دوور لە سیاسەت بە ھەشت و سوڵتان

Wednesday, 26/09/2018, 7:55

2243 بینراوە


زۆڕ شۆن ھەیە کە تایبەت مەندی ھەیە  لەلای ھەڕ تاکە کەسێک بە بەھشت پێناسە ئەکرێت ، بەگرنگترین  شۆن  دائەنڕێ لەژیانیدا ھەمووکاتێک مڕۆڤەکان ھەوڵ ئەدەن لەو شۆنەدا بن   چونکە ئەچێتە دونیایەکی تروە ، تایبەتمەندی گڕنگیشی پێ ئەدا ، شۆنە خۆشەکان و گڕنگەکان زۆرن ، ماڵ ، شار و نیشتمان  ، لادێ ، کارگە ، شەقام ، بازاڕ ،سەیڕانگا ، ژووری نووستن ،  جێگای نووستن ، کتێبخانە و مەیخانە ،سەر ئاو ژێر ئاو ،بەردەم دەڕگای ماڵ  ، سەڕبانی ماڵ  ، عێراق و کوردستان سەرشەقام ، سابوونکەران  و سەرچنار و ئیمام قاسم و شوڕیجە  ، ھەروەھا شۆنە تایبەتەکان بە گڕنگی  پێناسە ئەگڕێت لای ھەر کەسێک ، لە سایکۆڵۆجییایەکی تەنیایی دا ئەم شۆنانە بە شۆنی گڕنگ لای ھەر کەسێک لە پارچەیەک ئەستونی دڵو مێشکیدا جێگای خۆی ئەکات ، دەمار و ماسولکەکانی زۆر بە ھێمنی کار ئەکەن ، بەتایبەت ئەگەڕ لەو شۆنەدا کاتی بردەسەڕ ھیلاکەت و حەزوو ئاڕەزویەکی بەدی ھێنا  ، تەنیا لە شۆنانە خۆی ئەبینی ھەموو ھیلاکەتی ڕۆژێکی درێژی لە بیر ئەچێتەوە ،  لە زۆر کاتدا شۆن ئەبێتە نھێنی ، لەسەرووی ئەمانە بە پێ پسپۆران نیشتمان ووڵات بە گشتی  شۆنی خۆش و دڵگیرن لای کۆمەڵی کەسی زۆڕ  ، شار کە تیای دا تاکە کەسەکان ئەژین گرنکترین خۆشتڕین شۆنە چونکە پێوەندی روحی دروست ئەبێ  لەگەڵدا بەمەرجێگ لە دایک بووی شاڕ بێت ، ئەگەر چی شارەکەی یەکێک  لەشارە دواکەوتووەکان شارە مەترسیدارەکان بەدڕێژایی تەمەنی تەنیا لەشەڕو جەنگدا بووە ،  بەڵام ئەبینیت ھەڕچەند دوور ئەکەوی گۆچەری شارانی تر ئەبێت ھەر دەم گەڕانەوی لە دوا ئەبێت  لای زۆڕینە ، بۆیە مەنزلگای مردن بۆ گۆچبەران شاری خۆیەتی ،لە شاڕکەی خۆی ئەمڕێ قەبڕەکەی ھەر لەوشارە ئەبێت بەپێی وەسیەتی خۆی ،  ئەمە ئەگەر پڕسیاڕ بێت وەڵامەکەی دیارە  وەڵامی زۆر کەسە من شارەکەم ناگۆڕمەوە ، لەسەر ئەمە شۆنە گڕنگەکان لە ژیان زۆڕن ھەموویان خۆشن ھەموویان گڕنگن بەستراون بەیەک ،بەڵام  لە ھەندێ کات دا ئەپچرێ ھەوڵی ئەدرێ لە بیرماندا دا بیسڕینەوە ، بەڵام ھەڕ کاتێک بە دوای خۆشی ئەگەڕێین ئەگەڕێنەوە بۆ ئەو شۆنە ئەو کاتو ساتانەی تییادا ژیاوین  ، ڕاکردن و خۆشاردنەوە و فڕین ئەنجامی نابێت ،  بە پیێ زانستی دەرونی کە دوای  سەدەی بیست گڕنگی پێ درا بە ھەموو کەرەسەکانی بوونی مڕۆڤەکان ،  ھەموومان  توشی شکست ئەبین لەھەموو ئەو شۆنانەی سەڕوە  بەڵام شۆنەکان کاری خۆیان ئەکەن بە پێی پێوەندی دەرونیمان لە گەڵ شۆنەکە  ، ژوورو شۆنی نووستن  بە پلەی یەکم دانرا لە لای کۆمەڵی دەروناسی ، ئەگەڕ تەنیا بیت یا  دوانە بیت  ، بۆیە لە پێش شارو  نیشتمان  کتێبخانەو میخانەو شەقام قوتابخانە دێ ، ھەر کەسێک  لە جێگاێ خەوتن ئەبێتە سولتان خاوەنی جەستەی تەواوی خۆ  ، ئەو کەسە  چەند بەڕز و نزم بیت ھەڕ چی بێت ھەرچی بەسەر ھاتوو  بێت ئەگەڕ ھەژاڕ بێ ئەگەر دکتاتۆڕ بێ ، گڕنگی ئەم ژوورە لای ھەڕ گۆمەڵگایە بە جۆڕێک بە پیێ سەردەمەکان گڕنگی پی دراوە ڕازانەوەی بە خۆیەوە دیوە ، بەڵام لە ھەندێ گۆمەڵگا وەکو خۆی ماوە  یاخود ھەر لەسەر شێوە تقلیدیەکی خۆی ماوە ،  وەکو گەلانی خۆڕ ھەڵاتی ناوەڕاست ، بە ھێزتڕین پێوەندی مڕۆڤایەتی تییادا ڕوو ئەدا  ، دروست بوونی روحەکان نزیک بوونی روحەکان لە پێوەندییەکی جەسەتی روحی ، ڕوو ئەدا بە پێی یاساو  شەرع و عورف عادەت تەقالیدوە ، ھەڕکەس گۆمەڵی تایبەتمەندی نھێنی خۆی ھەیە کەس ناتوانێ  بیدڕگێنی بۆ کەسی تر خۆی ئەبێتە خاوەنی لەگەڵ خۆشی ئەیباتە قەبڕ ، یەکێک لەو لێگۆلینەوانەی کراوە کە ماچ کردن بە پلەی یەکەم دێ ژوورو جێگای نووستن  کە بریتانییەکان ساڵانە ٤١٦٠ ماچ ئەکەن لە گەڵ  ژنەکانیان ٤٨٠  چار پێوندی ئەکەن بە یەکەوە ، بۆیە ژوری خەوتن تەنیا بۆ نووستن نی یە بۆ کارە سەرکییەکان ژیانە  ، بۆیە ئەبێتە کتێبخانەو میخانەو شۆنی ساتە کۆتاییەکانی  ژیان بە مردن  تەواو ئەبێت ، ئێستا ھەڕلە ژوری نوستن بە مۆبایلەکەت چەند ساتێکی زۆڕی  شەو نامە ئەگۆڕی پێوەندی تازە لەگەڵ کەسانی تازە ئەکەی ،  بە پێی یەکێک لە دراسەکان  ھەر تاکە سێک  ٣٦ کات ژمێڕ پێوندی بە مۆبایلەکانیان ئەکەن لە ژووری نوستن ، ھەڕوەھا لە یەک مانگ شەش جاڕ  شەڕ ناگۆگی ڕوو ئەدا لە  نابێن جوتەکان بە ھۆی پڕخەی خەو کاتی نووستن ، یاخوود بە ھۆی جووت بوونی پای ساردوە ،  ھەڕوەھا کوژاندنی  تەلەفزیۆنەکان یاخود چونە ناو تەمنە ، زیاتر گڕان بە دوای خەوتن بە تەنیایی ، یاخود خەوی ناخۆشەوە ، بۆیە ژووری نوست لە بنەمای تێگەیشتن لە یەک خاڵ دا شی ئەگڕێت ، ئەگەر ھەموو حەزوو ئاڕەزوەکانت لە ناو جێگادا بەدی کرد لە ئاسمانێکی تڕدا خۆت ئەبینی ئەمەش بە ڕێز گڕتن و نزکیبوونە لەرووحێک کەنتەواو گەڕی تۆیە نەمایشی  ساتەکان بە دەست خۆتان ئەبێ    ئەو ساتە ئەبێتە بەھشت تۆش ئەبیتە سوڵتان ،..  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە