رووەکه خۆرسکه کان له هه رە شه ی که م بوونه وەو له ناوچوونان.

Wednesday, 12/07/2023, 21:34

2955 بینراوە


به هۆی گۆرانی که ش و هه و ا، فراوان بوونی یه که کانی نیشته جێ بوون بێ گوی دانه پێوستی بوون ، وە  ژینگه ی جۆرەکان  ،  زۆر بوونی  ژمارەی دانیشتوان  وە هه روە ها فراوان بوونی سه یرانگاو شوێنی پشوودان بۆ قە دپاڵی گردو چیاکان  وە هه تا  لووتکه ی گردو چیاکانیش،فشار له سەر ژینگه ی ڕوان وگه شه ی رووکه کان به م هۆکارانه ی که له سه رە وە باس کران خۆر بووە ، وە هه رەها که م بوونی یا هه ر نه بوونی رۆشه نبیری ژینگه یی و گرنگی  پاراستنی هه مه جۆری زیندوو  یا  جۆراو جۆری زیندو  
Biodiversity 
چ له سەر ئاستی تاک به شێوە یه کی  گشتی وە کۆمه ڵگاو دامه زراوەکان بۆته هه ڕە شه ی ڕاستی له سەر که م بوونه وەی  به رچاوی رووەکه خۆرسکه کان وە هه تا نه مانیان . مه به ست له پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ پاراستن و بەرزکردنەوە ی ئاستی  بەڕێوەبردنی جۆراوجۆری زیندوو بۆ  بەدەستهێنانی سوودی بەردەوام بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو *.
هه لبه ته  هه ندێ رێگاو شوێن هه یه بۆ پاراستنی ژینگه ی سروشتی      
Ecosystem
   هه مه جۆری  زیندوو که به گویرەی بایوجوگرافیا  رە چاو ئه کرێن وە خاله گرنگه کانی بریتین  له
پارستنی سەر چاوەکانی ئاو  وە به کار هێنانی ته کنیکی تازە له  گه ڵ سیاسه تیکی گونجاو بۆ به کار هێنا ن و به ڕێوە بردنی ئاو، که م کردنه وەی به کار هێنان وە  کرینی ئه م به ر هه مه رووکیانه ی که هه رە شه ی له ناوچونیان له سەرە  ، چونکه نه بوونیان یا نه مانیان  هه مه جۆری زیندو /ژیان تیک ئه دات  ، وە  هه روەها به کار نه هینانی ناوچه ی رووەکه سروشتیه کان بۆ مه بستی بازرگانی ،  گه شتیاری بێ ڕینمایی زیان نه گه یاندن به رووک و ژینگه ی روە ک وە  پیشه سازی کرنی ناوچه ی روەکه خۆرسکه کان.
له سه ر ئاستی دامه زراوە دە وله تیه کان یا ن حکومیه کان به تاتیبه ت  ئه و دامه زراوانه ی په یوەندن به رووک   وەک وەزارەتی کشتوکال، به رێوە به رایە تیە کشتوکالیه کان وە ئه مجار دامه زراوە کانی توێژینه و  فیر بوون  وەک زانکۆو په یمانگاکان له ریگه ی هه ندی کاری کرداری و رینمایی یاساییه وە پێویسته چه ند هه نگاوی سترتیجی بنرێت .
له سەر ئاستی پیشه یی وە  ئه کادیمی گرنگه هه رچه زووتر ناوەندیک وەک  بانکی تۆوو دابمه زرێت له گه ڵ مه ڵبه ندیکی  توێژینه وە به ئامانجی پاریزگاری کردن و زۆر کردنی تۆۆی ئه و رووەکانه ی کە له ژێر هه رە شه ی نە مانان به چاودیری وە  رێنمایی  وەزارەتی کشتوکال . 
هه رەوها  رینمای بدریت به هاولاتیان له ڕێگه ی میدیاو مه لبه ندە کانی فیر گه، وە ناوەندە  کۆمه لایه تیه کان له سەر چۆنیه تی مامله کردن له گە ل روەکه خۆرسکه کان ، بۆ نمونه یاساخ کردنی هه لکه ندی روەکه کان له رەگه وە  وە ک نمونه  وە دیاری کردنی بوونی بزنه گەل له  ناوچه ی روەکه خۆر سکه کان.
وە له سه ر ئاستی دە وڵه تی وە حکومی پێویسته به پرۆژه یاسایه ک پاراستنی جۆری روەکه خۆرسکه کان په سند  بکریت  وە  په یرەو بکریت. زۆرێک لە گەلان و دەوله تان  یاسای ناوخۆیییان دەرکردووە بۆ پاراستنی ئه م جۆرە  روەکانە ی  مەترسیان له سەر که له ناو بچن . بۆ نمونه له ساڵی ۱۹۷۳ حکومه تی ئه مریکا چه ند یاسایه کی دەر کرد  بۆ پاراستنی جۆری ئه و روەکانه ی هه رەشه ی له ناوچونیان له سەرە٠
له دوا سەردانم بۆ ناچه کانی راپه رین /سه نگه سە ر  له مه ر با س  پرسی پاراستنی رووەکه خۆرسکیه کان له گه ل خه ڵکی ناوچه ،بۆیان باس  کردم که ئه مسال خه ڵکی هه ندی گوندی پال شاخه کانی بناری قە ندیل  له ترسی نه مانی رووەکه خۆرسکیه کان وەک  کنگرو  ریواس و  ..هتد  رێگایان نه داوە خه لک بچیته ئه م شوینانه ی ئه م رووەکه خۆرسکانه ی لێ یه  وە هه ستیان به مه ترسی له ناوچونی ئه م روەکانه کردوە، هه لبه ته ئه مه زەنگی ئاگادار کردنه وەیه که دە سالاتی په یوه ند دارئە بێ له ریگه ی یاساوە هه لسێ به  پاراستنی شوێنی رووەکه سروشتیه کان وە سەردانی خە ڵک بۆ  ئه م شوینانه  ریک بخات نه ک خه ڵک بۆ خۆی هه ڵسێ به م کارە بۆئه وەی گرفتی کۆمه لایه تی دروست نه بێت.
هه ڵبه ته ئه مه ی له سەر روەکه خۆرسکه کان باس  کرا   بالندە و ئاژە ڵه کیویه کانیش ئه گرێته و  که پارستنیان گرنگ و پیوسته بۆ پارستنی هه مه جۆری زیندویی له کوردوستان، بۆیه پێویست ئه کات وە داوا کارم له دە سەلاتی پی یوەند دار له هه ریم  یا عێراق به پرۆژە یاسایه ک پاراستنی هه مه جۆری زیندویی په سند بکریت .  له کاتی ئێستادا که په رله مان نیه له هە ریم ،ئه توانری له ڕێگه ی وەزارەتی کشتووکال به دەر کردنی هه ندی رینمای بۆ ناوەندەکانی په یوەندارئه م کارە ئه نجام بدات وە ببێته سە رەتایە ک بۆ کاری یاسا دانان و رینمای کردنی یاسیای بۆ په رله مان هه ر کاتیک که په رله مانی تازە درووست بوو .
تا   مانەوەی درێژخایەنی ژیان لەسەر هەسارە ی زەوی مسۆگەر بیت پاراستنی شوێنی روە ک‌و بالند ەو  ئاژە ڵه کان گرنگی ژیانی هه یه ، بۆیه پێویسته جۆرەکان لە ژینگەکانیاندا گەشە بکەن لە ڕێگەی تەکنیک و پراکتیکی جیاوازەوە بەپێی ئاست و پێویستی پاریزگاریان لێ بکر ێت. 
له کوردوستان باشوور له ماوەی ئه م ۲۰ساله ی رابردودا به هۆی فراوان کردنی شوێنی نیشته جێ بوون  که تا ئێستا ش به ردەوامه ، شوێینی زۆری جۆرەکانی روەک ، بالندە وە ئاژەڵه کان ویران کران که به داخە وە  قە رە بوو ناکریته وە، وە به مه ش ژیان و ژینگه ی هه مه جۆری زیندوو له زۆر شوین له ناو چوو، بۆیه پێویست ئاکات هه موان چالاکانه به شدار بن له وەستاندن و راگرنتی نه مانی ژینگه ی هه مه جۆری زیندو بۆ هه موو جۆرەکانی  روەک، بالندە  وە  ئاژەڵه کانی وەلات تا ژینگه ی سبه یه کی جوان و ته ندروست رادەستی نه وەکانی داهاتوو بکه ین بۆیان شانازی بین نه ک شه رم ونه فرەت ئاوەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە