گەورەترین گەندەڵیی ماڵیی لە ئێران!

Sunday, 17/12/2023, 14:55

1748 بینراوە


گەورەترین گەندەڵیی ماڵیی لە ئێران!
لەژێر سای کۆماری ئیسلامی هەر گەنجێک وتاكێکی کۆمەڵگا پەڕە کاغەزێکی لە گیرفاندا لێ بگێڕێ وبۆنی دژایەتیی کردنی لەسەر ئەو دەسەڵاتە لێ بێ،یەکڕآست نێوئاخنی زیندانەکان دەکرێ ودەیان تۆمەتیی ناڕآست دەخڕیتە سەر پەروەندەکەی تا ڕاکێشیی زیندانی بکەن.کار گەیشتۆتە ئاستێک کە پێکەنین وهەڵپەڕکێ وشادیش لە ناو کۆمەڵگادا قەدەغە کراوە.کەچی گەندەڵی ودزی وپارەسپی کردنەوە بۆتە باو.ئەورۆژانە لە سەر هەناردەکردنە وهاوردەکردنەوەی دووبارەی چایی ئێرانی بۆ ناوخۆی وڵات  سێ ونیو میلیارد دۆڵارچۆتە گیرفانی گەندەڵكاران!کەچی خەریکن دیزە بە دەرخۆنەی بکەن وبیشآرنەوە!
گەورەترین گەندەڵیی ماڵێی لە ئیران ئاشکراکرا!
رەنگە لە سەدان وهەزارانی دیکەش گەندەڵیی ودزی وفەسادی ماڵیی دیکەش روویدابێ،ئەوەجارە تەنیا وەک چەند نموونەیەکی دیکە خۆی خزاندبێتە ناو رۆژنامەو چآپەمەنییە کانی رۆژانە کە لە ئێراندا بڵاو دەبنەوە وئاشکرادەکرێن.
ئەوتفەنگ بەدەستەی کە تەقە لە کۆڵبەرێک دەکا لە کوردستان ویان بەنزین فرؤشێکی بێنەوا لە بلووچستان،هیچ کات رووی چەکەکەی لە ئاغآزادەکان وگەندەڵكارانی بەرپرس و گەورە قاچاغچیانی سەربە دەسەڵات نییە.
دزیی وگەندەڵێ ئەو جار خۆی لە نزیکەی سێ ومیلیاردنیودۆڵاردەدا.ئەوە چەند رۆژێكە خەریکە ئەو دزییە،دیزە بە دەرخۆنە بکەن وبیشآرنەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە