بەبازرگانیکردنی کەرتی خوێندن وتەندروستی

Wednesday, 27/12/2023, 22:39

2117 بینراوە


“رزگارکردنی خوێندنگەو کۆلێژە ئەهلییەکان لە گەندەڵی داواکارییەکی گشتی جەماوەرە، بۆ ئەوەی دانیان خراپ نەبن و نەرزێن”.

سرنج بدەن: جیاوازییەکی زۆر لە نێوان کۆلێژەکانی پزیشکی ددان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پایتەختی تاران هەیە. ژمارەی دانیشتووانی تاران ١٨ ملیۆن کەسە و تەنیا دوو کۆلێژی حکومییان هەیە و دوو کۆلێژی پزیشکی ددانی تێدایە کە ساڵانە ٨٠ خوێندکار وەردەگرن. واتە کۆی دەرچووانی تاران بۆ پزیشکی ددان ١٦٠ کەسە.
لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی هەرێم تەنها ٦ ملیۆن کەسە، سێ کۆلێژی حکومی هەیە، کەهەر کۆلێژێک نزیکەی ١٥٠ خوێندکار یان زیاتر وەردەگرێت. واتە کۆی گشتی دەرچووانی ئەو کۆلێژانە نزیکەی 500 پزیشکی ددان، دەردەچوێنێت. چونکە ئەو خوێندکارانە پارە دەدەن بۆ کڕینی نیوە نمرەیە، یان تەنھا پۆینتێکەلەقۆناغی ئامادەیی بەدەستیان نەهێناون ، کەئەمەزۆر سەیرو سەمەرەیە بەناوی پاڕالێلی داتشراو ساڵی  ٥٠٠  ٥ پێنج ملیۆن و نیویان لێ دەسێنن!!! 
لە هەمووی شۆککەرتر کردنەوەی کۆلێژی ئەهلییە، بەو پێیەی ژمارەیان دوو هێندەی ژمارەی کۆلێژە حکومییەکانی تاران و هەرێمی کوردستانە و هەریەک لەو کۆلێژانە نزیکەی ١٠٠ خوێندکاری نێر و مێ وەردەگرن، کەنمرەکانیان لە ٨٥ تێناپەڕێت بەڵام بۆ کرێی کڕینی ئەونمرەبەدەست نەھاتووانە ساڵانە 8 بۆ 10 ملیۆن دینار بەو کۆلێژە ئەھلیانە ئەدەن بۆ ماوەی پێنج ساڵی تەواو، کەئەوانە ھەموودەچنەگیرفانی چەن سەرمایەدارێکی دەست ڕۆیشتووی ئەم ھەرێمە.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە