با فێربین ڕەخنە لە خۆمان بگرین

Monday, 01/01/2024, 18:51

2212 بینراوە


هەرچەندکولتوری رەخنە گرتن لە خۆمان ولە دەوروبەرمان ولە حیزب وسەرکردەی حیزبیی ولە خۆمان لەوپەڕی لاوازیدایە.بەتایبەت لە دونیا پێشکەوتووی سەردەمداسەدان کەس لە سەر رەخنەگرتن لە کەسایەتیەکان و حیزبە سیاسیەکان سزادراوە وزۆر جاریش رێکاریی تڕۆریان لە ئاست رەخنەگرانی خۆیان ڕەچاوکردوە.بە تایبەت لە باشووری کوردستان کە کورد دەسەڵاتدارە،دەبێ بڵێن سەت خۆزگەم بە داگیرکەری کورد.
ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵییە ئەوەیە کە رەخنگرتن مرۆڤ لە خۆی،ئاکارێکە کە دەبێ بوێرانە بکرێ،چون هیچ نیگەرانییەک نابینی لە بەرانبەرەکەی خۆت..چون بۆ خۆت،رەخنە لە خۆت دەگری و بۆئەو کارەش جورئەتی پێویستە .رەخنەی مرۆڤەکان لە خۆیان وەک دەرمانکردنی خۆیەتی کە دەروونی کەسەکە بەرەو ئارامیی وئاسوودەیی رادەکێشێ ولە هەمان کاتداپێداچوونەوەیەکی زانستییە بەرانبەربە کەسایەتیی خۆی پێویستیەکی حاشآهەڵنەگرە.
بارودۆخێی سیستمی پەروەردەو ڕآهێنانی منداڵی کورد:
منداڵی بێ تاوانی کورد لە ئێران دەکرێتە فارس،لە تورکیا دەکرێتە تورک ولە سووریە وعێڕاقیش دەکرێتە عەڕەب!کاریگەریی سێ زمانی دەسەڵاتداریی دەوڵەت نەتەوە بە سەرکوردستان ومنداڵی کوردکەسایەتیی منداڵ دەخاتە ژێر پرسیار.سەرەڕای ئەوانەش ناوەرۆکی بەشێک لەو کتێبانەی کە ڕێگای مامۆستای کورد / موعەللیم/ دەرخواردی منداڵی کورد دەدرێ هیچ پەیوەندیەکی بە مێژووی کوردوکوردستانەوە نییە.
سیستمی پەروەردە وڕاهێنان بۆ منداڵی کورد،سیستمی چوار دەسەڵاتداریی نەتەوە دەوڵەت بووە بەسەرکوردستاندا،بەواتایەکی دیکە،لە ئێران منداڵی کورد لە ڕێگای زمانی فارسیەوە شکەنجە دەدراوبێ رێزیی پێدەکرالە لایان مامۆستای کورد زمانی کوردیی لەو بەشە لە وڵات،لەلایەکی دیکەوە بە هەمان شێوە بە زمانی تورکی ویان عەڕەبی تووشی ئاسمیلە بون دەبووە.
منداڵی کورد دووجارئازار دراوە وکەسایەتیی تێكشکێنراوە،جارێک لە لایان سەردەستبونی زمانی بیانی وجارێکیش لە لایان ئەو مامۆستایەی کە کورد بووە لێیدراوە ولە هۆدەی فێرگە دەرکراوە وسووکایەتیی پێکراوە!لە راستیدا سیستمی پەروەردەوڕاهێنانی منداڵی کورد زمان،دامودەزگایەکی شکەنجە بووە بۆ منداڵی کورد،ئامرازیی ئەو دامودەزگایەش بەداخەوە مامۆستای کورد بووە.
بارەخنە لە خۆمان بگرین:
بۆ ماوەیەکی دوورودرێژە دوای ٣١ ساڵ وانەگووتنەوە بە منداڵی کورد،چەرمەسەرییەکانی ژیان وای هێناکە پەراوازەی هەندەران بم.کاتێک چوومە قووڵایی ژیانی ئەو وڵاتەی کە من لێی دەژیم،زانیم رێگایەکی دوورودرێژمان لە پێشە تا بتوانین ئاڵوگۆڕ بەسەر سیستمی پەروەردەڕاهێنانی کوردستان بێنین.لێرە ئەو سیستمە بە تەواوی لە خزمەت منداڵ دایە و بایەخێکی یەکجار زۆر دەدرێ بە منداڵ وسیستمی پەروەردە و ڕاهێنان.مامۆستاکانی ئێرە بە مێشکێکی پڕ لە شآرەزایی وزانست دەچنە هۆڵی پەروەردەکردنی منداڵان.هیچ مامۆستایەک مافی بێڕێزیی بە منداڵ نییە،ئەگەریش بیکا تووشی سزاوئاسا دەبێتەوە.
من لێرە خۆم دۆزیەوە،زانیم چۆن بێ حورمەتیم بە منداڵی کورد کردوە ورێزم نەگرتوون.هەرجاڕێک کە بیرم دێتەوە کە کەسایەتیی منداڵی کوردم شکاندوە،شەرم لە مرۆڤ بونی خۆم ولەو منداڵانە دەکەم کە ئازارم داون.لە راستیدا خۆم وەک شکەنجەگەرێک وێنا دەکەم.بۆ مامۆستایەک شەرمە کە بە قوتابیەکانی بڵێ:نەفام،بێ ئەقڵ،نەزان،تەمبەڵ وجارجاریش بە داریان خەتکێش لە بەری دەستی منداڵی کورد بداولە هۆدەی خوێندن دەری بکا.
ئێستێ دوای ساڵانێکی دوورودرێژلەورۆژگارە ناخۆشە تێپەڕدەبێ،قوتابیەکانی ئەو سەردەمم گەورەبون وخاوەنی ماڵومنداڵن.بۆیە لەو پەڕی شەرمەزاریەوە داوای لێبووردنیان لێدەکەم ورەخنە لە خۆم دەگرم.چون دەمتوانی زیاترخۆم ڕابێنم ودوور بم لە تووندوتیژیی لە ئاست قوتابیەکانم.هیوادارم بە گەورەیی خۆیان بمبەخشن.
ئەووتارەش لە ڕێگای کوردستانپۆستی بەڕێزبڵاودەکەمەوە.تا بکرێ هاسانتر بکەوێتە بەردیدەی ئەو کەسانەی کە سەردەمێک مامۆستایان بوم وئەوانیش قوتابیم بون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە