێت، وا ئێستا تێى گیراوە و زۆرى بۆهاتووە،لەتاوا  داوا لەکوردانى ئەوروپا دەکات کە  بۆ پشتگیرى  مانەوەى ئەو دزە، بۆ ئەوەى زیاتر سەرمان بکات بەقوڕدا، بۆ ئەوەى زیاتر مناڵان بێ باوک بکات، بۆ ئەوەى زایتر شەرەف و کەرامەتمان هەراج بکات،بۆ ئەوەى زیابۆ ئەوەى زیاتر سەروەت و سامان پێکەوەبنێت، بۆئەوەى چەند ساڵێکى تریش ببێتەوە بەبەلاو نەهامەتى بەسەرمانەوە، ئێستا زۆر روو قایمانە داواى خۆپیشاندانو پشتیوانى  لە کوردانى تاڕاوگە دەکات.
ئەى بۆ مەگەر بیرى چوو کاتێک، کەسوکارمان لە سلێمانى بۆ بژێوى و قوتى رۆژانەیان، بۆ نەبوونى مووچە و ئاسایش و ئارامى و خزمەتگەوزاری، رێپَوان و خۆپیشاندانیان دەکرد، زۆر بێ شەرەفانە ئەیوت( بلا چدەکەن بکەن هەڵدەپەڕن ،دادەپەرن خەبەرا دەبیژن،هەرچى دەڵێن بیڵێن، گوێمان  لێتان نى یە  گوێشتان لێ ناگرین)  پێم وابێت ئیدى پاش ئەو هەموو تاوان و خیانەت و ناپاکى و کورد فرۆشیە، شەرم و ئابڕوو چوونە، کە کەسانێک بۆ پشتگیرى ومانەوەى مەسعود بێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان و پشتگیرى بکەن، وەک بینیتان ،ئەوە خائینە لووت بەرزى و لەخۆبایى بوونى گەیشتبووە ترۆپک، منەتى بەکەس نەبوو، پێى وابوو کە ئەو وڵات و سەرکردە جیهانیانەى کە بۆ شەڕى داعش  چەک و تفاقیان پێدەدا و پشتگیریان دەکرد، وەک مقاش و رۆبۆت بەکاریان دەهێناو پێشمەرگەیان پێ بەکوشت دەدا، خۆى لێگۆڕابوو، پێى وابوو کە بۆتە ناپلیۆن و هیتلەر و، هەموو وڵاتان پەناى بۆدەبەن حسابى بۆدەکەن کە قارەمان و ئازایە.نەیدەزانى کە وەک جاش وبەکرێگیراو شەڕى پێدەکەن..
 بۆ لەبیرى چۆتەوە و نازانێت ئەوانەى کە ئێستا نیشتەجێى ئەوروپان ، لەسەدا حەفتایان لەترسى زوڵم زۆر و ناهەقى مەسعودو حزبەکەى وڵاتیان بەجێهێشتوە؟ لەتاو بێکارى و بێ مووچەیى و نەبوونى ئازادى و سەربەستى پەنایان بۆ ئەو وڵاتانە بردوە.مەگەر خوا سەرى لێشێواندبن،ئەو رۆژگارە تاڵ و ناخۆشانەیان  بیربچێتەوە، خۆ ئەگەر بیریان چوبێتەوە، یان سبەى رۆژ بۆپشتگیرى و پشتیوانى ئەو خائین و کورد کوژ و وڵات فرۆشە، بێتە سەر شەقام وپشتگیرى بکەن، بەبڕواى من ئەوانیش هاوبەشى و پشتیوان و برابەشى تەواوى تاوانەکانى مەسعودن، هاوشێوەى ئەو بەتاوانبار و خیانەتکار دەناسرێن، تکام وایە لەو کەسانەشى کە بەشێوەیەک لەشێوەکان لایەنگر و دۆستى پارتین وبن دیوارانە و ئەیلولانە و چى و چیان هەیە، بەپارە ویژدان هزریان کڕدراوە، ئیدى بێنەوە هۆش خۆیان وتەماشایەکى باشور بکەن، بزانن لەکەرکوک و پردێ و شەنگال وناوچەکانى دیکە، بەهۆى تاکڕەوى و بێ دەماغى  مەسعود وپارتى یەوە چى دەگوزەرێت، چۆن ئەو میللەتە سەرگەردان و ئاوارە و خانە خراپ بووە،کە دڵنیام  بەشى زۆرى ئەو کەسانەى کەزیان مەند و بێ حاڵ بوون زیاتر ئەوانەن کە لایەنگرى پارتین. باشترە لەبرى ئەوەى پشتگیرى لێبکەن و دەنگى پشتیوانى بۆ بەرزبکەنەوە، بە پێچەوانەوە دەنگى ناڕەزایى و رق و قینتان بەسەریدا بەرزبکەنەوە ،وڵاتان تێبگەیەنن،کە ئەو بارگرژى و کوشتار و ئاوارە بوونە، بەرهەمى تاکرەویى و دیکتاتۆریەتى مەسعودە، هاوار بەرن کە وڵاتانى زلهێز کە لە روخاندن و لەناوبردن و دادگایکردنیدا هاوکارو پشتیوانى میللەت بن، کە حەفتاو پێنج ساڵە ئەو حزبەو بنەماڵەکەى جگە لە خراپە و نەهامەتى و ماڵوێرانى هیچ خێرێکیان بۆ کورد نەبووە.بیریشتان نەچێت ئەو پیاوە زۆرخۆى هاوارى دەکرد ئەیوت ( واز لەکوردبێنن وەرن من سزا بدەن) ئەى بۆ وەک جرجى زراو تۆقیو خۆى شاردۆتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە