31ی ئاب

Sunday, 03/09/2023, 22:11

1784 بینراوە


کۆیە، مەڵبەندی چواردەی کۆیە پاییزی ساڵی١٩٩٨… یەکێتی، بیست و پێنج ساڵ بەر لەئێستا بەخوایشتی خۆی دانی بەڕەوایی ٣١ی ئاب نا. بەبەرزایی دیوارەکەی حەسیب ساڵحی لەسلێمانی و لەناسنامەی ئاوارەکان نووسرابوو(سی و یەکی ئاب لەبیر مەکەن) بەبڕیاری مام جەلالی هەمووی سڕایەوەو گۆتیان لەبیری بکەن. پاییزی ساڵی یەکەم وەرسوڕایەوە، یەکێتی و پەکەکەو زەحمەتکێش لەگەردەلوولی تۆڵەی دووەم لەهەموو میحوەرەکانی بەنەباوی لەدۆڵی سماقوڵی و کەپکی شیلانە لەدۆڵی هیران و مانەڕووت لەدۆڵی خانەقاو کڵاو قاسم لەدۆڵی بالیسان و پیرەری ڕێ کۆیە. ئەگەر زوو پارتی مشوری خۆی نەخواردبوواو کەزووتر کەری خۆی بەستابۆوە لەوەی تورکیا بەهانای وەدێ، دەنا بەئاسانی هەروەک چۆمان شەقڵاوە دەگیراو خەتەر دەکەوتە سەر سەری ڕەش. دواتر، هاوکێشەکان پێچەوانە بۆوە بەپلەی یەکەم گورزەکی گورچکبڕ بەر یەکێتی کەوت لەدۆڵی هیران و بەنەباوی و ناحیەی هیرانیشی لەسەردانا کەزووتر لەبن دەستی خۆیدا بوو، دەیان سەرکردەی وەک مەلا نەجم سەید جەوهەری تێدا بووە قوربانی. هەر بەشەویش لەهەموو چۆمان و ناوپردان سەحبیان کردەوە. دواتر گورزی دووەم بەر پەکەکەی کەوت لەشاخی گۆشینەی حەسەن بەگی. لەوبەینەی زەحمەتکێش بەسەلامەتی دەرچوو. پایزی ساڵی دووەم وەرسوڕایەوە، بووە مۆدیلی دانوستان و وەفد هاتنی پارتی و دەعوەتی گۆشتی عەلەشیش و مۆزو پرتەقاڵ ئەوە بوو، عەبدوڵا پەشێو شیعرەکەی هەتا مۆزو پرتەقاڵ مابێی دانا. پاڵەوانی ئەودەعوەتانەی پارتی فازیل میرانی بوو. لەپاییزان گۆشتی عەلەشیشی بۆن فس دەبێ، بەناچاری لەدەمی خەسرۆ شێرەی دەبوا بچووبونایە دەوزێێ لەتەقتەقی پەیدایان بکردبوایە. لەدووەم ساڵیادی سی و یەکی ئاب، پارتی وەک ئیهانە کۆبونەوکەی ڕێک خستبووە ئەو ئێوارەی ئەوڕۆژە لەگەر یەکێتی. لەناو حەوشەی مەڵبەندی، هەر لەبەر دڵناسکی ئاوارەکانی هەولێرێ کۆمیتەکی دوو بەیادێک هەستابوو، هەندێک لەوانەی هيشتان دیار بوو لەو گەمەی سی و یەکی ئابی پارتی و یەکێتی و لێکەوتەکانی تێنەگەیشتبوون، لەهەمووی سەیروسەمەرەتر بابەتەکە ناوی(ئایا سی و یەکی ئاب کارەساتە یان مەرگەسات)! ئەوەی سەرنجم دەدا، زۆر لەوانەی تر کەدیار بوو باشتر لەسیاسەت گەیشتبوون. لەناو حەوشەی مەڵبەندی لەشاری کۆیە لەبەر نیگەرانی وەفدەکەی پارتی یان ترس لەداهاتوویان نەدەوێران بچنە کۆڕەکە. دا دەساڵەک زیاتر، بینیمەوە زۆر لەوانەی تەحەفوزیان دەکرد، پارتیان لێ نیگەران نەبی. دواتر هەر هەموو بوونە بەرپرسی زۆر گەورەی حکومەتی لەهەولێرێ هەتا هەوکەشی لەگەر دابی. کورت و کرمانجی، بەگشتی پارتی چەندە لەسی و یەکی ئاب سوودمەند بوو، بارتەقای ئەوانیش، یەکێتیە عاقڵەکان لێی سوود مەند بوون و هەتا هەوکەش لێی دەخۆن. بەواتایەکی دی، سی و یەکی ئاب، زۆر کەسی لەپیاوەتی خست و زۆر ناپیاو و ناکەس بەچەی ئەوڕۆ کردە پیاوو خاوەن پارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە