هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە؟

Tuesday, 20/06/2023, 12:27

3233 بینراوە


دیدارێکی کورتی نێوان مامۆستا هەژارومەلامستەفای بارزانی:

شێرکۆهەژارکوڕی مامۆستا هەژارلە کتێبی هەژاری مرۆڤ ودەورووبەریداکە لە نووسینی خۆیەتی لە دیدارێکی باوکی ومەلادائاوادەڵێ:لە دانیشتنێکدالە ماڵی خۆیاندامەلا مستەفایان لێ دەبێتە میوان.مەلامستەفا باسی دوکتور رەحیم سەیفی قازی دەکات ئەو کات کە رووسیە بووە گۆیا،سیخوڕێ بەسەر مەلادا کردوە.من دەقی قسەکانی /بێڕێزیەکان/ لێرە بە زاراوەی بادینی وەک خۆی دەنووسمەوە.
مەلا دەڵێ:ئەزلە هەردەرەک دەبووم،رەحیم قازی ،جەحسووسی لە من دەکر.ما رەحیم کی بوو؟لە مەحکەمێ دەرکەت قووندە بوو.(کتێبی هەژاری مرۆڤ ودەورووبەری لاپەڕەی ٣٤٦).هەژاریش بزەیەکی هاتە سەر لێو وبە قوڵپی پێکەنینێکی نەرمیش!
بنەماڵەی بارزانی ئەو مافە بە خۆیان دەدەن کە قسەی زبروجنێوبەهەرکەس بدەن،بەڵام کە جوابت دانەوە لە دڵیان گران دێ!جگەلەوەش چاو لە مێژوویان بکە کە تەنیا ماڵوێرانی ونەهامەتی تێدا دەبینرێ بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.دوکتور رەحیم سەیفەی قازی کەسایەتیەکی خوێندەواروکورپەروەر بووە وهیچکات لە ژیانیدا رووی لە بێ ئەخلاقی نەکردوە،ئەوەی مەلای زمان پیس پێی دەڵێ تەنیا تۆمەتە.

هێڵی مەرگ بۆ کێ؟

مەسعود بارزانی تڕکەن، هەمیسان گووتنی قەببە قەببە دێنێتە سەر زمان وخۆی پیس دەکا.لە سەر رووپەڕی فەیسبوکی جگە لە وێنەیەکی خۆی رستەیەکی سەیر لە ژێر وێنەکەی نووسراوە.دەڵێ:هەرێمی کوردستان نەک تەنیا هێڵی سوورە،مەرگە یان کوردستان یان نەمانە!من نازانم باسی کام کوردستان دەکا؟
راست دەکا هەرێمی کوردستان هێڵی مەرگە! ئەو هێڵە تەنیا بۆ خەڵكی بەشمەینەتە وخاوەن شەهیدە،بۆ بنەماڵەی بارزانی شەڕوئاڵؤزیی نێعمەتێكی مەزنە ،چون لەو بازاڕيدا قازانجی گەورەیان بە دەست هێناوە.ئەوە نییە لەو سیوسێ ساڵەدا بوونەتە مێلیاردێروخەڵكیش ئاوای خواردنەوەی نییە.
رابوردووی ئەو بنەماڵەیە ئەگەر لە ئاشبەتاڵی ١٩٧٥وە باس بکەیەن هەمووی هیڵی مەرگ بووە بۆ خەڵك.لەو کارەساتەدا مەلای باوکیان بوو بەهاکاری ساواکی شای ئێڕان وشای وەک باوەکی پێناسەکرد.پاسآن هەرچی پارەی حیزبیی بوولەو سەردەمدادەتەنگەی گیرفانی ناو بەرە ئامریکا هاڵات.لەوێ بە یەکجاری وەرکەوتووژیانی خۆی لەدەستدا!ئەوەیە هێڵی مەرگ؟
دوای باوکی وسەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێڕان بە فیتی ئاخووندەکانی کۆماری ئیسلامی قیادە مووەقەتیان سازدا دەگیانی کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وخەڵكی تامەزرۆی ئازادی هاتن ولە ناو کەمپەکاندا زەمینگیریان کرد! ئەوەیە هێڵی مەرگ؟
زۆریی نەخایاند دوای سەددام حوسێن،دەستیان کرد بە شەڕی ناوخۆییو هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کوردیان بە کوشتداو پاشآن دەگەڵ جەلال کوردکوژ پاکانیان بۆ خۆیان کردو گووتیان ئەو شەڕە خەتای ئێمە نەبووە! ئەوەیە هێڵی مەرگ؟
لەماوەی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی دەیان رۆژنامەنووسی بوێروئازادیخوازلە لایان مەسعودتڕکەن وکوڕەکەی یان لە زینداندان یان تڕۆڕکراون و کوژراون! ئەوەیە هێڵی مەرگ؟
سەددام کوردی ئەنفالکرد بە هاوکاریی ئێوە بوو.سەددام کورد نەبوو،دووژمن بوو.ئیوە خۆتان بەکورد دەزانن وباسی رزگاریی دەکەن.ئەو ئەنفاڵەی کە لە ماوەی سی وسێ ساڵی رابوردوودا بەسەر خەڵكتان هێناوە،کەمتر نییە لە ئەنفاڵەکەی سەددام.
ئیوەن هێڵی مەرگ بۆ سەراسەریی کوردستان.لە بەشێک لە کوردستانی گەورە نەختە سەرکەوتنێک چێ بێ،یەکەمجار بە غارخۆ دەگەیەننە ئەو بەشە لە وڵات بە دەست تێکەڵاودەگەڵ دووژمنی کورد خاپووری دەکەن!ئەوەیە هێڵی مەرگتان بۆ کورد.
مەسعود تڕکەن،چاوی ئەو گشتە بنکەو بارەگاکانی دەوڵەتی فاشیستی کورد نابینێ کە بە رەزامەندیی خۆیان خەریکن باشووری کوردستان داگیر دەکەن،کە چی باس لە درووشمی کوردستان یان نەمان دەکا،لە ئەگەری هێرشی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا.
لە شاری هەولێر لە چەند مزگەوتدالە نوێژی رۆژانی هەنی پێش نوێژی ئەو مزگەوتە بە زمانی تورکی خوتبەکانی بۆ خەڵك دەخوێنێتەوە!زۆریی ناخایەنێ کە سەراسەری مزگەوتەکانی ناوچەی زەردت بە تورکی نوێژی هەینی بەرێووە بەرن.دەی تڕکەن،بۆرێگا دەدەی تورکەکان ئاوا گەمەی بە چارەنووسی کورد بکەن؟
پێشمەرگە،ئەگەر پێشدەرکەتان نەبێ،ئەو جار شەڕتان بۆ ناکاو خۆی بە کوشت نادا تا ئێوە دەوڵەمەندتر بن.دەنا ئەو هێزە فڕێ بە پێشمەرگایەتیەوە نییە.خەڵک لێتان بێزارە.ماوەی دەسەڵاتداریتان رووی کزییە.دەبێ بارو بنەتان تێكەوە پێچن.

بۆ خوێندنەوەی (چەنەدرۆ)کەی مەسعود بارزانی کلیک لەسەر گوڵان بکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە