یەکەم بزووتی شۆڕشی گەلانی ئێڕان چۆن لێدرا؟

Wednesday, 07/02/2018, 20:12

3419 بینراوە


بە بیانووی سەرهەڵدان وشۆڕشی گەلانی ئێڕان لە ٢٢ی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی ( ١١/٢/١٩٧٨زایینی):
--------------------------
ساڵی ١٩٧٣ی زایینی یەکەم بزووتی رووخاندنی بنەماڵەی پەهلەوی کاتێک لێدرا کە شای ئێران باسی دەروازەی شارستانییەتی مەزنی دەکرد لە ئێرانی فرە نەیەوەیی! شایەک کە هەم باوکی وهەمیش بۆ خۆی وەک بووکە شووشە بە دەستی زلهێزەکانی ئەو کات ببووبە خاوەنی تاج وتەختێکی لەرزۆک وبێ بنەمای ناوەرۆک بۆش، شآ دەنگی دەهۆڵ بوو.شآ خاوەنی نەفت بوو، کڕیاریش وەک کەمتیار دەیانخواست بنیشنە سەری وبە مفت نەفتەکەی لێ بکڕن.
بزووتی دووهەمی:
 رووخانی شآی ئێڕان دۆستایەتی نزیک دەگەڵ وڵاتانی عەرەبی خاوەن نەفت بوو، شآ، قەت دەوڵەتی ئیسڕاییلی بە رەسمی نەناسیبوو. بەڵام دۆستایەتی دەکرد و پەیوەندیی دەگەڵیان هەبوو.بێ گومان لە بارودۆخی سیاسیی ودەستپێکی بەرەوپێش چوونی پیشە سازی لە ئورووپادا، ئەو سیاسەتە بڕەوی نەبوو.تەنیا چآڵێک بوو کە شا بۆخۆی بە دەستی خۆی هەڵی کەندبوو!
پیشە سازی لە وڵاتانی ئورووپایی وئامریکا لە حاڵی گەشە کردندا دابوو. بۆ دابینکردنی ژیانی رۆژانەی گەلای ئورووپایی وئامریکایی، نەفتی شآی ئیڕان ڕۆڵێکی مەزنی دەگێڕآ. شا،خۆی بە میراتگری ٢٥٠٠ساڵەی شآهەنشآیی پێناسە دەکرد. لە وتووێژەکانی کە دەگەڵ رۆژنامەوانانی بیانی دەیکرد زۆر بە لوت بەرزییەوە دەیگووت: من بە پێویستی نازانم کە جوابی زۆریەک لە پرسیارەکانتان بدەمەوە! گەمەی بە وڵاتانی ئورووپایی وئامریکا دەکرد.!وایدەزانی نەفتی زۆر، سەربەخۆیی بۆ ئیران وبۆ دەسەڵاتەکەی بە دیاری دێنێ!( فشە بارزانی خۆشن وایدەزانی ئابووری سەربەخۆونەفت دەبێتە هۆی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی! دیتمان چٶن چوونەوە سەرکۆشی عەڕەبەکان لە بەغدا).
سازمانی / ئۆپێک / بە یارمەتی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەڕەبی وشای ئێڕان دامەزرا و ئێڕانیش دووهەمین هێزی ناو سازمانی ئۆپێک بوو. هەروڵاتێک کە خاوەنی نەفت بوولەو سازمانەدا قسەی دەڕۆیشت. بۆیە پرسی نەفت زۆر بابەتی گرینگی لە بیر / شآی / ئێڕان بردوە.پەیتا پەیتا شآیان لە کومونیزم دەترساند وهانیان دەدا کە چەپ لە ئێڕان دەبێ سەرکوت بکرێ!ئەو بێبەختەش نەیدەزانی تەڵەیان بۆ ڕاخستووە!
زۆر جار لە وەرزی زستان شآی ئیڕآن وبنەماڵەکەی بۆ وەرزیشی خلیسکێن دەچوونە وڵاتی / سویس /. وڵاتانی وەک فەڕآنسەوئیتالیاو سویس لە ڕێگای بەرپرسانی باڵا ئەو هەلەیان دەقۆستەوە تا شا ئیزنیان بدا لەوێ قەراری وتوووێژ ودان وستانیان دەگەڵ بکالە بارەی کرین وفرۆشی نەفتی ئێڕان! شآ، ببوو بەو هێزە! بەڵام ئاگای لە ژیلەمۆی بن خۆڵە مێش نەبوو!
" بزووتی سێهەم"
گوادلووپ:
کاتیک دەستی پێکرد کە شای ئێڕان هێدی هێدی خۆی کەر دەکردولۆدەلۆدە دەئاخفی.دەیگووت: نرخی نەفت لە ئۆپێک من دیاری دەکەم ومن لە تەمەنی ١٢٠ ساڵیدا خۆم خانە نشین دەکەم، با کوڕەکەم بێطە سەرکاروببێتە شای ئێڕان! بۆیە پێش سەرهەڵدانی گەلانی ئێڕان، وڵاتانی ئامریکا، ئینگلیز،ئیتالیا،فەڕانسە،ئاڵمان، لە دووڕگەی / گواد لووپ/ سەر بە وڵاتی فەرآنسە کۆبوونەوەیەکی دیرۆکیان پێکهێنا وبە گۆڕی بابی خەڵكی ئیڕان دا ڕیاند! گوتیان دەبێ / شآ / ی ئێران بڕواو خومەینی جێگای بگرێتەوە! لەوەش بترازێ ئێستێش دوای ٣٨ ساڵ خەڵکی ئێڕان بە کوردیشەوە وادەزانێ / شۆڕشی / کردوە!
" بنەماکانی شۆڕشی گەلان ؟"
جوابی ئەو پرسیارە بۆ خۆی مێژوویەک دە ئامێز دەگرێ.لەو باسەدا لە شەن نادرێ. بۆیە دەتوانم بە کورتی بێژم: یەکێک لە بنەماکانی شۆڕش وسەرهەڵدان هوشیاریی نەتەوەیی وکۆمەڵگاییە. شۆڕش سەرکەردایەتی ژیرو وریای گەرەکە، شۆڕش هەڵتەکاندنی بونیادی دامودەزگای سەرکوتکاریی پێشوویە کە خەڵكی وەزاڵە هێناوە.هاوکات جێگیرکردنی دامودەزگای پەروەردەوسیاسی وئابوری هەمەلایەنیە کە خەڵكانی دانیشتووی ئێڕانی لە خۆ دەگرت. ئێستێش تەواوی نەتەوەکانی سەر جوغڕافیای ئێران بە فارس پێناسە دەکرێن! سەردەمی شاش هەر وابووە.یاسای بن چینەییش ئەگەر بابەتێکی ئەرێنی تێدایە کەوتۆتە ژێر تیغی سواوی ویلایەتی ئاخووندەکان!
ئەوەی لە ئیڕانی فرە نەتەوە روویدا شۆڕش نەبوو،شەڕێکی نیابەتی بوو کە سازمانی / ئۆپك / وزلهێزەکان بە دەستی / خومەینی / کردیان. پەیوەندیی نەهێنی نێوان خومەینی وئامریکا وایکرد کە رۆژئاواییەکان وئامریکا بە بەردێک چەند چۆلەکە بکوژن. بەڵام فریوی وادەکانی خومەینیان خوارد! دوای ٣٨ ساڵ لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی درووشی / مەرگ بۆ ئامریکا وئیسڕآییل/ وەک بنێشتە خۆشکەی لێهاتووە وبڕآنەوەی نایە!
" چەپی سوننەتی"
تەنیا قازانجێکی ئامریکاو رۆژئاواییەکان کردیان شکستی بەرەی چەپی سوننەتی وئیسلامی سەرهەڵدێری دژی خومەینی بوو.شآی ئێڕانیان لە کومونیزم وەها ترساندبووکە سەرهەڵدانی خومەینیان لە بیر بردبۆوە. دەیانزانی / چەپ / لە ئێڕان بە شآی ئێڕان لاواز نابێ. دونیای دوو جەمسەریش وایدەخواست / ئمپریالیزم وکومونیزم/ کە بۆ سەرکوتی ئەفغانستانی کومونیستی وچەپ لە ئێڕان دەبوا خومەینی بێتە سەرکارو هیلالی شیعە دابمەزرێ، قازانجی هیلالی شیعەش بۆ ئامریکاو رۆژئاواییەکان تا ئێڕە فرۆشتنی هەزارن میلیارد دۆلارچەکو چۆڵی مەزن وچووکە لە سەر خوێنی گەلانی بندەست!ئێڕان، سوریە،ئەفغانستان، فەلەستی،لوبنان، تورکیە، کوردستان و... بەڵگەی روونن لە سیاسەتی شەڕئەنگیزانەی زلهێزەکانی سەدە!
" ڕۆڵی کورد"
دوای وەدەرنانی / شآ / لە ئێڕان کوردیش پرسی خودموختاریی کردە رۆژەو. بەڵام نە چەپ ونە ڕاستی سوننەتی نەیانتوانی ئەو هەلە بقۆزنەوە. دوای ٣٨ ساڵ لە ڕۆیشتنی شای ئێڕان ئەوە لەناو کەمپەکاندا حەیرانی خۆدزینەوە لەو هەمووە جیناتە دەکەن کە بە سەر خەڵكی رۆژهەڵاتیان هێناوە.کورد لە ئێران خاوەنی هوشیاریی نەتەوەیی نییە.ئەوەی کە وەک هەست وسۆز خۆی پێ فریو دەدا چەند دەستەواژەن لە سەر ناوی، پێشمەرگەو سروودی ئەی رەقیب وئاڵاوشەهید وکوردایەتی سەر بە حیزب وبنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی!حێزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وایاندەزانی / شای / ئێڕان ئەوان وخەڵکی ئێڕان رووخاندوویانە.زۆری نەخایاند هەزاران مرۆڤی سادە دڵ وبێتاوانیان بە کوشتداو، ئێستێش وەک دیل کەوتوونە ژێر چەپۆکەی خوێڕیترین بنەماڵەی سەردەم بە ناوی/ بارزانییەکان / ، ئەوانیش وەک ئامرازێک گەمەی سیاسی وئابووریان لە سەر بە ڕێوە دەبەن.
" دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی"
هەرئەوەندە دەڵێم: ئەگەر حاڵ ئەو حاڵە بێ خوێن سەران دەبا! خەڵک بۆ رابوردوو پەژیوان دەبنەوە.چۆن دەیانگووت: خۆزگەم بە سەردەمی شای ئێڕان. لەوانەیە ئەو جار بڵێن: خۆزگەم بە سەردەمی کۆماری ئیسلامی. !هیوادارم قسەکانی وەڕاست نەگەڕێن. بەڵام کورد داری نە بونی هوشیاریی نەتەوەیی دەخوا.
وەسسەلام.
جەعفەر کەریمی.
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە