بووکەڵە

Monday, 26/07/2021, 8:47

5303 بینراوە


میکیاڤلی لە پەرتووکی (میر) ئاماژە بە هێزی کرێگرتە ئەدا و ئامۆژگاری (میر)ئەکا بەوەی ئەتوانێ لە کاتی پێوستدا پەنا ببرێتە بەر ئەم هەڵبژاردەیە و بەکار بهێنرێ. واتە گەر بتەوێ دەسەڵات بەزۆر بستێنێ وەیان شوێنێك داگیر بکەی بۆت هەیە هێزی بەکرێگرتە وەیان (جاش) لەخۆت خڕ بکەیتەوە و ئامانجەکانتی بۆ دەست بێنێ، بەڵام ئەوەشی وەبیر (میر) دێنێتەوە لەوەی ئەوە کارێکی باش نیە بۆ میر پەنای بۆ ببات لەبەرئەوەی دواتر (میر) ئەبێتە بوکەڵەی دەستی ئەو هێزە بەکرێ گرتەیە و دەسەلاتی هاوتا، لای نامێنتەوە.
پاڤڵ کەسێکی ترسنۆك و بودەڵە و هیچ لەبارا نەبوو، نەیتوانی بە پشتی خۆی و تواناکانی ئەو کودەتایەی کە بەسەر  لاهوری ئامۆزا و هاوسەرۆکە نیو لەتەکەی یەکێتیدا کردی. لە ڕێگای دیالۆگ و هاوڕێیەتی و کەسایەتی و عەشایەری ئەم کێشەی دەسەڵاتە بۆ خۆی یەکلایی بکردایەتەوە، ناچار وەك کەسێکی بێ ئەزموون و بێ ئاگا لەوەی ئەگووزەرێ هات و لەڕێگای بنەماڵەی بارزانی تەقلەیەکی بە لاهور دا ، کەدیارە ئەوانیش وەك ڕاپۆرتەکەی کوردستانپۆست ئاماژەی پێدابوو لە ڕێگای شێخ جەعفەری پرۆ پارتییەوە  هێزەکەی جووڵاند و لاهوریان لە ئاخوڕ  خست.
پاڤڵ کاتێ هەستا بەو کارە لەبەرئەوەی ئەزموونی لەگەڵ دەسەڵات و سیاسەتدا نیە، هەر زوو پەنای بۆ ئەم هێزە بەکرێگرتەیە برد و نازانێ کەوا هەنووکە خۆی ڕادەستی خواست و بەرنامەی بنەماڵەی بارزانی  کردوە. ئەو نازانێ نەك هەر نزیك بوونەوەیەك لە ماڵی بارزانی باجەکەی گەلێ گەورەیە و بڵح و ناشرین و قێزەوەنتری  ئەکا، ڕەنگە دە ئەوەندەش لە مەودایەکی تردا زیانی زۆرتر لێ بدا. نزیکترین نمونە کاتێ گۆڕان بەشداری کرد لە کابینەکانی پارتی لە حکومەتدا کەوا چۆن سووك و ڕیسوا بوون و بەڵ و پۆیان پێوە نەما. ئەمە سروشتی پەیوەندیەکانی بنەماڵەی مەسعودە و هەر کەس و تاقم و گروپیك لەمانە نزیك ببێتەوە گەڕ و گول ئەبێ.
پاڤل ئەبێ ئەوە باش بزانێ دەرچوون لەم هاوکێشەیە نیە و هەتا ماوە ئەبێ ببێ بە بووکەڵە بەدەست ماڵی مەسعودی گەورە جاشەوە. هەر داوایەکی پاڤڵ کەوەك خۆی ئەڵێ ئەوەندەی تر ناشرینتر و ڕەزا قورستر ئەبێ. کە لەوانەیە ئێستا هەندێ شتی لاوەکی بکا وەك دابەشکردنی زەوی و زار  و پارەی دزراو بەسەر چەند کۆیلەیەکی گوێ لەمستی خۆیان، لێ ئەبێ خۆی بۆ سیناریۆ گەورەکەی ماڵی مەسعود ئامادە بکا کە وا چۆن ئامادەی ئەکەن بۆ ئەوەی بیدەن بە دار و بەردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە