کوردستانپۆست نامەیەک ئاڕاستەی پاپای فاتیکان دەکات

Sunday, 04/02/2018, 21:43

4428 بینراوە


ئەمڕۆ ستافی کوردستانپۆست پێش هاتنی ئەردۆگان نامەیەکی ئاڕاستەی ڤاتیکان و پاپپا فرانسیس کرد.. سەبارەت بەو هێرشەی تورکیا بۆ سەر کورد و عەفرین، کە ئامانجی جینۆسایدی کورد و سڕینەوەی کوردە لە عەفرین، نەک وەکو تورکیا دەڵێت ئەم هێرشەیان دژی تیرۆریستانە، کە خۆی بەشێکە لە تیرۆریستی جیهانی و یارمەتیدەری هەموو گروپە تیرۆریستەکانە لە ناوچەکە.
لە ناوەرۆکی نامەکەدا کە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە و کراوەە بە لاتینی و ئیتالی تێیدا هاتووە، بە کورتی نووسیومانە: بەرێز قەداسەتی پاپا فرانسیس هەروەک بڵاوکرایەوە و دەزانن کە لە لە رۆژی 20 / 01 / 2018 دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان کەوتوونەتە شەڕ و هیرش بردن بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە باکوری سوریا و کە ناسراوە بە ڕۆژاڤا بەتایبەت خەڵکی مەدەنی سەدان  ژن ومنداڵیان کوشتوە و بریندارکردووە. بۆیە داوا لە قەداسەتی بەڕیزتان دەکەین کە کاریگەری خۆتان بخەنە سەر ئەردۆغان  تا کۆتایی بەو جینۆسایدە بهێنیت،  لەگەڵ سڵاوێکی دوستانە  بۆ قەداسەتی بەرێزتان ستافی کوردستانپست و هاورێ کاتۆلیکەکان.
ئەمە تەنها مەبەستی نامەکە بوو بە کورتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە