هەژارکوژەکانی زۆنی زەرد و سەوز

Monday, 04/12/2023, 13:13

1241 بینراوە


بۆ ساڵوەگەڕیی تڕۆڕی کاوە گەرمیانی:

لە دونیای پێشکەوتووی سەردەمدابە چی ڕا بزانین نەتەوەیەک هوشیارە یان ناهوشیار؟ئایا ژێرخانی ئابووریی نەتەوەیەک کە لێواولێوبوو لە کانگاکانی ژێرزەوی یان نەفتوغاز،نیشآنەی پێشکەوتنی ئەو خەڵكەی کە لە  سەر ئەو خاکەدادەژین؟وڵات بە کۆمەڵگای خەوتوولە خەوی بێ خەبەریی وەخەبەرنایە.سەدەی رابوردوو،سەردەمی پێشکەوتنی دونیای ئێنتێڕنێت وماهوارەوزانکۆ وکتێب وپیشەسازیی سەردەمە.لەو بارودۆخەدا کە مرۆڤ ٣٢ ساڵ دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە لە تای تەرازوودەدا،سەری سووڕ دەمێنێ،هەردەڵێی لە سەردەمی رۆنێسانسداژیان تێپەڕدەبی!
مەترسیدارترین کۆمەڵگا ئەو کۆمەڵگایەنییە کە خەوی لێکەوتووە،کۆمەڵگایەک کە خەوی لێکەوتبێ دەکرێ وەخەبەریی بێنێ،بەڵام کۆمەڵگایەک کە خۆی دە خەوکردبێ،ئەستەمە خەبەریی کەیەوە.ئەو رووداوە رێک لە باشووری کوردستان قەوماوە.بەوواتایە،کۆمەڵگا گوێ خۆی ئاخنیوە وچاوی خۆی لە رووداوەکانی نووقاندووە!
وڵاتی فەنلاند،نە نەفتی هەیە ونە غاز،نە کشتوکاڵێکی تێروتەسەل،لەساڵداچەند مانگێک پلەی سەرما،بە تایبەت لە باکوری ئەو وڵاتە دەگاتە ٤٥تا٥٠دەرەجە ژێرسفڕ!لەو وڵاتە هیچ کەس، بیانی وفەنلاندی کە دانیشتوانی ئەو خاکە پێک دێنن،لە سەر دەربڕینی بیروڕا،رۆژنامەگەریی ونووسین ورەخنە گرتن وپێکهێنانی حیزب وسازمان وگرووپی سیاسی وفەرهەنگی وکولتوری،نا چێتە ژێر پرسیارو زیندانیی ناکرێ.لێرە کەس لەسەرسیاسەت نێوئاخنی زیندان ناکرێ.

ئەگەر رێفڕاندۆم بکرێ:

مەبەستم رێفڕآندۆمەکەی گێلە پیاوێکی وەک مەسعود بارزانی نییە،مەبەستی من ئەوەیە کە لە خەڵک پرسیار بکرێ،ئایا سەردەمی سەددام بارودۆخی ئابووری وڕآمیاریت باشتر بوو،یان ئێستێ کە ئەودووبنەماڵەیە سەردەستن وتەوای جومگەکانی دەسەڵاتیان بە زەبری تڕۆرو ئەشکەنجە وئازار وزیندانیکردن بە دەستەوە گرتووە؟من هیچ گومانم لەوەدا نییە کە زۆرینەی خەڵک ئاوات بۆ ژیانی سەردەمی سەددام دەخوازن.ئەوەش بەومانایە نییە کە سەددام دڕندە نەبووە،بەوواتایە دێ کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە ژێرناوی هیندێک درووشمی بریقەدار،وڵاتیان بەرەو وێرانیی ڕاکێشاوە،دەسەڵاتیان گرتۆتە دەستی خۆیان بەڵام نۆکەریی داگیرکاری کوردستانن.

هەژارکوژەکان:

کاوەگەرمیانی،لە رۆژێکدا بە دەستی تاریکبیروتفەنگ بەدەستی کورد تڕۆرکرا،کە شێوی خواردنی ئەو شەوەیان نۆکاوبوو!ئەوانەی کە لەکاتی خۆیدا واماندەزانی لە سەرچیاکانن وقارەمانی کوردن،دوای ئەوەی بۆنی نەفت وغازودۆڵاریان بۆ هات،دەرکەوت لە کاتی خۆشیدا ئەوقارەمانە نەبون کە خەڵک لە زەینی خۆیدا دروستی کردبون.تائێرە هەزاران منداڵی کوردیان بە کوشتداوە کە چی منەتیش بەسەر خەڵكدا دەکەن کە دەسەڵاتداریەتییان قەبوڵکردوە.
هەرکات سەروسیمای ناپیاوەکانی سەردەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە سەرشاشەی مێدیاکان دەردەکەون،خەمێکی قوڵ جەستەی مرۆڤ دادەگرێ.تۆ بڵێی نەتەوەکەمان ئەوەندە زەلیل کرابێن کە هەرچی نەهامەتیە ئەو دووبنەماڵەیە بەسەرمان دێنن،کە چی کەس فززەی لێنایە!لەساڵی ٢٠٢٤داهەڵبژاردنێکمان لە پێشە،هیوادارم خەڵک بە هەڵوێستی خۆیان کۆتایی بەدەسڵاتداریەتی ئەو چەتانە بێنن.پێویست بە وەبیر هێنانەەیە کە کاتی خۆشی،دوای رووخانی شای ئێران وهاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی،حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە بۆ ماوەیەکی کورت شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان قۆڕغ کردبوو،هەرکەسێکی خاوەن بیر رەخنەی لێگرتبایەن یان ترۆریان دەکرد یان زیندانیان دەکرد.

گوتنێکی کورت بۆ ئەو کەسانەی ناوی پێشمەرگەیان لە خۆیان ناوە:

بێ ویژدان،بە خۆت دەڵێی پێشمەرگە؟لە بەرچاوی تۆ کاوەگەرمیانی وکەسانی ئازادیخواز دەکوژن وزیندانیی دەکەن،کە چی هیچ هەڵویستێکت نییە،شانازیی بەوە دەکەی شەڕی داعشت کردوە؟تۆی نەزان،دەزانی بەرهەمی ئەو شەڕە کێ دەیخوا؟ئەرێ منداڵەکانی تۆش وەک منداڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی دەژین؟ ناپێشمەرەگە ،کۆشکو تەلاورودۆلاروژیانی کوڕە بەرپرسەکانی دەزانی چۆنە؟ئەوە ژیانە تۆش هەتە؟لە خەوراپەڕە وبڕۆ کارگەریی بکە،ئەو چەکەی دراوە بە تۆ چەکی سەرشۆڕیە نەک چەکی پێشمەرگایەتی.
یادی کاوەگەرمیانی وشەهیدەکانی پێنووسی ئازاد لە باشووری کوردستان هەردەم پیرۆزبێ.تەمەنی هەژار کوژەکانی زۆنی زەردوسەوززۆریی نەماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە