بۆ دەروێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

Tuesday, 12/12/2023, 20:11

1640 بینراوە


نەتەوەیەک ئاگای لە مێژووی خۆی ومێژووی ئەو وڵاتانە نەبێ کە خاکی کوردستانیان بە بێ ئیرادەی کورد بەسەرخۆیاندا دابەشکردوە، درنگ دەگاتە ئاواتەکانی.سەدەی رابوردوو بۆ کورد بە گشتی دووجار تڕاژیدیای بە سەردا سەپاوە، جاری یەکەم لە لایان نەیاری کوردەوە بووە، جاری دووهەمیش حیزب وئەو بنەماڵانە بون کە لە رێگای سیخوڕی کوردن بۆ بیانی، خۆیان وەک سەرکردە ورێ نیشآندەریی کورد پێناسە کردوە.
یەکێک لەو بنەماڵەنەی کە ساڵهای ساڵە خەریکی بازەرگانیکردنن بە دۆزی کورد بنەماڵەی بارزانین، لە سەرووی ئەو بنەماڵەیە کەسێکی نەخوێندەوارودڵرەق وکوردکوژ، مەلامستەفای بارزانی بووە.ئەو کەسە تامردن بۆ چرکەساتێكیش بووبێ، هیچکات وەدووی چارەسەریی کێشە کوردنەکەوتووە.دوای مردنیش ئاسەوارێکی لە خۆی بە جێ هێشتووە کە لەسەر ناوی باوکیانەوە ئەوە ٣٢ ساڵە وڵات دەڕووتێننەوە وحیساب بۆ هیچ کەسیش ناکەن.کوردیی کۆیەلەوداماویش لە سەر ناوی پێشمەرگە وپێشمەرگایەتی خەریکن سەروەتوسامانی ئەو بنەماڵەیە دەپارێزن.
چین وتوێژیی دووهەم چین وتوێژێکن کە ناوی خۆیان ناوە نووسەروشاعیرومامۆستای زانکۆ، ئەو کۆیلانە هەرکات بۆ چڕکەساتێکیش بووبێ هەلیان بۆ بڕەخسێ بە قەدوباڵای بارزانییەکان هەڵادەڵێن وپارەی مانگانەی خۆیان وەردەگرن.
کارەسات لێرەوە دەست پێدەکا، کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش کڕۆنای بنەماڵەی بارزانی سینگی داکوتاوە.لە هیندێک لە شآرەکانی ئەو بەشە لە وڵات شآعیروزوڕناژەن وپێنووس بەدەست، رۆژانە وەک لۆتی بە بەژن وباڵای سیاسەتەکانی دانیشتوانی سەری ڕەش هەڵادەڵێن وبە کوردپەروەریان پێناسە دەکەن.
هیچ کەس بیری لەوە نەدەکردوە کە سەردەمانێک بێ کورد دەسەڵاتدار بێ لە باشووری کوردستان، کە چی خەڵكی وەزاڵەهاتووئاوات بۆ سەردەم سەددام بخوازێ.زیندانەکانی مەسروو بارزانی چی وای کەمتر نییە لە زیندانەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی بەعس.ئەوان دووژمن بون، خۆ بنەماڵەی بارزانی خۆیان بە رزگاریدەردەزان!
https://fb.watch/oUD0SAsZXV/

لە و یدئۆیەدا (کلیک لەسەر ئەم لینکەی سەرەوە بکە)  کەسێک بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ، زیندانیی بنەماڵەی بارزانی دیوە، کە بە هیچ هۆیەک نێوائاخنی ژووری زیندانەکانی بنەماڵەی بارزانی کراوە وپاشآنیش بە بێ داوای لێبووردن ئازادیان کردوە.با کۆیلەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە باشی گوێ بۆ قسەکانی ئەو کەسە رابگرن ودەست لە کۆیلایەتی بنەماڵەی بارزانی هەڵبگرن.
تائیستی هەزاران کەس لە لایان ئەو بنەماڵەیە زیندانی کراون یان رفێندراون یا بزر کراون یان ترۆرکراون.زۆر شەرمە بۆ کەسێک بە خۆی بڵێ رووناکبیرویان مامۆستان زانکۆ، چاووگوێی خۆی لە کردوە قێزەونەکانی ئەو چەند ساڵەی دەسەڵاتداریەتیی ئەو بنەماڵەیە بپۆشێ.هیوادارم چین وتوێژیی رۆژهەڵاتی کوردستان پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن ورێگای راست هەڵبژێرن.بنەماڵەی بارزانی نوێنەریی نەتەوەی کورد نین، تەنیا خەریکی کۆکردنەوەی سەروەتوسامانن بۆ داهاتووی خۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە