نۆستا لۆژیای بەشێک لە سەرکەردەکانی کورد بە کورتی!

Thursday, 20/07/2023, 23:22

3965 بینراوە


میربەدەرخان دەیگووت : من شای وڵاتم، نەک سوڵتای عوسمانی ! کە چی لە مانگی ئابی ساڵی ١٨٤٧ خۆی تەسلیمی پادشای عوسمانی کرد !
دوو: سمکۆی شکاک ساڵی ١٩٣٠ خۆی رادەستی رەزاشآ کرد وئەویش لە بۆسەیەکدا ترۆری کرد.
سێ : رۆژی ٥/٤/١٩٢٥ شێخ سەعید بە هۆی خەیانەتی ناوخۆیی رادەستی تورکەکان کراو شەهید بوو.
چوار : ئێحسان نوری لە ساڵی ١٩٣٠ شکستی هێناو پەنای بردە ئێڕان تا کاتی مردن لەوێ مایەو (  لە تاران ) وکۆماری ئاڕاڕآت کۆتایی پێهات .
پێنج : شێخ مەحموود دوای ئەو هەمووە شەڕآنە ساڵی ١٩٤٠ رۆژێک لە بەغدا چاوی بە / ئیدمۆندز/ بەرپرسی ئینگلیزیەکان لە شوێنی کارەکەیدا دەکەوێ وپێی دەڵێ ، من پیر بووم دەمهەوێ ماوەی ژیانم بە ئاسوودەیی بژیم.
شەش : شێخ ئەحمەد بارزانی لە رۆژی ٢١/٦/١٩٣٢ لە سنوری بارزان رادەکا و دەچێتە تورکیە بە خۆی ٤٠٠ جەنگاوەری تەسلیم بە تورکەکان دەبێ.
حەوت : سەید رەزا دەرسیمی فریوی درۆدەلەسەی تورکەکان دەخواو ساڵی ١٩٣٧ خۆی رادەست دەکاو رۆژی ٨/١١/١٩٣٧ لە دار دەدرێ وشەهیدی دەکەن.!... هەشت :
ساڵی ١٩٧٥ مەلا مستەفای بارزانی شۆڕشەکەی ئاشبەتاڵی پێدێنێ وخۆی رادەست ساواک وشآی ئیران سیای ئامریکا دەکا. پاشآن وەک پەنابەر لە ئامریکا کۆچی دوایی دەکا !
نۆ : قازی موحەممەد لە ١٦/١٢/١٩٤٦ وێڕای سەیفی قازی وحاجی بابا شێخ چون بۆ / میاندوواو / تا خۆیان تەسلیمی سەرلەشکر هومایونی بکەن. بەشێوەیە دوای شەهید بونیان کۆمار کۆتایی پێدێ !
دە : ساڵی ١٩٦٦ ( جەشەکانی ٦٦ ) جەلال تاڵەبانی و ئیبڕاهیم ئەحمەد وعەلی عەسکەری وعومەردەبابە دەبنە چەکداری بەعس وشەڕ دەگەڵ مەلامستەفا دەکەن !
دە : دوکتور قاسملوو لە سەر مێزی وتووێژ دەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا ترۆر وشەهید دەکرێ. ( ئەو رۆژانە ساڵوەگەڕێ شەهید بونی بوو ) 
یازدە : شەهید سادق شەڕەفکەندیش هەر بەو شێوەیە تووشی تەڵەی کۆماری ئیسلامی دەبێ لە چێشتخانەی میکونوس لە ئاڵمانیا ترۆر دەکرێ.
دوازدە : سولێمان موعینی دامەزرێنەری کومیتەی شۆڕش گێڕی حیزبی دێمۆکڕات  بە فیتی شای ئێڕان ومەلامستەفا دەگیرێ. مەلاش شەهیدی دەکاو جەنازەکەی دەداتەوە بە شا.!
سێزدە : شێخ عوبێدوڵڵای شەمدینان دوای شکست بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەرخۆ لە ساڵی ١٨٨٣ بە فیتی ئورووپیەکان بە زۆر ( تەبعید ) رەوانەی حەج دەکرێ تا کاتی مردنی لەوێ دەمێنێتەوە !
خوێنەر هوشیار ئەو بەشیکە لە نەهامەتیو بێ بەختی مێژووی نەتەوەی کورد تا ئێرە تەواوی سەرکردەکانی کورد ( جگە لە رێزدار ئۆجەلان کە بە پیلانێکی مەزنی نێونەتەوەیی رفێندرا ) یان تەسلیم بون یان ترۆرکراون یان فریودراون. لە هەر سەرهەڵدانێک بۆ سەرهەڵدانێکی دیکە هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کورد تووشی کوشتن وئاوارەیی وزیندان وشکەنجە دەبن. مێژووی ئێمەش وەک تەواوی نەتەوەکانی دیکە دوولایەنی هەبووە . لایەنی ئەرێنێ و لایەنی نەرێنێ . ئەونەتەوانەی کە پێشکەوتون حەولیان داوە لایەنی خراپی مێژوویان بکەنە هەوێنێک بۆ ئەزموونی داهاتوویان تا شتە خراپەکان دووپات نەکەنەوە . کورد کەمی ئازار نەچێشتووە ئەدی بۆ ناگاتە ئامانج ؟

سەرچاوە :

کورد لە سەدەی ١٩و٢٠ لە نووسینی کریس کۆچیرا. وەرگیڕانەوە بۆهەنگوین زمانی کوردی بەڕێز : حەمە کەریم عارف .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە