خۆپیشاندان لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

Thursday, 04/01/2018, 4:56

3118 بینراوە


وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست  یاخود دەسەڵاتدارانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست  بە هیچ  شێوەیەک  بەرژەوەندى گەلەکەیان لە بەرچاو  ناگرن  چونکە سیستمى  دیکتاتۆرى  پەیڕەو دەکەن  ئەم جۆرە سیستمە  لە ڕێگەى  هێزى سەربازى  و پۆلیسەوە دەسەڵاتى خۆیان دەچەسپێنن .  ئەم جۆرە دەسەڵاتانە  تەمەنیان  کورتە  بەهۆى ئەوەى  گەل و هاوڵاتیانى بەلاوە ناوە و سامانى وڵات بۆ بەرژەوەندى  خۆیان  بەکار دەهێنن و بەتاڵانى دەبەن  . وە ئەگەر وڵات  بە ڕێژەیەکى کەم   پیشکەوتن بە خۆیەوە  ببینێت ئەو پێشکەوتنە  کەمەش   تێک دەدەن  بەهۆى سیستمى دیکتاتۆرى  لە  دەسەڵات و سەرکوتکردنى گەل    . 
هەمیشە گەل  پشکى شێرى هەیە لە قوربانى دان  بۆ نیشتیمانێکى جوان و دادپەروەرانە ، بەڵام  ئەم قوربانیدانە دەبێتە هۆى دروستکردنى برسێتى و گرانى  و بیکارى و  نەبوونى  ئازادى  و  دادپەروەرى  و  بیروبۆچونى  جیاوازى  سیاسى و سەرکوتکردن  یاخود  چەوسانەوەى  گەلێک   لە لایەن گەلێکى کەوە .
ئەم جۆرە دەسەلاتداریە  ئەنجامى خراپى لێ دەکەوێتەوە  ئەوەشى کە بە ڕێژەیەکى کەم پێشکەوتنى  بەخۆیەوە  بینیوە  سەر لە نوێ دەگەڕێتەوە بۆ خاڵى (هیچ )  وەک چۆن لە سوریا و عیراق  کاولکارى ڕوویدا .
دەسەڵاتداران  لە حکومدارێتى دا بەرژەوەندى خۆیان پێش بەرژەوەندى گەل و خەڵک دەخەن  ئەمەش  دەبێتە هۆى ناڕەزایى گەل و خەڵک  لە خراپ بەکارهێنانى  سامانى گشتى وە خراپ  بەڕێوەبردنى  ئابوورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و دادپەروەرى .
گەل  کە تینى برسێتى و گرانى و بێکارى و نەبوونى ئازادى و دادپەروەرى و بەتاڵان بردنى سامانى گشتى و سەرکوتکردنى بۆ هات  هەوڵى ڕاپەڕین  و خۆپیشاندان دەدات دژى ستەم و زوڵم  . لەوکاتەدا ئەم دیکتاتۆرو خوسەپێنانە  هەوڵ دەدەن ئەم جۆرە ڕاپەڕین و خۆپیشاندانانە  بە ڕێگایەکى کە بەرن و دەڵێن  دەستى دەرەکى و تێکدەر لە پشت خۆپیشاندەرانە و دەیانەوێت  دامەزراوەکانمان لە دەست بدەین .
لیبیا  کاتێک  گەلەکەى  ڕاپەڕی  دەسەڵاتداران دەیانگوت  ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکا  چاویان بڕیوەتە نەوەتى لیبیا و ئەیانەوێت لیبیا داگیرکەن  وە مافیان  بەخۆیان دەدا کە بەرهەڵستى بکەن  دژى خۆپیشاندەران  .
لە کوردستانى باشووریش  کە  گەل خۆپیشاندانى  دەکرد دەسەڵاتداران  دەیانگوت  دەستی ئێرانە  لەگەڵ  عێراق  بۆ تێکدانى دامەزراوەکانى  حکومەتى هەرێمى کوردستان .
لە سوریاش بە هەمان  شێوە  گەل  کە  خۆپیشاندانى  کرد دژى ڕژێمى ئەسەد  دەیانگوت لە لایەن سعودیە و ئەمریکا و  تورکیا وە ئاراستە کراون .
لە ئێستاشدا لە ئێران  گەل دژى گرانى و برسێتى  و بێکارى و نەبونى ئازادى و سەرکوتکردن و بەتاڵان بردنى سامانى گشتى   خۆپیشاندان دەکەن ، دەسەڵاتداران  دەڵێن  ئەمریکا  لە پشت خۆپیشاندەرانە و دژى دامەزراوە  حکومیەکان و ئاسایشى نەتەوەییە   .
بەم شێوەیە دیکتاتۆرەکان  هەوڵ دەدەن لەسەر دەسەڵات  بمێننەوە  و هیچ  ئاوڕێک لە گەلى  خۆیان  نەدەنەوە ، وە ناتوانن مافە سەرەتاییەکانیان  بۆ  دابین  بکەن  و برسێتى  و گرانى و بێکارى  و نەبونى ئازادى سیاسى  لە وڵاتدا  نەهێڵن   بە شێوەیەکى  دیموکراتى  . وە نابێت ئەوەندە  دەستى تاوان درێژ بکەن  بۆ  وڵاتێکى کە چونکە  خودى دەسەڵات  تاوان بارە بە  ئەنجام دانى  خۆپیشاندان  و ڕاپەڕین  دژى  خۆیان .     


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە