زانکۆی هارڤارد چاوپێکەوتنێکی عیسا پژمان بڵاودەکاتەوە

Monday, 01/01/2024, 20:52

3213 بینراوە


زانکۆی هارڤارد چاوپێکەوتنێکی (عیسا پژمان)ٚی تازە ئاشکرا کردووە کە لە ساڵی ۱۹٨۳ لە  پاریریس ئەم چاوپێکەوتنە ڕێکخراوە.
لە بەشێکی ئەو چاوپێکەوتنەدا باسی کودەتای عەبدلکەریم قاسم و خوڵقاندنی دۆخێک لە عێراقدا کە مافی بەکورد دەدا و ئازادیەکی تەواوی بۆ کۆمۆنیستەکان فەراهەم کردبوو کە ئەم دۆخەی عەبدلکەریم قاسم لە عێراقدا دروستی کردبوو هەڕەشەیەک بوو بۆ سەر ئێران و تورکیاش ئەو دوو وڵاتەش سەرەڕای ئەوەی نەیاری یەکتربوون بەلام بەرژەوەندیە سیاسیەکانیان ناچاری کردن کە پلانێک دژی ئەم دۆخە نوێیەی عێراق داڕێژن و لەوڕێیەوە پێویستیان بە کەسایەتی گەلێکی ئەو ناوچە بوو تا دژی عەبدلکەریم قاسم بەکاریان بهێنن. 
عیسا پژمان لێرەدا زۆر نهێنی ئاشکرا دەکات کە تا ئێستا شاراوە بووە.
یەکەم شۆڕشی ئەیلول بێ لە بەکرێگیراوەیی بۆ ساواک و تورکیا دژی دەستەڵاتی عەبدلکەریم قاسم هیچی تر نەبوو بەواتا شۆڕشی بەناو ئەیلول پلانێکی دەرەکی بوو دژی دەستەڵاتی عەبدلکەریم قاسم نەک بۆ مافی کورد.
دووەم ئەم جاشیەتی و بەکرێگیراوەییەی بنەماڵەی بەرزانی بۆماوەی 13ساڵی خایاند هەرلە عەبدلکەریم قاسم تا عەبدلسەلام عارف و دوای ئەویش عبدلرەحمان عارف و دوای ئەوانیش دەستەڵاتی بەعس ئەمانە دەستێکی دەرەکی بون بۆ پشێوی نانەوە لەناو عێراقدا و وەک عیسا پژمان دەڵێت لەڕێی بنەماڵەی بەرزانیەوە گورزی کوشندەیان داوە لە عێراق. یەکێک لەو گورزانە ڕێکەوتنی عێراق لەگەڵ شای ئێراندا کە سەدامی ناچار کرد نیوەی شەتلعەرەب بدات بەشا لەبەرامبەر ئەوەی شۆرشی بەناو ئەیلول ئاشبەتاڵ پێ بکات و کردی. 
سێیەم خودی عیسا پژمان دان بەوەدا دەنێت کە پلانی ئێرانی بونی کورد و ڕاکێشانی کورد بەلای ئێرانیزمدا پلانی عیسا پژمان بووە، بەواتا ئەوەی ئێستا هەیە کە کاریگەری کردووەتە زۆرێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات و عێراقیش پلانی ساواک بووە بۆ بە ئێرانی ناساندنی میلەتی کورد کە خودی مستەفا بەرزانی زۆر باسی ئەوەی کوردووە کە خۆی بەئێڕانی  لەقەڵەم داوە و کۆبونەوە و دانیشتنی زۆری هەبووە لەگەڵ پان ئێرانیەکاندا.
بەواتا بە ئێرانی ناساندنی نەتەوەی کورد هیچ ڕاستیەکی نیە و دروستکراوی ساواکی ئەو سەردەمە بووە.
خاڵێکی زۆر گرنگتر کە لە لێدوانەکانیدا ئاشکرای دەکات ئەوەیە کە بنەماڵەی بەرزانی وەک بەکرێگیراوێک شەڕی بۆ ئێران و شاو و خومەینی کردووە نەک وەک شۆرشێک، خودی عیسا پژمان دەڵێت دوای ڕێکەوتنی جەزایر مەلا مستەفا بانگێشتی ئێران کرا و پێیان وت چیتر ئاشبەتاڵ بکات و ئەویش ڕازی بوو.
ڕاستیەکی تریش کە هەمیشە دەیاندا بەناوچاوی یەکێتی نیشتمانیدا ئەوە بوو کە دەیانوت بە یەکێتی جاشی 66 ئێستا دەرکەوت بۆچی یەکێتی وەک باڵی مەکتەبی سیاسی لە بنەماڵەی بەرزانی جیابونەتەوە چونکە زانیویانە ئەمانە کاری جاشایەتی دەکەن و لەبەرامبەردا بنەماڵەی بەرزانی یەکێتیان بە جاش تەخوین کردووە. 
هەروەک چۆن لە گوتەکانی عیسا پژماندا دەردەکەویت دوای ئاشبەتاڵ ئەوانەی ئامادە نەبون چەک دانێن زۆر بەڕونی عیسا پژمان ناوی خوا لێخۆشبوو(مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد و عمر دەبابە) دەهێنێ کە ملیان نەداوە بۆ داواکاریەکانی دەستەڵاتی شا تا چالاکیەکانیان ڕاوەستێنن... بۆیە  بەزۆر و هەڕەشە ناچاریان کردون چالاکیەکانیان بوەستێنن.
یەکێکی تر لە درۆکانی بنەماڵەی بەرزانی لە لێدوانەکانی عیسا پژمان ئاشکرا بوو کە دوای ئاشبەتاڵ لە جێ مستەفا بەرزانیدا دوای مردنی مستەفا بەرزانی لە ئەمریکا (ئیدریس و مەسعودی) کوڕی مستەفا بەرزانی جێی باوکیان گرتەوە بۆ جاشایەتی و دوای ڕوخانی شا بەکرێگیراوەییان بۆ خومەینی کردووە و وەک عیسا پژمان دەڵێت لەبەرامبەر بڕێک پارە و چەک و هەندێک کەرەستەی تر بۆ خومەینی شەڕیان دژی عێراق و بگرە کوردەکانی ئێرانیشدا کردووە.
لەم خاڵەشدا درۆیەکی تری ئەم بنەماڵەیە ئاشکرا دەبێت کە بیانوی شەریان لەگەڵ شۆڕشگێرانی ڕۆژهەڵاتدا ئەوە بووە کە حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان گوڕی باوکیان هەڵکەندووە و شێواندویانە بۆیە وەک ڕقێکی عەشایەری دژی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات شەڕیان کردووە...بەڵام لەم لێدوانەی عیسا پژماندا ئەو سیحرەشی بەتاڵ کردەوە وەک ئاڵاکەی کۆماری مهابات و ڕوباری ئاراس ئەم گوڕەی باوکیشیان چووە ڕیزی درۆکانی تریانەوە بێ جاشایەتی بەکرێگیراوەیی بۆ خومەینی ئەویش تەنها لە پێناو وەک عیسا پژمان دەڵێت بۆ بڕێک پارە و چەک و هەندێک کەرەستەی تر ئەو شەڕەیان بۆ خومەینی کردووە دژی شۆڕشگێرانی ڕۆژهەڵات.
کۆتا خاڵ کە عیسا پژمان خۆی دانی پیا دەنێت و بەداخەوە باسی دەکات و دەڵێت گەر ڕێکەوتنی جەزایر بەو شێوەیە نەبوایا یان وەک چۆن لەسەری خاڵەکانی ڕێک کەوتون لە ئەرزی واقیعدا جێ بەجیان نەکردایە ئەوا نەدەبووە هۆی ئەوەی کوردانی ڕۆژهەڵات پشتیوانی لە ئینقلابی ئێرانی دژی شا بکەن و شا بەو ئاسانیە نەدەڕوخا.
بەواتا لەم دانپیانانەی عێسا پژماندا دەردەکەوێت کە خیانەتی شا دژی کوردانی باشور و ڕێکەوتنی جەزایەر هۆکارێکی سەرەکی بووە کە بووەتە هۆی دژی شا بوەستن و ڕێگای ڕۆخانی ئاسانتر بکەن کە سەلمێنەری ئەوەیە وەک چۆن کوردی باکور مەحەکی ئاسودەیی سیاسی تورکیایە گەر دژی دەستەڵات بوەستن وەک ئێستا دەبینین تورکیا لە چ دۆخێکدا بە هەمان شێوە کوردانی ڕۆژهەڵاتیش ژمارەکی قورسن لە هاوسەنگی سیاسی ئێراندا.
هیوادارم میلەتی کورد بە ئاگا بێتەوە و بەتایبەت ئەوانەی ئێستا پارتین بزانن لە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیەوە هەرکەسێک لەناو ڕیزی پارتیدا بمێنێت دەبێت ئەوە بزانێت کە پێشمەرگەی کوردستان نیە بەڵکو جاشی بنەماڵەی مەسعود بەرزانین و مەسعودیش جاشی هەر وڵاتێکی دژی کوردە کە  پارێزگاری لە عەشرەت و کورسیەکەی بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە