گەواهیەکانی ئیبن کەسیر دەیسەلمێنێت قورئان ئەفسانەیە

Tuesday, 09/01/2024, 15:54

2920 بینراوە


خوێنەری هێژا:

کەلەپووری ئیسلامی بە جیهانیان ئەڵێ کە محمەد کوڕی عەبدولا ٥٧٠ زاینی لە دایک بووە، هەمووشمان ئاگادارین کە بە ساڵی فیل ناودارە، هەروەک کەلەپوری ئیسلامی ئەڵێ لەتەمەنی٤٠ساڵیدا،بۆتە پێغمبەری ئیسلامی، هەروەها لەدوای٢٣ ساڵ پێغمبەراتی کۆچی دوایی دەکات، واتا ساڵی٦٣٣ زاینی کۆچی دوایی کردووە، هەروەها ئەوەی کە کەلەپووری ئیسلامی گەواهی دەدات، ئایەکانی لە نێوان ساڵەکانی ٦١٠ زاینی هەتا پێش کۆچی دوایی محمەد، واتا ساڵی ٦٣٣ بۆی هاتووە، لە ناویانیشندا، سورەی ئەسرا ژمارە یەک.
ئایەتەکە ئەڵێ: خوادا محمەدی لە مزگەوتی حەرام لە مەکەوە گەیاندە، مسجد ئەقسا لە بێت مقدس، ئیسرائیلی ئێستا، واتا ئەو ئایە بەپێی کەلەپوری ئیسلامی لە نێوان ساڵەکانی ٦١٠ی زاینی و ٦٣٣ زاینی هاتۆتە خوارەوە. کەچی بەپێی کتێبەکەی" ئیبن کەسیر" البداية والنهاية ابن كثير ج ٨ الصفحة ٣٠٨، مسجد ئەقسا لەلایەن " عەبدول مەلک بن مەروان"وە دروست کراوە. 
هەر بەپێی کەلەپوری ئیسلامیش،عەبدوڵا بن مەروان ٦٤٦ زاینی لەدایک بووە، واتا ١٣ ساڵ دوای کۆچی محمەدی کوڕی عەبدوڵا. 
کەواتە بەپێی مێژووی لەدایک بوونی عەبدوڵا بن مەروان، ئەم قورئانە دوای کۆچی دوای محمەد نوسراوەتەوە، محەمەد هەرگیز ئاگای لەقورئان نەبووە، هەروەک پێشتر بەبەڵگەسەلماندمان کە تەنانەت پارەی کەی خەسەرەو و کەی قوبادایان تەزویر کردوەو کردویانەبەناوی خۆیانەوە.
بەڵگەکان زۆرن و کۆتاییان نایە، نزیکەی ١٠ساڵ پێش ئەمڕۆ د عەبدولواحید هاتە شارەکەمان باشوری سوید مالمۆ کۆڕی بەست، لەکۆڕەکەیدا لەگەڵ کاکا ئاراس مام ئەولکەریم باوەخۆشێنیشم لەگەڵدابوو، هەمان پرسیارم لێی کرد، ووتی نا مسجد ئەقسا زۆر لە عبدلمەیلک بن مەروان کۆنترە، بەکورتی ئەمانە کەسانی درۆزن و ساختەچین، نازانن ڕاستی چیە، لەدرۆ زیاتر. بەهاری ٢٠١٣ لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیابووم، چاوەڕیی باپیری منداڵەکانمم دەکرد، کەلەپڕ شەقامی "ڕوستاڤیلی" پڕبوو لەخەڵک، هێندە قەرەباڵغ بوو، وەک ئەڵێن دەرزیت هەڵبدایە بەر زەوی نەدەکەووت، بەڵام هیچ تێنەگەیشتم، وەک هەموو کەسێکیش حەزم بەزانینی کێشەکە دەکرد، بەڵام کاتێک بینیم کە قەشەی زۆر دیارە، بەجلە تایبەتیەکانیانەوە دیاربوو، بۆیە باپیری مندالەکانیشم گەیشت ووتم یەک دەقە بەس بزانم مەسەلە چیە، خەزورم ڕوی لێم گرژ کرد و ووتی کوڕم تۆ حەقت چیە، بەکورتی لە قەشەیەکم پرسی، مەسەلە چیە، ووتی خۆپیشاندان دەکەین دژی هاوڕەگەز خوازەکان، منیش ووتم دەستانخۆش بێت کارێکی باش دەکەن، ئەوانە بۆ کۆمەڵگا ترسناکن، بەڵام بۆ دەنگتان نیە، کە دەبینن بە سەدان و هەزارانی خەڵکەکەتان برسیە، قەشيکە یەکسەر ووتی تۆ کۆمەنیستی، ئیتر بزانە پیاوە ئاینەیەکان چەند ترسناکن، لەو قۆناغەدا جۆرجیەکان تووشی قەیرانێکی دارایی ترسانک هاتن، بەڵام بۆ ئەوان گرنگ نەبوو، بەڵکوو ئەوە گرنگ بوو خەڵک سەرگەرمی ناوگەڵ بکەن. ئەفسووس لە نیشتیمانش دەبینین کە پیاوە ئاینەکان خەڵکیان بەغەزەوە سەرگەرم کردووە، کەچی خەڵکەکەی خۆیان ٣مانگ یان زیاتر مووچە وەرناگرن بۆیان گرنگ نیە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە مەشغوڵکردنی خەڵکە.
هاوزمانی هێژا،
چاوت بکەرەوە،دەسەڵاتی تالیبان ببینە، کە چۆن دایک جگەرگۆشەکەی دەفرۆشێت، واش ڕاهێنراوە، وەک ئەوەی بەرخۆلەیەک بفرۆشێت.
هاوزمانی بەڕێز، ببینە سەرۆکی مەیدانی سی ئای ئەی دانی پیادا ئەنێت، کە هاوکاری تیرۆر دەکەن، ئەمەش یەکەم جار نیە وئاخر جاریش نیە، بەڕێزان تێبگە کە پێش پیادەکردنی ئەو تیرۆرە، زەمینەی بۆ ساز دەکەن، بە مەلا دەمزێرابەکان، با وایدانێین، یان بپرسین، لەبەر چی کەمەلاکان سەراپان لەبەیانیەوە تا ئێوارە ڕق و کینە دەچێننە دەرونی خەڵکەوە کە ڕق و کینە پەیدا بکەن، دژ بە شیعە، بۆ داوای یەکگرتن لەخەڵک ناکەن لە جیاتیا،دژ بە تاڵانچیەکانی سامانی ووڵاتان دەدزن، بۆ بیر هێنانەوەش ئەوانەی کە وولاتانی ئیسلامیان وێڕان کرد، هەرلە سوریاو، یەمەن، لیبیا، هەر هەمووی بەناوی دژایەتی ئیسرائیلەوە بوو، کەچی خشتێکی ئیسرائیلیان نەڕووخاند. 
لینکی دانپیاناندنەکەیی سی ئای ئەی کە هاوکاری تیرۆر دەکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە