شۆرش یاخود زاڵ بەسەر میللەت (بەشی یەکەم)

Wednesday, 22/08/2018, 22:44

2401 بینراوە


داوەکان و گەڕانەوە بۆ پەرتووکەکانی نووسینی مێژوی خەباتی میللەتەکان لە شۆرشی سبارتاکۆسەوە  ھەتاکو ئەم ساتە وێرانەی ژیانی ئادەمیزادەکان . بە دوری خۆر لە زەوی دا بە دڕێژایی کات و ساتەکانی سەدەکان لە زۆر ڵێکراوەکانی ئێسکەکانی کرێکارانی ژێر دەسەڵاتی فڕعونییەکان بۆ دروست کردنی ھرەمەکانیان  ،  وە لە کاتێ دا   چەوسانەوەی ئادەمیزادەکان  (چەوساوەکان ) کۆمەڵی کەس بە ناو ئەبنە شۆڕشگێر (شۆڕشگێڕەکان) لە ئەنجامی خەباتدا سیستمی فەرمان رەوایی دروست ئەبێ ( دەوڵەت) ، ئەمە سەرەتایی کارەساتەکانە کە  خوودی خۆی  ئادەمیزادەکان خۆیان بە خۆیان کردووە بە سەدەھای سەدەیە  بە ئامرازێکی سەرەگی بوونە بۆ چەوسانەوەی خۆیان، 
بۆیە بە درێژایی مێژوو  ،شۆرشگێرەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی چرای خەباتیان بەرز کردووەتەوە ھەروەھا خۆیان بە ھەڵگری خەمی چەوساوە و زەحەمەت گێشەکان داناوە کە بەسەر چەوسێنەرانیاندا سەربکەون وە داوای مافی چەوساوەکانیان کردووە بۆ ئەم مەبەستە ھەموو ووتە نایابەکانیان بەکار ھێناوە. بۆ گەیشتن بە عەقلی چەوساوەکان  بەڵام زۆر جاریش شۆرشەکانیان شکس و فەشلییان ھێناوە زۆر کەمیش سەرکەوتنیان بەدەست ھێناوە گەر شۆرشگێرکیش شکستی ھێنابێت ، ئەوە لە ھناویدا ئاگری شۆرشێکی تری ھەڵگرتووە گەر شۆرش سەر گەوتوو بو بێت  خۆیان ببنە خاوەن شۆرش بە پیێ ئەوەی بەمانانە ڕستەکەی ئەوان شۆڕشیان کرد ، ئەوا ئەمە سەر کەوتنی ھەق و چەساوەکان بووە بەسەر چەوسێنەرەکاندا،. ھەتاکو ئەو کاتەی من دەڵێم  چونکە ھەر کە شۆرسشگێرەکان سەر کەوتنان لە شۆرشدا بەدەست ھێنابێت  . ئەوا  یەکسەر تووشی گۆران کارییەکی سەرەکی و فسلەجی سایکۆلۆجی  لە شەخسییەتیان دا  رووی داوە ،  توشی گۆمەڵی ئەخلاقیاتی نابەجێ بوونە بە خۆشیان یا ناخۆشیان بێت،  بەڵام وا پیشان درا کە ھەر بە خۆ شییان بووە حەزیان بووە لەم ساکۆلۆجییە تازەییان ،  حەزی دەسەڵات بوون دەسەڵاتیان تەنیا ئەبێت بە کاری سەرەکییان دەست و پایەی  خۆیان  بنەماڵەیان ھێشتووە و خەلکانی تریشیان لە دەسەڵات دوور خستووە تەوە، ھەر وەک چۆن پێشتر خەلکی تر ئەمانی لە دەسەڵات دوور خستووەتەوە. ، کارەکانیش لە ھەڵقەیەکی داخراو دا،کاری کردووە ھەتاکو ئێستا کەس نەبووە بەڕنگاری کردنیان ببنەوە 
لێرەشەوە تووشی خەزی شەیتانی خۆشەویستی  دەسەڵات و پارە ھەوڵدان بۆ دەست بەسەر گڕتنی ھەموو ێەو شتانەی کە مافی  خۆیان نی یە ،ھەر وەھا  پەیدا گرتن نفوز پەیدا کردن و شتی تر دەبنەوە . ڕۆژ لە دوای ڕۆێش، ئەم شۆڕشگیڕە دەبێتە ملھوور و  چەوسینەر ،ئەمەش بەرەو کەندەڵ بوونی دەبات . جێگەی گوتنە دیکتاتۆر ملھۆرەکان  شۆرشگیرێ دوێنی بوون  بە دڵنیاییشەوە شۆرشگیرەکانی  ئەبنە دکتاتۆر دووبارە  ، دکتاتۆری سبەی دەبن ، بۆیە ئەوەی شەھید ئەبێت لە نەو شۆڕشەکان تەنیا مافی ناو ڵێنانی شۆرشگێر ئەبێت ، ئەو  شۆڕشگیرانەی کە پێش ئەوەی  لەناو زەڕیای دەسەڵات پارەدا  ، مێژو پێمان دەڵێت کە بە دەگمەن نە بێت کەم جاڕ شۆرشێگیران لە پاش ئەوەی دەسەڵات دەگرنە دەست ،غەڕقی حەزی شەیتانیی خۆشەوستی دەسەڵات نەبوونە ھەروەھا بە دەگەمەنیش شۆرشگێڕێک دەبینیت کە لەپاش دەسەڵات گرتنە دەست کەسێکی دادپەڕوەر  دەست پاک بووبێتن  وەکو غاندێ  ماندیلا ھەر چەندە ئەم نموونە دەگمەناشمان ھەیە ،،بەڵام ئەمانە ناتوانن ببنە ڕێسایەگ بۆ ھەموو شۆڕشگیرانی تری جیھان ،  بەڵگە بە پێچەوانەوەئەمانە   لادەر بوون و لە ڕێگەی شۆڕشگیڕانی تر لایان دا وە بەڵام مڕۆڤە چەو ساوەکان پێشتر و ھەتاکۆ ئەمڕۆش ،دڵیان بەم نموونە  پێشەوایانە  خۆشە  بەو ھیوایەن کە ڕۆ ژێک لە رۆژان شۆرشگێڕەکانی  ئەمانێش وەکو  ماندێلا و کاندی دەڕ بچن  ئیسلام شۆڕشیکی لە دژی زۆڵم  وگەندڵی بەرپا کرد ،ھەروەھا چاکسازی لە  گۆمەڵگادا بەئەنجام دا ، زۆڕبەی پشەوایانی ئەم شۆڕشە خەلکی چەساوە بوون زەحمەتگێش بوون بەڵام سە رەتای ئەم شۆڕشە  وەکو کۆتایی کەی نەبوو ھەڕ لە دەست کردن بە فتوحاتی ئیسلامی پارەو سامانێکی  زۆڕ بەسەڕیان دا باری   لە ڕەوشی کۆشکەکانی ئەموی عەباسییەکان بە چاو ئەبین  بە ھێزتڕین لۆچی فساد پارە بە فیرۆدان ئەنجام درا  بۆیە مۆسڵمانەکان قەیسریان بە قەیسەرێکی تر گۆڕینەوە کیسرای فارسن بە کیسرایەکی ترگۆڕییەوە ،  ئەمە ھەمووی لە لایەک لە لایەکی ترەوە دروست بونی ئەم مانایەی سادەیە کە  زۆڕینەی ێادەمیزادەکانی سەر زەوی پێ ھەڵواسراوەن ئەوەش مانای  بوونی تۆ لا قەواری وشەی دەوڵەت ئەگەر نەبیت تۆ ئادەمیزاد نیت ....   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە