ئێمە لە ساڵی 1990 دا پەیمانی لۆزانمان هەڵوەشاندەوە

Thursday, 20/07/2023, 23:33

3961 بینراوە


پەیمانی لۆزان لەسەردەمی گێژەڵوکەیەکی سیاسی کە رووی لەرۆژهەڵات ناوەراست کردبوو هاتە کایەوەو هەر بە گێژەڵوکەیەکی سیاسیش هەڵدەوەشێتەوە. 
وەک هەموو ئاگادارین، لەدوای گێژەڵوکە سیاسیەکانی سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەمدا، هەڵسوکەوتی صەدام حوسەین لە داگیر کردنی کویت دا لە ساڵی ١٩٩٠، گیژەڵوکەیەکی سیاسی زۆر بەهێزی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دا دروست کرد، بەڵام سەرانی حیزبە کوردیەکان لەجیاتی ئەو گێژەڵوکە سیاسیە بەکار بهێنن بۆ بەرژەوەندی کورد، هەوڵی خامۆش کردنەوەی گێژەڵوکە کەیان دەداو دەستی ئێمەشیان بەست.
وەک دەبینن، مامۆست جەرجیس فەتحوڵای پاریزەر، لە گفتووگۆیەکی رۆژنامەوانید لەگەل گۆڤاری سەرهەڵدانی نویدا، باس لەو گێژەڵوکە سیاسیەیی ساڵی ١٩٩٠ دەکات و دەڵێ بەرەی کوردستانی بەتێکڕا پشتیوانی صەدام حوسەینیان کرد لە شەڕەکەدا لە بەرانبەر بە کوێت و داوایان لە هاوپەیمانان کرد کە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە جێ بهێڵن.
ئێمەش وەک دەنگێکی بەپەرۆشی نەتەوەی، بەپێچەوانەی بەرەی کوردستانی هەڵسوکەوتمان کردو پشتیوانی هاوپەیمانانمان کردو داوای هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی لۆزان و یەکگرتنەوتی کوردسیتانی گەورەو سەربەخۆیمان کرد، هاوپەیمانانیش بە منیان گووت، داواکەت پەسند دەکەین و با لەپێشەوە لە عێراقەوە دەست پێ بکەین، ئەوە پڕۆژەی ویلایەتی موصل و کاری لێ بکەن بۆ دابەشکردنی عێراق، ئەو پڕۆژە بۆ کورد ئاشکرا بکەو بۆ ئەوەی کورد بەتێکڕا داوای دابەشکردنی عێراق بکات، ئێمە لەگەڵ دۆستەکانمان کڵێشەیەکی پڕۆژەی ویلایەتی موصڵمان دارشت و هەموو دۆکیمەنتەکانی ناو نەتەوە یەکگرتوەکانمان کۆ کردەوەو خاڵی یاساییمان تێدا پەیدا کرد کە دروستبوونی عێراق پەیوەستە بە رازی کردنی کورد، ئەگەر دەوڵەتی عێراقی کوردەکان رازی نەکات، کوردەکان بەپێی دەستور دەتوانن داوای سەربەخۆیی بکەن لە چوارچێوەی ویلایەتی موصڵ دا.
ئێمە لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا نەوتیەکە، ئەو کڵێشەمان بردەوە کوردستان و دامانە دەستی کاک مەسعودو مام جەلال و کاک رەسول مامەندو کاک حەمەی حاجی مەحمود کە ئەو کاتە بەرپرسی بەرەی کوردستانی بوو لە بەشێ حیزبی شوسیالیست دا، کاک مەسعود و مام جەڵال یەکسەر دژی وەستانەوەو وتیان ئێمە نامانەوێ لە عێراق جیاببینەوە، کاک رەسول مامەندو کاک حەمەش گوتیان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین، بێجگە لە ئەوانیش کڵێشەکەم بردە زانکۆ و داومەتە زۆرینەی مامۆستایانی زانکۆ و ئەندازیاران، بەڵام داخەکەم بەرەی کوردستانی پشتی لە پرۆژەکە کردو کاک مەسعود بە هۆی داود داغستانی و مام جەلالیش بەهۆی عومەر سورچیەوە هەوڵێ تێکدانی پڕۆژەکەیان دەدا.
وا سی ساڵە بەرەی کوردستانی دژی هەموو پڕۆژە سەربەخۆیی و ئابووریەکانی من راوەستاوەو شانیان لەدروست کردنەوەی عێراق و بەهێز کردنەوەی عێراق توند کردوەو ریگایان لەهەموو رۆژنامەو گۆڤارو تەلەفزوێنەکان گرتوە کە گفتووگۆ لەگەڵ ئێمە بکەن بۆ ئەوەی راستیەکان بۆ کورد ئا شکرا نەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە