گیان لە دەستدانی سێ کرێكاری سەقزیی!

Tuesday, 22/08/2023, 0:18

2471 بینراوە


لە رۆژهەڵاتی کوردستان:
مردنی وەستاکارێکی شآری سەقز،لەسەرکارەکەی.دوێنێ وەستا کارێکی بیناسازیی لە شاری سەقز بە ناوی / مەحەممەد/ کە تەمەنی ٥٠ساڵانە دەبوو کاتی کارکردن لە سەر بینایەک لە گەڕەکی / جامی / تووشی رووداوێکی دڵتەزێن بووە ولە بڵیندایی ڕا کەوتۆتە خوارێ وبە تووندی بریندار بووە.دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانەی ئەوشآرە بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی خۆی لەدەست داوە.
هەروەها، ئیمڕۆش وەستاکارێکی دیکەی سەقزیی بە هۆی ئەوەی لە سەر کارەکەی تووشی رووداوێکی نەخوازراو بووە وبە سەختی برینداربووە،بەو هۆیە لە نەخۆشخانەی / شەفا /ی ئەوشآرە ئەویش گیانی خۆی لەدەست داوە!
پێویست بە گووتنە. کە لە حەوتووی رابوردوودا کەسێک بەناوی سۆران تاعەتی کە گەنجێکی سەقزیە بە هۆی رووداوێکی کاریی گیانی خۆی لەدەستداوە.
سەرچاوەی هەواڵ: ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان.
وەرگیرآنەوە بۆ کوردیی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە