کودەتاکەی پاڤێڵ و قۆناغی بەویلایەت بونی سلێمانی

Saturday, 24/07/2021, 21:38

11113 بینراوە


کاتێک ڕاگەیاندنەکان هەواڵی کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتیان بڵاو کردوە زۆرێک لە چاودێران و ئاگاداری رەوشی سیاسی باشور بەگومان بون کە ئەو لێکەوتانە رووبدەن کە  ڕویاندا. وەک دیارە
پاڤێڵ و وقوباد بە پلانێکی داڕێژراو بە هیوای لادانی لاهوری ئامۆزایان لە هاوسەرۆکی یەکێتی کەوتنە جمو جۆڵ  بۆ بە کردار کردنی پلانەکانیان.چەند رۆژ دواتر دیتەیلی زیاتر لە بارەی پلان و هاوکارانی کورەکانی جەلال تالەبانی بڵاو بۆوە، زۆر جار بۆ ئەوەی وێنە گەورەکە ببینین پێویستمان بە وردبونەوەیەک لە رووداوەکانی چەند ساڵی رابردوو هەیە.

 لاهور  دژی داعش

 لەسەرەتای دەرکەوتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و جەنگ لە سوریا ، تورکیا بە پلانێکی خێراو ئامادەکراو  کەوتە دروستکردنی هێزە پرۆکسیەکانی وەک نوسرە و داعش و کەتیبە تیرۆریستەکانی تر دواتر هاوکاری کردنی ئەنەکەسە و ئۆپسسیۆنی سوریا، لە کاتێکدا تازە پرۆژەی ئاشتی لە تورکیا کوتایی پێهێنرابو لە لایەن تورکیا خۆی
تورکیا لە سەرەتایی بە واقیع کردنی خەونی زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی بو بەڵام لەژێر ناوی تورکیایی نوێ .
لەوکاتەدا تورکیا سەرقاڵی هەڵبژاردنی پارتنەرەکانی بو لە ناوچەکە بەڵام لەبەر ئەوەی تورکیا و ئەردۆخان خاوەنی فیکرێکی ئیخوانی و ئیسلامی بە سیاسی کراون زیاتر دەیانهەویست ئیسلامیەکان و کۆنسێرڤاتیڤە خێلەکیەکان لە خۆیان کۆبکەنەوەو دەسەڵاتیان بدەنێ وەک نوێنەری دەوڵەت لە ناوچە جیاوازەکان.
هەر چەندە لەوکاتە دا تورکیا پەیەدە و پەکەکە و هێزی هێڵی سێ یەم دەخاتە ژێرگوشار بەڵام ئەوان مل کەچ ناکەن .
لەو کاتەدا سەرەتای دەرکەوتنی هێڵەکان بو پەکەکە وەک خاوەن هێڵ مایەوە بەڵام لەوکاتەدا پارتی دیموکراتی عێراق و هێزە کلاسیکیەکانی نزیک لەم هێڵەکۆنسێرڤاتیڤە خێڵەکیە بە داعش و گروپە تیرۆریستیەکانیان دەگوت هاوسێ. ساڵح موسلیم لە کۆنفرانسێکدا وتی تورکیا لە کۆبونەوەیەک بە ئێمەی وت یان دەبێت وەک ئیسلامیە تونرەوەکان هاوپەیمانمان بن بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی یانیش بەهەمو هێزی ناتۆوە کوردستان دەکەین بە تورکستان.
کاتێک جەنگ پەرە دەسێنێ کوبانێ بوە شوێنگەی یەکلا کردنەوەی پرۆکسەکانی تورک و کورد ، لاهور وەک بەرپرسێکی باشور ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و حەساسی گێرا راستەوخۆ رێنوێنی ئەمریکای کرد لەوەی کە چۆن جەنگەکە بۆ کورد یەکلا بکەنەوە، لەوکاتەدا بارزانی و پارتەکەی  سەرقاڵی خەندەق بون لە نێوان  باشور-ڕۆژئاوا دا لەهەمانکدا بەسەرپەرشتی تورکیا کامپی رۆژیان بۆ هەڵاتوەکانی ئەنەکەسە و لایەنگرانیان دەکردەوە. هەوڵەکانی لاهور و جەنەراڵ مەزڵوم شوێن پێی خۆی گرت و باشورو رۆژئاوا مێژوییەکی تازەی یەکگرتویان دروست کرد.

هەشتی تەموز چی روویدا؟

پاڤێڵ لەگەڵ بارزانی و ئەردۆخان و ئێران ڕێکدەکەون کە لاهور دوور بخەنەوە، رێککەوتنەکەی نێوان پاڤێل و تورکیا لە رێگەی خێڵی بارزانی بوە بەڵام پەیوەندیەکانی پاڤێل لەگەڵ ئێران بۆ ئەوکاتە دەگەرێتەوە کە پاڤێل زانیاری سەربازی لەبارەی ئەمریکاوە دەداتە ئێران و ئەمریکاش بەوە دەزانێ  لەوکاتەدا ئەمریکیەکان جەلال تالەبانی دەخەنە بەردەم دوو بژاردە یان دەبێت پاڤێل باجی تاوانەکەی بدات و رادەستی ئەمریکای بکەی یان دەبێت دووریخەیتەوە لە وڵات ، جەلال تالەبانیش بژاردەی دوەم هەڵدەبژێرێت و دەینێرێتەوە لەندەن بۆ ماوەیەک ون دەبێت ، دواجار دوای ماوەیەکی زۆر دەگەرێتەوە بۆ سلێمانی ئێرانیەکان ئەو مێژوەیان لە بیرمابو بۆیە ویستان ئەو وەک کەسی یەکەم بێت لە زۆنی سەوز نەک لاهور.
تورکیا پەیمانی ئەوە بە پاڤێڵ و براکەی دەدات کە دەسەڵاتی رەهایان دەبێت لە زۆنەکەیان و تورکیا ئابوریەکی تەواویان دەخاتە بەردەست ، وەک چۆن خێڵی بارزانی پارتەکەی کردۆتە والی هەولێر و دهۆک  پارەیەکی بێ ئەندازەشی بۆ دابین کردوون .
تورکیا بە پاڤێڵیان وتوە وەک چۆن پارتی بە ئابوریەکی تەواو دەتوانێ عەبدووڵڵەی کوێخا موبارەکەکان بکرێت تۆش دەتوانی دەنگە نارازیەکان راکێشی بۆ لای خۆت، تەنها ئامۆزاکەت دووربخەوە چونکە ئەو دەبێت باجی هاوکاری رزگارکردنی کوبانێ  بدات ،کە لەوکاتە بەدواوەش یەپەگە وەک هێزێکی راستەقینەو دان پیانراو لەلایەن ئەوروپا و ئەمریکا ناسراوەو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بۆیە پاڤێڵ لە ناکاو کۆنە ئیسلامیەکان دەخاتە شوێنگە ئیستخباراتیەکان و دواتر بە لاهور دەڵێ دەستبەرداری دەسەڵاتەکانت ببە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە