ڕوون کردنەوەیەک لەسەر یاساکانی ئەوروپا بۆ رادەست کردنەوە

Tuesday, 27/02/2018, 20:07

3689 بینراوە


لە ئەوروپای یەکگرتوو یاسای دەستگیرکردن و رادەست کردنەوە هەیە، مانای وڵاتێک دەتوانێک داوای گرتن و ڕادەست کردنەوەی کەسێک بکات کە هاوڵاتی خۆی بێت یان ئەگەر هاوڵاتی خۆی نەبێت کەسەکە دەبێت بە یاسای سزادان تۆمەتبار بکات ئەوسا مافی داواکردن ڕادەست کردنی ئەو کەسەی دەبێت.، هەروەها دەبێت لێک تێگەیشتنی گۆڕینەوەی تۆمەتبار هەبێت لە نیوان ئەو دوو وڵاتە. چونکە تورکیا وڵاتێکی ئەوروپی نیە.
تورکیا نەیدەتوانی وەک هاوڵاتی کورد داوای بەرێز ساڵح موسلم بکات، واتە تۆمەتی سزادانی دایە پاڵی بە یاسای تێرۆر و هاوکاری پەکەکە.. لەبەر ئەوەی  پەکەکە لە لیستی تێرۆردایە و هەرکەس کار لەگەڵ ئەوان بکات ئەوە تۆمەتبارە بەو یاسایە.
لەو کاتەدا هەتا ئەگەر هەموو چیک بزانێت ساڵح مسلم تۆمەتبار نیە، داواکاری گشتی کاتێک تۆمەتەکە و داواکردنەوەکەی پێ دەگات، دەبێت کەسەەکە بە کاتی دەستگیر بکات (٧٢ کاتژمێر) و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات، ئەگەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ڕوون نەبێت کەیسەکە دەچێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، بۆی هەیە زیندانیەکە درێژ بکەنەوە بۆ دوو هەفتەی تر.
پاشان ئەگەر تۆمەتەکە ڕاست دەرچوو، دەبێت ڕەچاوی چەند شتێک بکەن پێش ئەوەی داواکاراو رادەست بکەنەوە بەو وڵاتە:
یەکەم: ئایا ئەو کەسە کە ڕادەست دەکرێتەوە ژیانی پارێزراو دەبیت ؟
دوەم : ئایا ئەو کەسە توشی لێدان ئەشکەنجە نابێتەوە؟ یاسای 3 EVRM
دوای ئەوەی ئەم دوو خاڵە رەچاو کرا دادوەر بڕیار دەدات بە ڕادەست کردنەوە یان ئازاد کردنی بەندکراوەکە.
ئێستا دێینەوە سەر کەیسی ساڵح مسلم: 
یەکەم :ئەو کار بۆ پەکەکە ناکات و کار لەگەل یەپەگە دەکات ، یەپەگەش هاوپەیمانی ئەمریکایە دژی تێرۆر ، واتە تۆ دژی تێرۆر بیت لە هەمانکاتددا ناتوانیت تێرریست بیت.(لێرەدا تەواوی تۆمەتەکانی تورکیا پوجەڵ دەبێتەوە)
دووەم: تورکیا نەیتوانیوە تۆمەتەکان ئیسپات بکات بۆ دادگای چیک.
سێ یەم: خەڵکی تورکیا نیوەی لە زیندانەوە نێوەی هەڵهاتوە، واتە ژیانی کەسی ڕادەست کراوە پارێزراو نابێت. هەموو دونیا دەزانێت لە تورکای یاسای بەربەری هەیە مرۆڤ بە هەموو جۆرێک ئەشکەنجە دەدەن و هیچ مافی مرۆڤی تێدا نیە.
چوارەم: هەموو دونیا دەزانێت تورک فاشیستەو ئەشکەنجەی ژن ومنداڵیش دەدات هەتا ئەگەر سیاسیش نەبن.
بۆیە من باوەڕم نیە ئەمریکا هاتبێتە سەر خەت بەڵکو بە یاساکانی چیک و یاسای ئەوروپای یەکگرتوو هیچ کەس نەیدەتوانی بەڕێز ساڵح مسلم رادەستی تورکیا بکات... 
ئەمەش سەرکەوتنێکی ترە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و ڕۆژی کوردو کوردستان لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت..
ئەوانەی کە تیرۆریستن، ئەوانەن، کە ئیستا مەشق بە جاشەکان دەکەن و لە گەڵ سوپای تورکیا دەیانێرن بۆ داگیرکردنی عەفرین هەر ئەو ڕیفراندۆمچیانەشن کە نیوەی کوردستان و فڕۆکەخانەکانیان لەدەست دا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە