یەکێک لە شاپەرستەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی!

Tuesday, 20/08/2019, 16:07

12259 بینراوە


حامید گەوهەری، کەسایەتیەکە شارلاتان کە لە تەمەنی گەنجیدابە هۆی بێکاریی وبێدەرەتانی بوو بە گرووبانی ئەڕتەش لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی پەهلەویدا.ئەوکاتیش پەیوەندیی دەگەڵ سازمانی دژە ئیتلاعاتی ئەڕتەشدا هەبوووکاری دەگەڵ دەکردن.کاتێک شای ئێرانیان بۆ رووخاندین یەکەم چین وتوێژی سەرلێشیواووبێكارە کە هیچ دەرەتانێکیان بۆ ژیان نەمابوو، دەرەجەداروشاپەرەستەکانی کورد بون کە لە داخی ئاخووندەکان روویان لە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان کرد.
ئەو خۆفرۆشە وای دەزانی ئەو حیزبە دەتوانێ دەسەڵاتی مەلاکان بڕووخێنێ وئەوانیش بە نەوایەک بگەن ، دووبەرەکی وکێشەی ناو حیزبی کارێکی وایکرد کەئەو لۆمپەنە لە حیزب دەرکرێ ووەک جاران حیسابی بۆ نەکرێ. یەکەم پێگەی کە بۆ خۆی دۆزیەوە نۆکەرایەتی بوو بۆ بنەماڵەی بارزانی کە لە خۆی سەرشۆرتربوون.هۆیەکەش بەخاتری هەستی کوردبون نەبوو، لە داخی حیزبی دێمۆکڕات وبژیوی ژیانی خۆی بوو کە بەڕەڵڵایان کردو وەدەریان نا.
لە لایەکی دیکەش پرسی بە دەستهێنانی مووچەی مانگانەی بوو کە مەسعود بارزانی بۆی بڕیبۆوە.بە مەرجێک بە یەکجاری ببێتە نۆکەریی ئەو بنەماڵەیە.ئەو لۆمپەنە ماوەیەکی دوورودرێژە لە وڵاتی سۆئێد دەژی وگۆیا خۆی وەک مێژووزانی کوردو ونووسەر بە خەڵک دەناسێنێ.ئێستێ لە دووئاخوڕدا کاوێژدەکا. هەم لە دەوڵەتی سۆئێد پارەوەردەگرێ وهەمیش لە بنەماڵەی بارزانی.
دوای ئەوەی کە مەلامستەفای بارزانی ساڵی ١٩٧٥ ئاش بەتاڵی راگەیاندوگووتی کاری من تەواو بووە، لەوکاتەوە پاشماوەکانی حەولدەدەن بە هەمووجۆرێک ئەو رابوردوویە بشۆنەوە یان راستی کەنەوە.بەڵام حەولەکانیان ناگاتە ئامانجی خۆی.یەکێک لەوئامرازانەی کە پەنایان بۆ بردووە، کڕینی کەسانی لۆمپەن وچەک فرۆشی وەک حامید گەوهەریە.پارەوئیمکانی لە بەر دەست دادەنێن کە بە قەدوباڵای نیگریسی مەلامستەفاوپیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی هەڵابڵێ وپاکانەیان بۆ بکا!
ئەو لۆمپەنە،هاتووچووی شاری هەولێردەکا.تا لەوێ ئەو کتێىانەی کە سەراسەریی تژی لە درۆودەلەسەیە بۆی لە چاپ بدەن.یان پارەیان لێوەردەگرێ تا لە سۆئێد چاپیان بکا.لە ناوەشدا بەشی گیرفانی خۆی پارەی سەرشۆڕیشی پێدەبڕێ.نووسینەوەی کتێبی مێژوویی ویان توێژینەوە لە سەر رووداوێکی مێژوویی کارێکی ئەستەموقورسە، چون کاری هەرکەس نییە. بە بێ بەڵگەی باوەڕ پێکراوی سەلمێندراوئەو کارە مەحاڵە.
بنەماڵەی بارزانی هەرچی نووسراوەوقسەی قۆڕوبێ بنەمایە لە سەر هزری خۆیان خستوویانەتە سەر کاغەزووەک بەڵگە بۆ پاکانەی خەیانەتەکانیان رادەستی کەسانی وەک حامید گەوهەری دەکەن کە نێوئاخنی ئەو کتێىانەی بکا کە بۆ بنەماڵەی بارزانی وشەخسی مەلامستەفای نووسیوە.هیچکام بەڵگەکانی ناو کتیبەکانی ئەو کۆنە گرووبانە جێگای متمانە نین ووەک بەڵگەی مێژوویی بە حیساب نایەن.چون تەنیا ئەوان لێی بە خاوەن دەردەکەون.


مرۆڤێک ئاوا بێ موراڵ دەبێ
کەسم وەک ئەو لۆمپەنە نەدیوە کە ئەوەندە دژی پ،ک،ک،قسە بکاودژی پ،ک،ک، بابەت بنووسێ.هۆیەکەش ڕوونە. بۆ ئەوکارەی کە دەیکا پارە وەردەگرێ.ئەردۆغانی فاشیستم پێ لە حامیدگەوهەری باشترە. ئەردۆغان تورکێکی رەگەزپەرەستە، بەڵام ئەو پۆفیوزە خۆی بە کەسێکی سیاسی ونووسەرودەداتە پێناسەکردن.
لە چەند رۆژی رابوردوودا دوای هەشت ساڵ لە گۆشەگیریی بەرێز ئۆجەلان، پارێزەرەکانی توانیان لە مانگی ٢/٥/٢٠١٩ سەردانی دووڕگەی ئیمڕاڵی بکەن ودیداری دەگەڵ بەرێزیان ساز بکەن.لە سەر ئەو دیدارە گرینگە شڕۆڤەوبۆچوون زۆرن. من لێرە باسیان ناکەم.
ئەوەی کە جێگای سرنجە رق وکینەی ئەو شارڵاتانەی لە ئاست پ،ک،ک، وشەخسی بەڕێز ئۆجەلان.لە سەر سەفحەی فەیسبوکی بەرێزێک بە ناو س،خ، رەستەکی سەیری نووسیبووکە تائەوڕۆ هیچ دووژمنێکی کورد بەو شێوەیە بیریی نەکردۆتەوە. هەروەک زانرابەڕێز ئۆجەلان وچەندکەس لە هەڤاڵانی پێکەوە بە ئیمزاو خەتی خۆیان بابەتێکیان بۆ رای گشتی کورد وجیهان بۆ دەرەوەی زیندان نووسیبوو.تێیدا باسی هیندێک لە خواستەکانی خۆیان هێنابووە سەر کاغەز ولە رێگای پارێزەرەکانیان بڵاو کرایەوە.
ئەو رستەیەی کە لۆمپەن حامید گەوهەری نووسیبووی ئەوە بوو:
ئەو نووسراوەیەی ئۆجەلان هی خۆی نییە، بە فەرمانی میتی تورک نووسراوە وتەنیا داویانە بە ئۆجەلان وهاوبەندەکانی ئیمزای بکەن!
مرۆڤێک ئەوەندە بێ ویژدان وبێ ئەخلاق دەبێ.ئەولۆمپەنە، هیچ یەک لە خەیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی نابینێ، تەنانەت بۆشیان دەشارێتەوە. بەڵام بە زمانی دوژمن ئاوا قسەدەکا ودەخوازێ بڵێ ئۆجەلان تەسلیم بووەوئەوە میتی تورکە فەرمانی پێدەدا! کام دوژمنی کورد، کام کوردکوژی کورد، کام داگیرکاریی کورد، بەوشێوەیە بیر دەکاتەوە؟
هەروەها کاتێک بە پێشهەنگیی ڕێزدار لەیلا گۆڤەن،مانگرتن لە خواردن راگەیندرا،بینیمان ئەو مانگرتنە چۆن فاشیزمی بەچۆک داهێنا.ئەوکات بوو کە ئەو لۆمپەنە بۆ ئەوەی غەرەزی خۆی لە ئاست بەڕێز ئۆجەلان ومانگرتوان نیشآن بدا،لە سەر فەیسبوکەکەی خۆی نووسی: بۆئەوەیە ئەو مانگرتنە کاریگەریی خۆی هەبێ باشترە ئۆجەلانیش لە زیندانی ئیمڕاڵی مانگرتنی تا مردن رابگەیەنێ!ئەردۆغآن قسەی ئاوای کرد؟دوژمنانی کورد قسەی ئاوایان کرد؟بنە ماڵەی سەرشۆڕی بارزانی مرۆڤی ئاوا پشتیوانیان لێ دەکا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە