غۆژێ گاغۆدی و پێشبینیە ئەفسوناویەکانی

Tuesday, 06/06/2023, 19:05

3058 بینراوە


غۆژێ گاغۆدی ئێمە بە زمانی شیرینی کوردی پێی ئەڵێین ڕۆژێ گارۆدی، ڕۆژێ گارۆدی کێیەو چی پێوتینە لە بارەی پلانەکانی عەلمانیەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەشێکی ئەفریقا، گارۆدی یەکێکە لە گەورەترین بیریار و فەیلەسووفی فڕەنسی یەکێك بوو لە گەورە نوسەرەکانی کۆمۆنیست کە پەنجا کتێبی لەسەر مارکسیزم نوسیوە، لە شاری ژنێڤ لە ساڵی 1982دا موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند، لەدوای موسڵمانبوونی چەندین کتێبی لەسەر ئیسلام نووسی لەوێنەی ئیسلام ئاینی داھاتووە وە هەروەها کتێبی ئیسلام و قەیرانی ڕۆژاوا کتێبی داھاتووی ژن وکەسانی تر وە هەروەها گتێبی تیرۆریستی ڕۆژاوایی و کتێبی مزگەوتی ژنانی ئیسلام و چەندانی دیکەش وەختێ پێشبینییەکانی ئەم پیاوە دەخوێنیتەوە، تەزوو بە لەشتدا دێت و سام داتدەگرێت، ئاخر لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، بە شێوەیەکی زۆر ورد باسی لە پلانەکانی ئەمەریکا بۆ داگیرکردن و داڕووخاندنی وڵاتانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەت عێراق و لیبیا و سووریا کردووە.لە کتێبی (گۆڕهەڵکەنەکان)دا دەڵێ ئەمەریکا لە دوای شەڕی کەنداوەوە، عێراق و ناوچەکە لە پەلوپۆ دەخات و هێزی سەربازییان تێدا جێگیر دەکات و توانستی سەربازیی ئەو وڵاتانە، تەواو تەواو لاواز و بێسەروبەر دەکات، لە ڕووی نەژاد و ئایینیشەوە خەڵکەکەی پارچە پارچە دەکات و کۆمەڵگەیەکی لێکترازاو بەرهەم دێنێ ئینجا قەرزاری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دەکرێن و بە ئەنقەست دەخرێنە ژێر قەرزێکی زۆرەوە، بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئەم قەیرانەیش، حکوومەتەکانیان بە شەرمەوە (پلانی چاکسازی) ڕادەگەیەن بە دەق دەڵێت: پلانی چاکسازی ڕۆژی گاروودی دەڵێت: پلانی چاکسازی بریتییە لەم هەنگاوانەی لای خوارەو یەکەم: دابەزاندنی نرخی دراو لە بەرانبەر دۆلاردا، بە بیانووی زۆرکردنی هەناردن و کەمکردنەوەی هاوردەکرد، دووەم: دابەزاندنی گەورە لە خەرجییە گشتییەکاندا، واتە کەمکردنەوەی خزمەتگوزاریی (تەندروستی) و (پەروەردەیی) و پاڵپشتییە کۆمەڵایەتییەکانی حکوومەت و کردنی سێکتەرەکان بە ئەهلی        سێیەم: کردنی ئاو و کارەبا و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی تر بە کەرتی تایبەت چوارەم: زیادکردنی باج و زۆرکردنی بوارەکانی وەرگرتنی باج ئینجا دەڵێت: بەم شێوەیە ئەوەی دروشمی ئازادیخوازیی ئەمەریکایی بەو وڵاتانەی دەکات، بە هەزاران سەرباز و چەکی داگیرکاری ناکرێت، چونکە تا دوا دڵۆپە خۆێنیان دەمژێت و خەڵکەکەیان برسی و تینوو دەکا، لە شوێنێکی تری کتێبەکەدا دەڵێت: هەموو ئەمانە لە ڕێگای کۆمەڵێک کرێگرتە و کاسەلێسەوە ئەنجام دەدات، دەسەڵاتداران لە بەرانبەر کرێیەکی زۆردا، خزمەتی هێزی داگیرکاری دەکەن و هەرچی خێروبێری وڵات هەیە، بە ئەوانی دەبەخش، بۆیە ناوی کتێبەکەی ناوە (گۆڕهەڵکەنەکان)، ئەو ژیارەی گۆڕ بۆ مرۆڤایەتی هەڵدەکەنێ. بە داخەوە لەپاش جەنگی جیهانی یەکەم و دەوڵەتی نەتەوەگەری ئێمە لە نێو گۆڕی گۆڕ هەڵکەنەکانی عەلمانیەتین وەك مردوەكی بێ گیان هەست بە مەرگی خۆشمان ناکەین نەك لە خەمی مەرگی مرۆڤایەتی دابین، کتێبەکە لە ساڵی 1998دا لە دەزگای (دار الشروق) بە عەرەبی  چاپ کراوە و لە زمانی فڕەنساییەوە وەرگێڕ دراوە بۆ سەر زمانی عەرەبی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە