ململانێ ی جیهانی و ناوچەیی و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

Sunday, 10/06/2018, 2:38

2904 بینراوە


ئەگەر بە وردی سەیری قۆناغی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن بکەین و ململانێ ی  ناوچەیی و جیهانی بکەینە سەنتەر بۆ ئەم بابەتەمان ئەوا بۆمان ڕون دەبێتەوە کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە ئەوەی دەگوزەرێ هیچی پەیوەندی بە ئیرادەیەکی ناوخۆەوە نیە بە شەڕ و هەڵبژاردنەکانیشەوە ، هێندە پەیوەندی هەیە بە شەڕی وڵاتانی زل هێزی جیهانی و ناوچەی یەوە لەسەر سەکۆی ئەم وڵاتانە ، خۆ ئەگەر عێراق بە نمونە وەربگرین ئەوا ململانێکان وەک هێڵێکی تۆختر دەبنرێت وەک لە وڵاتانی تری ناوچەکە ، ئەوەی دەگوزەرێ لە عێراقدا ، پەیوەندی بە ململانێ ی  ئێران و ئەمریکاوە هەیە ، کە هەر یەکێکان دەیانەوێ  لە ناو عێراقدا ببنە خاوەن کارتی زیاتر بۆ ئەوەی بەرامبەر بە یەکتر بەکاری بهێنن ، ئەوەشی دەگوزەرێ لەسەر شاشەکانەوە تەنها سیناریویە بۆ دەستکەوتنی کارتە گەورەکان کە لە پشت کەوالسەوە پلانیان بۆ دانراوە ، کە دەتوانین لەم چەند خاڵەدا کورتی بکەینەوە  :
1. پێش هەڵبژاردن ئەمریکا دەیوست لە ڕێگەی ڕێکەوتنی بەرجام و وڵاتانی تر وەک عێراق و شەڕی ئابوریەوە ئێران لاواز بکات تا نەبێتە یارمەتی دەرێک بۆ بەهێز بونی سین و بۆریەکانی نابۆکۆ و ڕێگای ئاورشمی و هەر بۆیە وڵاتانی (٥+١) کە بەشدارن لە سەپاندنی نەپیتاندنی یۆرانیۆم پێ دەچێ بەرژەوندیان لە ڕێگەی ئاورشمیدا هەبێت ، ئەمریکا پەلەی بێت لە گوشار خستنە سەر ئێران تا پلانەکەی سەر بگرێت ، واتا ئێرانێکی لاواز نەک خستنی ، بۆ ئەم مەبەستە بەرەییەکی وەک سعودیە و تورکیای وەک کارتێک دژی ئێران بەکار هێنایەوە ، هەر چەندە تورکیا و ئێران کۆمەڵێک ڕێکەوتنیان هەیە ، بەڵام لە کۆمەڵێک ئاستدا تورکیا دەکەوێتە بەرەی ئەمریکی بۆ شەڕی لاواز کردنی ئێران ، هەر بۆیە تورکیا بە هاوکاری ئەمریکا دەچێتە منبج و دەیەوێت بچێت شەر قەندیلیش بکات ، لە ناو عێراقدا ، کوتلەکان دابەش بون بەسەر ئەم دو بەریەدا سیناریوکان فەرەیی و فرە دیون  .
2. ئێران زۆر کاری لەسەر ساختەکردن کرد تا بەرەکەی بەهێز بێت و لە بەرامبەرشدا هەمان ساختە کراوە ، ئێستە بەرەی عەبادی و سەدر وەک بەرەی ئەمریکی دەردەکەون و بەرەی مالیکی و عامر وەک بەرەی ئێران ، کاتێکیش دەکەونە بەردەم حوکمێکی واقعەوە ئەوە دەرناچێت کە لە سیناریو کەیاندا دایان ڕشتوە دەست دەکەن بە سناریوی دووەم ( بۆیە بۆ هەر یارییەک کۆمەڵک سیناریو هەیە کە ئەگەر سیناریویەک سەری نەگرت ئەوا سیناریوی دووەم کاری پێ دەکەن ) .
3. دەبینین سەدر دژ بەدەست ژماردنەوەیە لە ڕاگەیاندنەوە ، بەڵام مالکی هەڵوستێکی کۆنکرێتی نیە کە دەبو بە ثێچەوانەوە بوایە ئەمە لە کاتێکدایە ، کە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و بانگەوازەکەی عەبادی تەنها ئەوە بو کە لە هەر پارێزگایەکدا ١٠٪ بەدەس هەژمار بکرێتەوە ، ئەگەر ٢٥٪ جیاوازی هەبو ئەوکات تەنها ئەو پارێزگایە هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی تیا بکرێتەوە ، بەڵام دەبینین دوای تەواو کردنی نیسابی یاسایی بو بە هەمو عێراق و دەنگی تایبەت و دەرەوە هەژمار نەکرێت ، کە ئەمە بەدەر لە ڕاگەیاندن وسیناریوکانی سەدر ، ئەمریکای لە پشتە ، وە ئێرانیش دەزانێت ئەگەر دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێتەوە ئەوا دور نیە سونەکان کورسی تریان بەر بکەوێ ، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە سەدر بە سیناریو کار بکا دوا جار تاران ناوەندی بڕیاری بێ ، لە هەمو حاڵەتەکاندا مادام دەنگ بە دەست ژماردنەوە ئەگەرێکی نزیکە ، دور نیە هەردو لایان خەریکی داڕشتنی سناریوی تر بن .
4. ئێران دیەوێت ئەم ململانێانە لەسەر ساختەکردن درێژە بکێشێ و حکومەت تەشکل نەبێ نەکەوێت بە بارێکدا و لەگەڵ ئەمرێکا لەم شەڕدا بێت تا پەرە بە پیتاندن یورانێومەکەی بدا و پڕۆژەکەی لەگەڵ سین بخاتە ناو فایلێکی پشکەتو ترەوە ، بۆیە ئەگەری درێژە کێشانی هەیە .
5. ئەگەر دەنگەکان هەژمار بکرێتەوە بە دەست ئەوا لە کوردستان بە پلەی یەکەم ئێران زەرەرمەند دەبێت چونکە یەکێتی و پارتی بە ڕێککەوتنی ستراتیژی کە لە ئەنقەرە و تارانەوە بڕیار دەدرێت ساختەیان بۆ کراوە ، خۆ ئەگەر ئەمریکا ڕێگەی تورکیا بدات بۆ شەڕی قەندیل وەک چۆن لە منبج کردی ئەوا دور نیە تورکیا پارتی بفرۆشێت و بچێتە پەنای ئەمریکاوە و هەژمارکردنی دەنگەکان لە قازانجی ئەمریکادا دەبێت و پرۆسەی ساختەکاریەکەی ئیران و تورکیا هەڵبوەشێتەوە و تورکیا قازانجی بێت .
6. بە هەمو دیوەکاندا کۆمەڵێک سیناریوی ئەمریکی و ئێرانی کار دەکات ، کۆمەڵێک سیناریو لە سیناریودا هەیە ، کە دەکرێت بڵێین هیچیان ناتوانن مەسحی ئەوەی تریان بکەن ، بۆیە ئەم پرۆسەیە درێژە دەکێشێ تا ئەو کاتەی ئێران یان مل دەدات بۆ ئەمریکا یان لەگەڵی ڕێک دەکەوێت کە ئەوان ڕێککەوتن ئیتر باقی ململانێ ی حیزبەکان بە هەرێم و بەغداد و بە شیعە و سونەوە ڕێک دەخڕێن و حکومەتێکی تەقوافقی دروست دەکەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە