جاش و باش

Thursday, 27/07/2023, 20:24

3277 بینراوە


لە هەمبانە بۆرینە، جاش بە واتای، بێچووکەر، کەرکوڕی، کە جاشوولکە و جاشکیشی پێ دەڵێن، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، جاش یان، جاشک بە کەرێکی تازە پێگەیشتوو دەوترێ کە باری پێ نەکێشرابێت و بتەوێ بیبەیتە ژێر بار یان ڕادەکات، یان جووتە دەهاوێ، یان قەپ دەگرێ، کاتێک فێری بارکێشان بوون و لە مزیڕی کەوتن پلەیان برز ئەبێتەوە و پێی ئەڵێن کەر، واتە بارکێشی گوێڕایەڵ و کامڵ.
   جۆرێکی دیکە لە وشەی کوردی هەیە، جاشی تێدا بەکار دێت، ئەویش کاتێک هەندێ کەس بە پێی کلتوور و راهاتنی ناوچەیی خۆیان فێرن لەجیاتی سوێند خواردن تەڵاق دەخەن، واتە ژنیان لەخۆیان  حەرام دەکەن و دواتر پەشیمان دەبنەوە کاتێک دەیانەوێ ژنەکەیان بێننەوە، دەبێ ژنەکەیان تەڵاقبدەن و لە کەسێکی دیکەی مارەکەن و ئەوجا گوێیان لە دەنگی هاو جێگابوونی خانمیان بێت و دواتر بەکابرای تەڵاق بدەن و بیخوازنەوە، بەمە دەڵێن مارە بەجاش، کە ماوەیەکی زۆرە وەک نەریتێکی لەبیرکراوی لێ هاتووە.
 جورێی دیکەی جاشمان هەیە کە لەناو کورددا باوە بەکەسی وڵات فرۆش و پیاوی بێگانە دەوترێ جاش، واتە کەسێک پشت لە میللەتی خۆ بکا و ببێتەپیاوی بێگانە پێی دەڵێن جاش.ئەم جۆرە لە وشەی جاش بێ ڕێزی و بێ ئێحترامیە بەکەسی وڵات فرۆش.
   لە ناو کورددا بەرامبەربە جاش وشەی باشمان هەیە، باش ئامەژەیە بە پێشمەرگە کە وڵات پارێز و پیاوی خزمەتکاری میللەت و نەتەوەی کوردە.
   لە هەرێمی کوردستانی باشوور پێشمەرگە وەزارەتی هەیە و لە ڕۆژهەڵات، حیزی دیمۆکرات و کۆمەڵە و سازمان خەبات ویەکێتی شۆڕشگێڕان کەبووە پارتی ئازادی، کەبەشی ڕۆژهەڵاتی پارتی دیمۆکراتی باشوورە ، خاوەن پێشمەرگەن و پێیان دەڵێن باش.
ئەم بابەتە لەسەر جاش نییە و لەسەر باشەکانی کورد دەدوێم، جاش دیارە چیێە و بەکێ دەڵێن جا جۆرەکانیشی مەبەستی ئەم نووسینە نیە، بەڵکوو قەڵەمی رخنەم تیژی باشە براکانی کوردە کە بەناوی باشەوە رووی جاشیان سپی کردوە.
   لەم ماوەی دواییدا دیتمان لە مەقەڕی کۆمڵەکان لەسەربانەگەورە کە مەقەڕەکانی کۆمەڵەی کاک عومەری لێیە و لەگەڵ کاک عەبدۆڵڵا موهتەدی بووە شەڕیان و لەئاکامدا دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی، لە شەڕی دوو دیمۆکراتیشدا چەقۆکێشان و جنێو و جارجاریش کوشتن هاتە ئاراوە. باند بازی و ناوچەگەرایی و دەستە و دەستەبندیش بەشێکە لە کارە نادروس و ناڕەوا و ناپێویستەکانی باشەکانی کورد لەو دیوی سنوور.
  لەم چەند ساڵەی دواییدا کە شەڕی داعش هاتە ئاراوە، یەکێتی شۆڕشگێڕان کە ناوی بووە پارتی ئازادی ئینشعابی تێکەوت و دوبارە یەکێتی شۆڕشگێڕانی لێ جیابوویەوە، توانی بخزێتە باوش پارتی و بە ئازایەتی لاوانی رۆژهەڵات ببێتە یەکێک شانازیەکانی رۆژهەڵات لەو شەڕە و قارەمانی زۆریان لەکچ و کوڕ شەهید پێشکەشی وڵات کرد. تا ئێرە رووی جوانی مەسەلەکەیە کە باش دیارە.
  دواتر دوای بەدواداوون و گوێگرتن لەوانەی کە ڕایان کردووە وچوونەتە دەرەوە لەو هێزە وچۆنیەتی شەهید بوونی پێشمەرگەکانیان ئاشکرا بوو ئەم باش بوونە روویەکی تری خۆی نیشاندا.
   زیندانیکردنی کەسانی ناڕازی، حامیلە بوونی خانمە باشەکانی ناوسەنگەر و بردنی مناڵەکانیان بۆ کەرکووک و دەرهێنانیان لە دکتۆری پووڵخۆر و خۆکوژی لەژێر فشاری رۆحی و سیناریۆی درۆزنانەی حەولی ئیتلاعات بۆ کوشتنی ژنڕاڵە فیشاڵیەکی ڕۆژهەڵات و ڕاونانی کادیرەکانی و حەودلدن بۆ کوشتنیان و کوشتنی هەندێک کوردیبێکەس بە تاوانی هاوکاری دیمۆکرات و بە تۆمەتی ئیتلاعاتی بوونیانو دواتر وەک عەلی رهزا ئیلامی و  کوشتنیان و قەپۆزی تیژی ناسیونالیزمی پاک و بێگەرد گرتن بوونە دەرهاویشتەی ئاشکرا بوونی رووی راستەقینەی ئەم باشانەی کورد کوردی رۆژهەڵات.
  باش بوون یا جاش بوون؟ پرسیارێکە دەبێ لەخۆمانی بکەین، بەڕاستی ناوی بنین چی جاشێک کەکاری بۆتە وڵات فرۆشی و راپۆرت لێدان، یان باشێک دەسی ناوەتە ناقی کچ وکوڕی ئەم رۆژهەڵاتە داماوە و یان سواریان ئەبێ یان ئەیاناکوژێ، متقیشیان لێ دەربێ دەڵێ پلانی ئیتلاعاتە و خۆی مەزڵووم و بێگوناح دەردەخا.
کاتێک باشێک ئاوها بێ وجاشێک ئاوها کامیانە باشن؟ یان کامیان پێویستن؟
بابەتی پێشوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە