سنوورە دەستکردەکان چۆن دروست بون؟

Monday, 01/01/2024, 21:55

1707 بینراوە


لە ئێران:

پێش گووتار:
لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتیی پادشآکانی یەک بە دوای یەکدالە ئێران،تا ئەو سەردەمەشی دەگەڵ بێ.ئەو وڵاتە هیچکات وێنەی وڵاتێکی یەک نەتەوەیی ویەک زمانی نەبووە.تەنانەت فرەکولتووریی وفرەئایینی وفرەرەگەزیی لە چوارچێوەی جەغڕافیایەکدا ژیاون کە ناوی نراوە ئێران.وڵاتێکی فرەنەتەوەیی وەک ئێران تەنیا بە زەبریی دەسەڵاتدارانی ناوەندیی بووە کە ئەو گەلانەی ناچارکردوە کە لەو خاکەدا بە پێچەوانەی ویستوخواستی خۆیان بژین وژیان تێپەڕبکەن.ئێرانی ئێستێ وهاوچەرخ بریتیە لە نەتەوەکانی،کورد،ئازەری وفارس وعەڕەب وتورکمەن وکەمینەکانی دیکە.لە حاڵی حازردا ماوەی چەند سەدەیە کە ناسیونالیزمی ئێرانی زاڵە بە سەر نەتەوەکانی دیکە لە ئێراندا،کە هەرکامیان خاوەنی دیرۆک وزمان وکولتوریی جیاوازن.ئەو رێگوزەرە دیرۆکییە چۆن سەردەست بووە لەو گووتارەی خواروودا بە کورتی باسی لێوە دەکرێ.گووتارەکە هەرچەند کورتە،بەڵام پڕ ناوەورۆک وخاوەنیی جەوهەرێکی پڕڕەنگیی مێژوویە.

سنوورە دەستکردەکان:

ئەو سنوورە جوغڕآفیایە سیاسیە کە ناوی نراوە ئێران،بەرهەمیی نەسل کوژیی وڕژاندنی خوێن وراگوێزتنی زۆرە ملیی میلیونان مرۆڤە بە تایبەت ئەو نەتەوانەی کە فارس نین وغەیرە فارسن وبە رەگەزفارسن نین.بۆیە لەو سەردەمەدا بە شێوەیەکی لێ هاتووە کە بەشێکیش لەو جوغڕافیایە بەرهەمیی شکستە لە شەڕەکان ویان پاشەکشەیە یان خۆ رادەستکردنە دوای سازان دەگەڵ جیرانەکانە کە دیاری کراوە.
پێشینەی ناوی ئەو جوغڕافیایە سیاسیە کە لە ساڵی ١٣١٣ی هەتاوی/١٩٣٤/ بونیاد نراوناوی نرا ئێران ناگاتە ٩٠ساڵ!ئەوە لە کاتێکدایە بەشێک لە ئێرانیەکان وابیر دەکەنەوە کە ئەو سنوورانە ئەبەدی وهەمیشەیی بووە ونەخشەکەی لە ئاسمانەوە هاتووە وهیچکات ئاڵوگۆڕیی بەسەر نایە.
بەڵام سنوورەکان لە تەواوی دونیادا داییم تووشی ئاڵوگۆڕ بون ودەبن.جینایەتەکانی دەسەڵاتدارانی سەروەر/مەبەستی فارسە/ لەو جوغڕافیایەدابە دژی نەتەوەکانی غەیرە فارس تەنیا ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەورانی دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی پەهلەوی یان کۆماری ئیسلامی،بەڵكوم ئەو جینایەتانە،پێش ئەو حکومەتانەوش بووە کە بە بونی ناوناتۆرەی جیاوازیی وەک،سەفەویەکان،قاجارەکان و... کە دژایەتی کردن بووە لەئاست خەڵكانی غەیرە فارس یان نافارس.
کۆماری ئیسلامیش ئێرانیش هەڵقوڵاوی /فارسستانە/ وڕۆڵەی دەسەڵاتدارانی پێشوویە کە هەمان رێچکەی دەسەڵاتداریەتیی پێشووی فارس سەروەری رەچاوکردووە کە بریتیە لە پاراستنی سنوورەکان وبە میکانیزمە کردنی ئاسمیلە کردن وسەرکوتکردن وکوشتاری بە کۆمەڵی نەتەوەکانی دیکەی غەیرە فارس وراگرتنیان دەگەڵ شاری تاران /پاتەخت/ بەزەبری شمشێروراگرتن دەگەڵ تاران بە هەمە جۆرێک لە فێڵ وتەڵەکە یان دەنا پەنابردن بۆ هێزیی نیزامی.
وەرگێڕآن بۆ زمانی کوردیی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە