عوسمانییەکان و سەفەوییەکان سەرکزن لەسەر بڕیارەکەى ترەمپ

Friday, 08/12/2017, 3:43

4216 بینراوە


کاتێک کوردستانى گەورە لە مێژووى خۆیدا هەوڵى خۆبەڕێوەبردنى سەربەخۆیى خۆیداوە تورک و فارس و عەرەب نەیان هێشتووە کوردەکان بە ئامانجى خۆیان بگەن.
سەفەوى (ئێرانى ) و عوسمانى (تورک) کوردستانیان لە نێو خۆیان دابەشکردووە بە شایستەیان نەزانیوە کە کورد ببێتە خاوەن قەوارەیەکى دیارى کراوى خۆى ، هەمیشە ئیسرائیلیان بە داگیرکەر ناوزەند دەکرد کە ئیسرائیل زوڵم و ستەم لە خەڵکى فەلستین دەکات و هاوخەمى خۆیان بۆ خەڵکى ستەم لێکراوى فەڵەستین دەردەبڕى.
بەڵام دیارە تورک و فارس و عەرەب خۆیان بە داگیرکەر نازانن کە وڵاتێکان بە سەرخۆیاندا دابەش کردووە کە زمانى دایکیشان لێ قەدەغەکردوون وە ڕاگواستنى خەڵکەکەى و دانانى خەڵک و گەلى خۆیان لە شوێنیاندا.
زوڵمکردنیان لە گەلى کورد کە داواى مافى خۆى دەکات ماڵ و حاڵیان لێ تێک دەدەن و خەلکەکەى ئەنفال دەکەن و لە سەرشەقامەکان لە سێدارەیان دەدەن ئەگەر داواى مافی زمان و نەتەوەى خۆیان بکەن.
یاخود پێکەوە یەک دەگرن بۆ لە ناوبردنى ورد بۆ ئەوەى نەگات بە مافەکانى وە سەرکوتیان دەکەن بە گەلەکۆمەیى تورک و فارس و عەرەب. ئەوەى بەرامبەر کورد کرا لە کوردستانى باشوور و کەرکوک بە هەمان شێوە ئەیانەوێت ڕۆژئاواى کوردستان هاوشێوەى کەرکوک لێ بکەن داگیرى بکەنەوە.
ستەمى تورک و فارس و عەرەب کە بەردەوامەو دووبارەى ئەکەنەوە بەرامبەر گەلى کورد وەک دوێنێ کە بۆردومانى فڕۆکە لە کەمپى مخمور مناڵ و پیرو پەککەوتەى کوردى تێدا شەهید کرا.
بڕیارەکەى ترەمپ کە قودسى وەک پایتەختى ئیسرائیل ناساند نە تورک و نە عەرەب و نە فارس ناتوانن هەڵوێستێکى بوێرانە دەربڕن بەرامبەر بڕیارەکەى ترەمپ. 
ئەم هەموو پلان و نەخشە سیاسییەى کە بەرامبەر کورد ئەنجامیاندەدا بەرامبەر ئیسرائیل بۆ سەریان کزکردووەو هیچیان پێ ناکرێت.
ئەگەر ئیسرائیل داگیرکەربێت عەرەب و تورک و فارس داگیرکەرە بگرە ئیسرائیل زۆر شەریفترە لە سیاسیەکانى عەرەب و تورک و فارس ، ئەو زوڵمەى کە ئەمان بەرامبەر کورد ئەیکەن ئیسرائیل بەرامبەر عەرەبى موسڵمان نەی کردووە کە کورد زۆربەى موسڵمانە و هەندێک لە زانایانى ئیسلامیش کوردن وەک ئیبن تیمیە و ئبین خەلەکان و سعید نورسى...هتد.
سوڵتان سەلاحەدینى ئەیوبى کوردى تاکە سەرکردەى کوردى ئیسلام بوو کە توانى شارى قودس لە دەست خاچ پەرستەکان و جولەکەکان ڕزگار بکات کە سەرکردەیەک بوو کە بڕیارى دا پێنەکەنێت تا قودس ئازاد دەکات وە ئازادیشى کرد. 
بەڵام فتواى ئەنفال بۆ نەوەکانى سەلاحەدینى ئەیوبى دەردەکەن ئێستاش ئیسرائیل قودس دەکات بە پایتەختى وڵاتەکەى نابیستى فتوایەک دژى ئیسرائیل دەرکەن.
وەک کورد دەڵێت ئاگرە سورە لە خۆم دورە ناخى سیاسیەکانى وەڵاتانى بەناو ئیسلامیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە