دوکتورێکی کورد لە تاران دەژی

Wednesday, 27/12/2023, 20:01

2367 بینراوە


ئایا کوردبون تاڵە؟

مەبەست ئەوەنییە کە کوردبون تاڵ بێ.مەبەست لە تاڵبونی کوردبون،رێگایەکی چڕە وپڕە لە هەورازونەشێو،تژییە لە بەرخۆدان ورەنج وشکەنجەوزیندان وبرسیەتیە وبێ بەرگیی وئەنفاڵ وشیمیاباران.کورد بون بۆیە تاڵە،کە کەسایەتیی کورد خۆی لە بەر ڕابگرێ.تاکێکی کورد کە لە دایک دەبێ خاوەنی ناسنامەی خۆیەتی ودوای چەند رۆژێکیش ناودێردەکرێ وپێ دەنێتەوە دونیایەکی دیکە.
پرسیار ئەوەیە،کوردبون تەنیا لاپەڕەیەکە لە ناسنامە کە ناوی دایکو باوکی ئەو تاکە کەسەشی تێدایە؟هەرچەند لە ولاتێکی وەک ئێران کاتێک ژن وپیاوێک دەبنە خاوەنیی منداڵێکی کچ یان کوڕ،ناولێنانیان بەدەست خۆیان نییە،ئەوە سیستمی ئیداریی لەو وڵاتەیە کە ناوی منداڵ دیاریی دەکا،خاوەن منداڵ مەجبورە،بە ناخواستە ئەو ناوە قەبوڵ بکا.
بەڵام کورد بون تەنیا،بە ناووپاشناونییە،هەیە ناوێکی سەتالەسەت کوردیی هەیە بەڵام لە کوردبونی خۆی پەشیمانە وهیچ شانازیی پێوەناکا.بابەتی هەری گرینگ لە ئاست پاراستنی ناسنامە وکوردبون،خۆشەویستیی بەرانبەر بەخاک ورێبازیی سەرکەوتن وزمان وکولتوروجلوبەرگ وپێناسەی کەسێکی بە رەگەز کوردە،کە پێی دەژی وشآنازیی پێوە دەکا.هەرتاکێکی کورد لە هەر بەشێکی دابەشکراوی خاکی کورد،حاشا لەو بنەمایانە بکا،بەواتای ئەوەدێ کە حاشآ لە خاک وزمان ودایکوباوکی خۆی بکا،ئەو شێوە لە کورد بون لە کوردەواریداپێی دەگووترێ......کە من خۆ دەبوێرم لە نووسینی ئەو دەستەواژەیە.

خۆدزینەوە لە کورد بون:

خۆدزینەوە لە کورد بون بە واتای ئەوە دێ کە بۆ خۆت، خۆت لە مرۆڤایەتی یان مرۆڤێکی بەرەگەزکورد بدزیەوە.مەزنترین شەرم لەو هەڵوێستەدا،شەرمێکی گرانە وپڕە لە هێشووئازاریی دیرۆکی.ئەوکەسانە خاوەنی کەسایەتی خۆیان نین ،دەدەرووندا شەرم لە خۆیان دەکەن.هەرتاکێکی تورک یان فارس یان عەڕەبیش حاشآ لە رەگەزوناسنامەی خۆی بکا،وەک کەسایەتیەکی بێ ناسنامەوبێ وڵات حیسابی بۆ دەکرێ.بەڵام پرساریی جەوهەریی لەوەدایە،ئایا بە درێژایی مێژووی نەتەەی کورد،تەنیا داگیرکەربۆتە هۆی ئەوەی کە تاکی کورد،حاشآ لە کوردبونی خۆی بکا؟بێ گومان من دەڵێم:/ نا.
ئەوەی کە لەسەدەی رابوردوودا،سەرۆک عەشیرەوحیزبی دواکەوتووو،بنەماڵەی دەسەڵاتداروگەندەڵ ودزوچەتەسیاسییەکان کورد بەسەر کۆمەڵگایان هێناوە،لە بارتەقای ئێشووئازارەکانی داگیرکەریی کورد کەمتر نەبووە.دووژمن بە مافی خۆی دەزانێ هەستی نەتەوەیی تاکی کورد بخاتە ژێرپرسیار. ئەوسەرچەتانە نەتوانیویانە خۆیان پەروەردە بکەن ،نە کۆمەڵگاش هان بدەن کە وڵاتی خۆیان خۆش بوێ وڕیزلە زمان وکولتوروبەهانی دیکەی کورد بگرن.

دوکتورێکی کورد لە تاران دەژی:

ئەو بەسەرهاتە هی خاتوونێکی کوردە لە شاری سەقز.مامۆستای خانەنشینە کە بۆ ماوەی ٣٠ساڵ وانەی بە منداڵی کورد گووتۆتە بە زمانی فارسی.لە پەیەندیەکدا دەگەڵ من ئەو بەسەرهاتەی بۆ گێڕآمەوە،منیش پێشنیارم پێکرد بە هیندێک ئاڵوگۆڕ،دەبێ ئیزنم بدا ئەوەی کە دیتوویە بونووسمەوە وبۆ کوردستانپۆستی بنێرمبە خۆشیەوە ئەو ئیزنەی پێدام وگووتی:
ماوەیەکی دوورودرێژە تووشی نەخۆشیی دڵ بوم.زۆر دوکتوران چووم.زۆرم دەواودەرمان خوارد،چارەم نەهاتووە.تاڕۆژێک خزمێکمان پەیوەندیی پێوە گرتم وگووتی:بۆ ناچی بۆلای.دوکتور،م،ف،لە تاران زۆری تاریف دەکەن.تۆش دەبێ بیناسی،خەڵكی گووندێکی دەوروبەریی شاری سەقزە.شوکوردوکتوڕێکی شارەزاوناوداریی لێ بەرهەم هاتووە.
هەزار کیلۆمیترم بڕی تا گەیشتمە شاری تاران ولای دوکتور،م،ف.گووتم ئۆخەیش کە هاوگووندیەکم بۆتە پزیشک وچارەی دڵە نەخۆشە کەم دەکا.کاتێک ڕێگامان پێدرابچینە ژووری مەکتەبەکەی،دوکتورم،ف،مان ناسیوە.هەر زووگوتی:/ بشین/ یانی دانیشە بەفارسی.لەوماوەیەداکە دەگەڵی دەئاخفیم،من بە کوردیی باسی ئازارەکانی دڵی خۆمم بۆ دەکرد،ئەویش بە زمانی فارسی جوابی دەدامەوە!
سەرم سووڕما،هێش وئازارم لە بیرچۆوە.دەتگووت ئەو ئاغایە ومنیش نۆکەریی ئەوم.من لێم دەپرسی وباسی دەردەداریی خۆمم بۆ شی دەکردوە وبە زمانی پاراوی کوردیی تێم دەگەیاند من هەزارکیلۆمیترم بڕیوە تا بگەلای تۆ،دەدەڵە پڕ ئازارەکەی خۆم پرسی؟ئەرێ ئەوە هەمان کەسی گووندەکەمانە کە خۆی لێ گۆڕاوەوپێی شەرمە بە کوردیی بمدوێنێ؟
تا لەکۆتاییدا بە زمانی فارسی گووتی: من توێکاریکیی بۆدڵت دەکەم،بەڵام دەبێ دووسەتوپەنجامیلیون تمەن ژێر مێزیی /بەرتیل /بخەیە حیسابەکەم! دەنا هیچ کاڕێکت بۆ ئەنجام نادەم.(ئەو پارەیە دەکاتە ٢٧٠٠ یۆڕۆ).کاتێک داوای بەرتیلی کرد،منیش لە هاتنی خۆم پەشیمان بوومەوە وپێم گووت:من مامۆستایەکی خانەنشینم،ئەو پارەیەم نییە بیدەم بەتۆ.زۆر راشکاوانە جوابی دامەوە وبە زمانی فارسی گووتی:خانم ئەوە گرفتی من نییە وکات تەواوە بڕۆ بیریی لێبکەوە.
ئەگەر دەڵێن:کوردبون تاڵە،لۆمەی کەس مەگرن.کاتێک چەند سەرکردەیەکی  حیزبێکی کوردیی دەڵێ:ئیزن بە کەس نادەیەن لە ئێمە ئێرانی تر بێ،بێ گومان لە تاکی کورد هەر ئەو دوکتورەی لێ شین دەبێ کە لە تاران دەژی وحاشآ لە ناسنانەی خۆی دەکا.
تێبینی: ناوی نەخۆشەکەودوکتورەکە پارێزراوە.هەردووک لایەن خەڵكی گووندێکی دەورووبەریی شاری سەقزن لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە