مزگەوتی پاریسو ئۆپرا بۆ ناتوریستەکان و فکری فاشیست

Sunday, 05/08/2018, 17:32

6564 بینراوە


شوێنی تایبەتی بۆ ناتوریستەکان زۆرن لەفەرەنسا، لەسەر دەریا، لەهەندێک کامپینگ، یان هەر لە خواروی فەرەنسا جەزیرەیەک هەس هەمو خەڵک  روتن، لە جێشتخانە بە روتی نان دەخۆن، کابرای بەرید، کابرایەکی ڕەشی ئەفریقیە کە نامەکەت بۆ دەهێنێت، گونی شۆڕبۆتەوە بەسەر پاسکیلەکەیدا.  لە دارستانی ڤانسێتیش  لە پاریس  شوێنێکی تایبەتیش بۆ ئەوان تەرخان کراوە، لەم دوایانەشدا لە پالاسی تۆکیۆ وهەروەها  لە ساڵۆنی ئۆپرا لە پاریس مانگی جارێک کراوەیە بۆ ئەوان بە قونی روتیەوە.
  کە ئەمە بۆ خەڵکی باس دەکەم یەکە کاردانەوەیان دەڵێت ؛ ئەی چۆن قونم بخورێنم یان دەلێن ؛  پیسە.  ئەم جۆرە روداوانە  لەسەر داوای کەسانێک دەکرێتو بەمەبەستی تایبەتی و بۆ کردنەوەی دەرگا لەبەردەم هەوەسو ئارەزوەکانی تاک هەتاوەکو ئارەزوی کپ کراو، هەوەسی ڕێگە لێگیراو، نەبێتە مارێکو بە کۆمەڵگەوە بدات، نەبێتە فکری دیکتاتۆرو فاشیستی . لە فلیمی سەتو بیست ڕۆژی سەدۆم، دەرهێنەری ئیتالی؛ پازۆلینی و رۆمانی ماکیز دوساد، ، باسی فاشستەکان دەکات، کە چۆن بە روکەش باسی ئۆردەرو قانون دەکەنو لەناو کۆشکەکانیانا چۆن وەک قەومی ڵوت دەگوزەرێنن.
گەنجێکی جیهاسیت دەیگێڕێتەوە کە ڕۆژێک لە شاری ڕەقە، کتو پڕ سەیارەی ئەمیرێک دەوەستێت لەبەردەمیدا و هەر خێرا دەکەویتە پشکنینی  هەتاوەکو بزانێت کە ئایا جگەرەی پێ نیە، وەک دەڵیت پشکنینەکەی تۆزێک جیاوازبو کەچۆن دەستی دەهێنا بە لەشیا، پاشان داوای لێ ئەکات کە بچیتە ناو پیکابەکەی هەتاوەکو باشتر بی پشکنێت، لەناو پیکابەکەدا ئەمیرەکە کوڕە گەنجەکە لاقە دەکات، ئەم کوڕە جیهادیستە لە جەیشێکی تایبەتی دەوڵەتی ئیسلامیە و کە دەچن بۆ ئۆپراسیۆن هەمیشە دەموجاویان شاراوەیە، ئەو ئەمیرەش کە لاقەی دەکا سەرۆکیانە. کوڕە جیهادیستەکە  بەدەست لەرزینو خەمباریەوە دەی گێڕیتەوە کە چۆن ئەو ڕۆژە چەکی پێ نەبوە هەتاوەکو بەرگری لەخۆی بکات،  بۆ ڕۆژی دوایی دەچنەوە بۆ تەمرین بەدەمو چاوی هەڵبەستراوەوە، دەلیت هەر چاومان دیاربو بەلام ئەمیرەکە سەیری کردمو ناسیمیەوە. پاشان دەڵیت ؛ ئەوەی کە خەوم لێ دەزڕێنێتو پێوەی ئەتلێمەوە هەمو ژیانم  ئەوەیە کە دو هەفتە لەوەو بەر ئیخباریم لە  هاوڕێیەکم دا لای بەرپرسانی دەولەتی ئیسلامی کە گوایە هاوڕێکەم ئۆمۆسێکشوێڵە، بۆیە هەر خێرا دەستگیریان کردو خۆشم لەگەڵیانا ڕۆشتمو لە بینایەکی گەورەوە فڕێما ندایە خوارەوە بە زیندویی .
لە ڕۆژهەلاتی پاریسدا، پێنج کیلۆمەترێک لە بینای ئۆپرای پاریسەوە، مزگەوتێک هەیە، کاتێک ئێوارەی ڕەمەزان بەبەردەمیا ڕۆشتم سەرم سوڕما لەو هەمو ژنوپایو و گەنجانەی پەیتا پەیتا دەچون بەرەو مزگەوت، وەک یاپراخ خۆیان پێجابوەوە. کەسانی گەنج  پەڕۆی سوریان بە قۆڵیانەوە بەستبو وەک  فاشیستەکانی ئیتالیا، بۆ ڕێکخستینی هاتوچۆی سەیارە و پیادە وەک جەیشێکی ڕێکخراو، هەتاوەکو پیشانی بدەن کە هەڵسوکەوتیان وەک بیرکردنەوەیان ئۆردەورە. بەبینینی ئەو دیمەنە بیرم بۆ داهاتویەکی مەترسی دار دەڕۆشت. گەنجانی فەرەنسیش بەناوی ئازادی و مافی مرۆڤەوە بەرگریان لێ دەکەن .

چەند سالیک لەمەوبەر پێش ئەوەی کە بورکە قەدەغە بکرێت، کچوکورێکی موسڵمانی توریست، کچەکە بە بورکەوە، دەچنە ئۆپرای باستیڵ. کاتێک كچە گۆرانی بێژەکەو مۆسیقارەکان ئەوە دەبینن دەوەستن لە گۆرانی و دەڵێن یان دەبێ ئەو کچە بورکەکەی لابدات یان دەبێت بچیتە دەرەوە . دواجار  کەپڵەکە بڕیار ئەدەن کە بچنە دەرەوە، خۆ ئەگەر قون روتێکی ناتوریست، بچیتە مزگەوتێکەوە ئەوا مەلاکە ناوەستێت لە نوێژکردنو بڵیت دەبێت ئەو قون روتە یان بچێتە دەرەوە یان خۆی داپۆشێت، موسڵمانەکان هەرلەویا ملی دەپەڕێننو دەبێتە درام. بەمە دەڵێن شۆکی شارستانی 
. ئافرەتێکی قونروت دەلێت ؛ باش نەمتوانی زۆر تەرکیز بکەمە سەر کارە هونەریەکان لە پالاسی تۆکیۆ لەبەر قونی روت. بەلام   موسلمانان لە مزگەوتا هەتا رویان لەخوا وەرنەگێڕین ئافرەت بەجیا لە پیاو نوێژ دەکات .
ئەم دو ئێسپاسە، ئێسپاسی مزگەوتو قون روتەکان  چەند کیلۆمەترێک دورن لەیەکەوە.بە فکرو بە جۆگرافیا نزیکن لەیەکتری ؛ هەردوکیان بۆ مەبەستی کۆبنەوە لەدەوری شتێک کە سروشتی مرۆڤ پێویستی بەکۆبونەوەیە لەدەوری یەکتر ئەمەش جۆرێک ئاسودەیی پێ دەبەخشیت، لەدەرئەنجامی هەمو کۆبونەوەیەک کە کۆمەڵە کەسێک یەک ئامانجیان هەبێت  مێشکی مرۆڤ  مادەیەک بەرهەم دێنێت  کە نزیکە لە ئۆپیۆمەوە و تاک ئاسودە دەکات بە پێجەوانەی تەنیایەوە. 
ئەم دو ئێسپاسە، ئێسپاسی قون روتەکانو ئێسپاسی مزگەوت دابراون لە یەکتری لەبەر ئەوەی کە هەردوکیان دو ئامانجی بەتەواو جیوازیان هەیە و  یەکتری ناگەنەوە.
ئەگەر قون روتکردن جۆرێ بێت لە دروستکردنی روادو بەمەبەستی ڕزگارکردنی ئارەزوەکان هەتاوەکو نەبن بە مۆتەکەو دژی کۆمەڵگە نەوەستنەوە ئەوا ئێسپاسی مزگەوت هەمو ئارەزوەکان کپ دەکاتەوە بەمەستی وروژاندنی ئارەزو کەتاکی موسڵمان بە هۆشمەندی ئەمەی هەڵنەبژاردوە بەڵکو کەڵچەرێک سەپاندویەتی بەسەریا  هۆشمەند نیە بە مەبەستە سەرەکیەکە بە پێجەوانەی قون روتەکانەوە کە جۆرێک هٶشمەندیان هەس، دەزانن بۆچی دەیکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە