خۆپیشاندان و ناڕازاییەکانی فەڕەنسا بەردەوامە

Thursday, 06/12/2018, 19:49

12316 بینراوە


تۆ بڵیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە جەزیرەی ئیمرالیەوە ئەمەی ڕیکخستبێت؟
بەشیکی زۆری ئەم خۆپیشاندەرانە جگە لە خوێندکار و بەرەی چەپی توندرەو، لەگەڵ بەرەی راستی توندرەو، ئەوانی تر هەمویان ئەو فەرەنسیانەن کە پێیان دەڵێن ؛ فەرەنسیە بێددانەکان، بەمانای ئەو هەژارانەن کە پارەیان نییە بۆ چاککردن و ساڕێژکردنی ئازاری دانیان، یان ئەو فەرەنسیانەن، کە بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستن، یان دەڵێن ؛ فەرەنسای قوڵا، زۆرێک ئەمانە بە پاس شەممان دێن بۆ پاریس بە پارەیەکی کەم بۆ خۆپیشاندان و هەندێکیشیان لە ناوچەی خۆیان خۆپیشاندان دەکەن و رێگە لە هاتوچۆی سەیارە یان ئەکسیۆنی تر دەگرن، کاتێکیش کە کەسێکی ژیلێی ژۆن بە خۆیی ژیلێکەیەوە لەسەر تەلەفزوین ئەدوێت هەر خێرا دەڵێت من دەمراستی ژیلێی ژۆن نییم بۆ ئەوەی کەس تاوانباری نەکات، ئەی کێ لە پشت ئەم خۆ پیشاندانانەوەیە؟
ئەی کێ تەلەفۆنی هەڕەشەی کوشتن دەکات لە پیاوانی سیاسی؟
تورکە فاشستەکان لەمەدا دەرفەتیان هێناوە و بڵاویان کردبووەوە، کە گوایە ئەمە پلانی پێ کاکا (PKK)یە. من نازانم ئەم زانیارییەیان بۆ پرۆپاگەندەیە یان شتێکی دیکە، بەڵام ئەم شەو لە دیبەیتێکدا لەگەڵ وەزیری ئێکۆلۆژیستا باسی گەڕەکی دەی پاریس کرا، گەڕەکی سانت دونی، ئەو گەڕەکەی کوردی زۆر تێدایە و ڕێکخراوی سەر بە پێکاکای تێدایە، شارەوانی ئەو گەڕەکەش زۆر نزیکن لە کوردەوە، گەڕەکێکی خۆشی پاریسە و شەوانە گەنجی پاریسی زۆر لییە، کاتێک ساکینە جانساز کوژرا بۆ ماوەی سالێک پۆرترێکەی لەسەر دیواری شارەوانی هەڵواسرابوو. دەڵێن گوایە کوردە چەپڕەوەکان جموجوڵیان کردووە و بەشداربون لە شکاندندا. بێگومان ئەوان فەرەنسین و بۆشیان هەیە خۆپیشندان بکەن، بەڵام پێ دەچێت لەبەر ئەوەی کە رێکخاوێکی دیاریکراو لە پشت ئەم خۆپیشاندانانەوە نییە، ئەگەریش هەیە چەند ئیسلامیەک بەشداری بکەن، ئەوانیش بۆیان هەیە وەک فەرەنسی داوای مافی ژیانی خۆیان وەک کرێکار بکەن، هەر خێرا دەڵێن ئەوەتا ئیسلامیەکانن، ئیتر نازانین راستییەکەی چییە، بێگومان لەنادیاریدا لە سێبەری خۆمان دەترسین و هەموو کەس و لایەنێک خەتابار دەکەین، گرفتەکە ئەوەیە کە خەڵکی ئیتر ئەیانەوێت بیگۆڕن و ماکرۆنیش ئەڵێت خەڵکی فەرەنسی دژی گۆڕانن.
تورکە فاشستەکان بڵاویان کردۆتەوە، دەڵێن ئەمە پلانی پێ کاکا (PKK)یە
وادیارە لەبەر ئەوەی کە گۆرانکارییەکان لە جیهاندا بەخێرایی تێپەڕدەبن، بەو هۆیەوە شتەکان پاش روون دیارە، خەڵکی لە یاریەکە تێگەشتووە، وەک نمونە سلێمانی کتوپڕ ناڕەزاییەک تێیدا دروست دەبێت، ئەم نارەزییە لە دەوری نەوشیروان مستەفا کۆ دەبنەوە، پاشان دائەنیشن لەگەڵ حکومەت و بەشیک لەمانە دەچنە پەرلەمان و ئەوسا ئاگرەکە دەکوژێتەوە، بەمە ئۆپۆزیسیۆن کۆتایی دێت، داواکاریەکانی خەڵکییش لەبیر دەچیتەوە، یان دەچینە بەردەم سندوقی دەنگدان و کەسێک هەڵدەبژێرین وەک ماکرۆن لە ناچاریدا. بۆیە لە فەڕەنساش نایانەوێت هەتاوەکو ئێستاکە بەو فێڵ دەردەدا بڕۆن، بۆیە حکومەت و پیاوانی سیاسیش دەیانەوێت سەندیکایان تێوەگلێنن هەتاوەکو بتوانن لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکدا لەسەر مێزێک دابنیشن، بەلام ئەوان لەسەر مێز دانانیشن.
هەموو پیاوانی سیاسی و خەڵکی لە شەممەی داهاتوو تۆقیون، بە پێی پێشبینییەکان پێدەچیت خەڵکی تێدا بکوژرێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە، کە بدەن بەسەر پەرلەمان و کۆشکی کۆمارییدا، هاوسەرەکەی من مامۆستایە و ئیمەیلی لە وەزارەتی پەرەوەردەوە پێگەشتوە هەتاوەکو هەوڵ بدات قوتابییەکانی هێور بکاتەوە، لە تەلەفیزیۆندا دەیبنم کە لەگەڕەکی ئێمەش سەیارەیان سوتاندوە هەرچەندە کە ئێمە زۆر لە سەنتەرەوە دوورین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە