چۆن کڵێسا دۆزەخیان هێنایە سەر زەوی

Saturday, 13/01/2024, 16:40

6053 بینراوە


چۆن کڵێسا تووانی کە دۆزخ بهێنێتە سەر زەوی، پرسیارێکی سەخت نیە و پێویست بەهانا بردن بۆ فەیلەسوفەکان ناکات، چوونکە هەتا ئێستاش پەروەدەی دروست وەک پێویست پیادە نەکراوە،لەسەر ڕوی زەوی، بەڵکوو هێشتا چاندنی ڕق و کێنە درێژەی هەیە، بەبێ پەردە، چوونکە خواری و لاڕێی مرۆڤ پەیوەستە بەجۆری پەروەردەمانەوە، بە واتەیەکی دیکە "کەمتیار" کە هەرە دڕنندەترین گیاندارە، چوونکە سەرجەم گیاندارە دڕنندەکانی دیکە سەرەتا نێچیرەکەی دەخنکێنێت، پاشان دەیخوات، بەڵام کەمتیار ئەو بیرکردنەوە بەزەییانەی نیە، بەڵكوو دەبینن کە نێچیری کەمتیار هێشتا بە پێوەوەیە، کەچی کەمتیارەکە تێری لە گۆشتی نێچیرەکەی خواردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینن کە مرۆڤ دەتوانێت کە کەمتیاریش ڕابهێنێت، کە دەستبەرداری دڕنندەی ببێت، بەڵام نایکەن، چوونکە ئەگەر بیکەن ئیتر پێویستیمان بە پۆلیس نامێنێت، پارێزەر و دادوەر و زیندانەکان دادەخرێت، تەنانەت پەروەردە وا دەکات کە مرۆڤ خۆی مامۆستای خۆی بێت، لەوەش زیاتر دەتوانێت خۆی ببێتە پزیشکی.
لە نێوان سەدەی١٤ وە تا سەدەی١٦ کڵێسا پرۆسەیەکی هێنایە پێشەوە، بەناوی پرۆسەی ڕاونانی جادووگەری "
Witch-hunt "، لەو پرۆسەشدا نزیکەی ٣٥ هەزار بۆ ٥٠ هەزار مرۆڤ لە ژێر ئەشکەندەی هەرە ترسانکتریندا گیانیان لەدەستدا، یان لەناو بڵێسەی ئاگردا سووتێندران، https://en.wikipedia.org/wiki/Witch-hunt 

بێگوومان وەک دانیشی پیادا دەندرێت، کەژمارەکە زۆر زۆر لەوە زیاترە، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیەکانیش کیژۆڵە و خانمان بوون. هەرچەند ئەو قۆناغە زانا و داناکانیشی گرتەوە، بۆ نموونە "چیودارنۆبرونۆ"

https://fa.wikipedia.org/wiki

ئەو سەرەڕای ئەوەی پیاوێکی ئاینی بوو، زانایەکی گەردوون ناسیش بوو، چیۆدارنۆ بۆ یەکەم جار دەنگی خۆی بەرز کردەوە دژ بە کڵێسا و ووتی کە کۆمەڵە خۆرەکەمان ناوەندی گەردوون نیە، بەڵكوو هەزاران کۆمەڵە خۆر لەگەردووندا هەیە، ئەو بە تەلەسکۆپکەکەی ئەوەی سەلماند، بەڵام کڵێسا سەرجەم دینەکانی دیکە، کۆمەڵە خۆرەکەمان بەناوەندی گەردوون دەزانن، بۆیە بۆیان قووت نەدرا و لەناو بڵێسەی ئاگردا سووتاندیان.
یەکێکی دیکە لە قوربانیەکان " ژاندێرک"ه، ژاندێراک خاتوونەیەکی ژیکەڵەی فەڕينسی بوو، تەمەنەت تەنها ١٨ ساڵ،

https://sv.wikipedia.org/wiki/Jeanne_d%27Arc

ئەو ئەو خاتوونە کەبە چاوی خۆی بینی، کە سەربازە ئینگلیزەکان بەبەر چاویەوە پەلاری دایکی دەدەن ئەتکی دەکەن و دواتریش دایکی باوکی دەکوژن، دایکی ژاندێ ئارک لەکاتی گەیشتنی سەربازە ئینگلیزەکان، خەمی هەرە گەورەی پاراستنی کچەکەی بوو، بۆیە لەناو کایەنەکەیاندا شاردیەوە، دەسماڵێکی گەورەشی ئاخنیە دەمی، بۆ ئەوەی هەرچی بینی، نقەی لێوە نەیەت، دیارە دایکی ژاندێ ئارک چارەنووسی خۆی دەزانی، کە ژاندێئارک ئەو دیمەنە دەبینێت، ئیتر تووشی "سیکسۆفرێنێ" "وڕێنە"، یان دوالیزم، واتا گوێی لە قسە دەبێت کەکەسیتر نایبیستێت، یان لەخۆیەوە قسە لەگەڵ کەسانی نەبیندراو نەبوون دەکات، ئازاری کوشتنی دایک وباوکی وایلێکرد، کە فریشتەکان دەبینێت و دڵنەوای دەکەنەوە، ئەو دەنگە نادیارە ووردو ووردو بووبە خودا، گوایا خودا ڕێنمایی دەکات، ئەو جۆرە نەخۆشیانەش لەو قۆناغەدا یان دەبووە ماڵوێرانی یان کەبە جادووگەر تاوانبار دەکرا، یان دەبووە مایەی بەختەوەری کە فریشتەکان یان خودا خۆی قسەی لەگەڵدا دەکات، بۆ ژاندێئارک بووە مایەی بەختەوەری، چوونکە پەیوەندیداران، باوەڕیان پێی کرد کە بەڕاستی قسە لەگەڵ خودا دەکات وگوومانیان پەیدا کرد کە خوادا هاوکاری فەڕەنسا دەکات دژ بە ئینگلزەکان، چوونکە ئەو قۆناغە ماوەی ١١٦ شەڕێکی نەپساوەی خوێناوی لەنێوان فەڕەنساو بەریتانیادا هەبوو، لەکۆتاییدا ژاندێئارک بووە سەرکردەوەی سوپای فەڕەنسا، ئەمەش بووە پاڵپشتی وورەبەرزی سەرجەم سوپای فەڕنسا، چوونکە باوەڕی تەواویان پەیدا کرد، کە خودا ژان دێکارکی ناردووە بۆ هاوکاریان، ورەی سوپای فەڕەنسا بەئاستێک بەرز بویەوە، کە ئیتر فەڕەنسیەکان لە سەرکەووتن تەواو دڵنیابوون، وەک ئەڵێن بەحەق ناحەق پەلاماری سوپای ئینگلیزیاندا، لەهەر هەموو پەلامارەکانی سوپای فەڕەنسادا سوپای ئینگلیز خراپ تێک دەشکات، چوونکە سوپای ئینگلیزیش باوەڕیان لەلا دروستبوو، کە خوا فریشتەیەکی شەڕکەری ناردووە بۆ فەڕەنسا، دەنگۆی ژاندێئارک گەیشتە ئاستێک کە ژان دێکئارک دەفڕێت و وەک ئەژدیها ئاگر بەسەر سوپای ئینگلیزدا دەڕژێنێت، لەم باوەرەوە سەدان و هەزاران ئەفسانەیان بۆ دروست کرد، ئینگلیزەکان خۆشیان هەزاران ئەفسانەیان بۆ قارەمانێکی وئەفسانانەی ژان دروست کرد، وەک ئەڵێن قسە بێت و بکەوێت دەم ڕەشابا، لەکۆتایدا سوپای ئینگلیز بە‌هێزی بازووی ژاندێئارک تێک شکێندرا، ئەوەی سەیر نیە، کە دەربارەی شەڕەکە دەخوێنیتەوە سەدان دڕنندەی سوپای سوپای فەڕەنسا، لەبەردەم ژاندا دەچەمینەوە و پرسیاری ئایندەی شەڕەکەیان لێدەکرد، بۆ نموونە ژان دەیگووت خوا پێم ئەڵێ پەلامار ڕابگرێت بۆ شەوی ئایندە، گوایا هەرخواش پێی ووتووە، کە ئینگلز هێڕش ناکات هەتا ٢٠ کاژمێر، کە کاتیان گرتووە دوای ٢٠ کاتژمێر ئینجا سوپای ئینگلیزی هێرشی بۆ بردوون، هەروەها ژان بە جەنەڕاڵە گەورەکانی سوپای گووت، بۆ نموونە ئینگلیز ئەم هێرشەیان لە شازوورەوە دەبێت، قسەکانی ژان دەهاتنە دی، ئەمەش وای کرد، دەهێندەی دیکە ترسیان لەژان پەیداکرد، کە ژان دێئارک قسەی دەکرد، جەنەڕاڵە باڵان گوێ قوڵاغ دەبوون بەتەوسەوە گوێێان لە ژان دەگرت،وا باوەڕیان پەیدا کردبوو، کەبەڕاستی فریشتەیەو خودا ناردویەتی، بەکورتی سوپای ئینگلیز بەتەواوی تێک شکا، ژان هەمیشە لەپێشی پێشەوە پەلاماری دەدات، تەنانەت هەتا دوا خاڵێ ووشکانی نێوان فەڕەنسا ژان بەتەنها سوپای ئینگلیزی ڕاونا. بەڵام پاشای ئینگلیز و فەڕەنسا کەووتنە گومانەوە، کە دیئارک جادووگەرە، ئەگەر جادووگەر نیە، چۆن ژنێک دەتوانێت ئەو هەموو هێزە شاراوەی هەبێت، بەکورتی لەکۆتایدا زیندانی کرا، هەر لەناو زیندانیشدا هەموویان سواری بوون، داتریش لەنێو کڵپەی ئاگرد سووتاندیان، ئیتر ئەمە گەواهیە کە پاپاکان دۆزەخیان هێنایە سەر زەوی، ئەمە دەیسەلمێنێت کە ڕقیان لەهەر هەموو جوانیەکان بوو.
بەڵام یاسای سووتاندنی مرۆڤەکان، بەتاوانی جادووگەری، ترسناکترین بۆ خەڵكە ڕەشڕووتە، مەگەر ئەستەم، ئەگینا کەس نەی دەتوانی لەدەستیان قووتاری بێت، سەراپاشیان بە دروستکردنی تاوان، وەک لە سەرەتاوە باسمان کرد، پرۆسەی ڕاونانی جادووگەری، بەهەزاران هەزار کتێبی لەسەر نووسراوە، جگە لە دەیان ژووری بەڵگەی پاشەکەوتکراوی ڤاتیکان، کەوەک دەگووترێت مرۆڤ بە چاوی خۆی باوەڕ ناکات، هیچ خاتوونێک نەیتوانیووە لەدەستیان قووتار ببێت، بۆ نموونە قەشەکان داوای جووت بوونیان لە خاتونێک دەکرد، ئەگەر خاتوونەکە ئەرێی نەکردایە، ئەوا بەبێ یەک و دوو بوهتانی جادوگەریان دەدایە پاڵ، پاشان دەیان گەیاندەدادگا، لەدادگاش "نونە، ئەو ژنانەی شوو ناکەن و خۆیان بۆ عیسا هەڵدەگرن، گوایا کاریان تەنها خزمەتکردنی کڵێساکان دەبێت"یەک دەهاتە پێشەوە، داوای دەکرد، کەبەر بەزەیی بکەوێت، بنێردرێت بۆ چاکسازی، واتا لەکڵێسا کار بکات، بێگوومان هەر هەمووشی پیلان ڕێکەووتن بوو، "کەزەنۆڤە" یەکێکە لەو گەوهیانە، کە سواری سەرجەم نوونەکان بووە،
 

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=92971&authorid=247

واتا زۆربەی هەرە زۆری تاوانبارکردنەکەیان پەیوەندی بە پاپاکان کەوەک باوک ناویان دەهێندرا، نونەکانیش وەک دایک،لەم بارەشەوە دیسان سەدان هەزاران گەواهی دۆکۆمێنتکراومان هەیە، بۆ نموونە خاتوونێکی ١٧ ساڵە تاوانبار کرا، بە جادووگەری وسسزای سوتاندنی درا، بەڵام نونەیەک لە دادوەر دەچێتە پێشەوە لەدادوەر وئەڵێ: بەشکم بیبەخشی بە بەزەی عیسای کوڕی مریەم، دەیبەم بۆ "دێر" کڵێسا بۆ چاکسازی، ئەمە ئەگەر خاتوونەیەکی خرپن و جوان بوایە، ئەو داوایەی بۆ دەکرا، یان ئەگەر فیۆداڵەکان داوایان لە نونەکان بکردایە، ئەوا نونەکە خاتوونەکەی دەبرد، لەم پرۆسەشدا، دایک وباوکی خاتوونەکە کۆڵێک دڵخۆش دەبوون بە خاتوونەکەشەوە، بەڵام کە هەرکە گەیەندرایە کڵێسا، لەوێ یەکسەر نونەکە بە خاتوونەکەی دەووت، کە هەر کاتێک داوای بکەن، ئەوا دێن دیبەن، سواری دەبن، هەتا بێتاقەت دەبن، جا ئەگەر خاتوونەکە بیگووتایا نا، ئەوا دووبارە دەیان گەڕاندەوە بۆ دادگاو لەناو بڵێسەی ئاگردا دەیان سووتاند.
ئەم کارە قێزەونەی پاپاکان، کارێکی کرد، کە ئیتر هەرهەموو پەنجەی جادووگەریان بۆ یەکتری ڕادەکێشا، تەنانەت ئەگەر دراوسێیەک حەزی لەکچی داروسێکەی کردبێت و کچە نەیوستىێت کە سەرجێی لەگەڵدا بکات، ئەوا دەچووە دادگاو شاهدی دەدا، ئیتر وەک ئەڵێن قوڕی دەکرد بەسەر کچی دراوسێکەیدا، ئەم بوهتانەش درێژەی دەکێشا کە برای خاتوونەکە، یان باوکی خاتوونەکە، هەر هەلی دەست کەووتبێت، ئەوا کابرای سکاڵاکەرەی داوەتە بەر خەنجەر، ئەم کارە سەدان کارەساتی دروست کرد، بەتۆڵە سەندنەوە و شەڕی عەشایری، چوونکە ئەو قۆناغە ئەوروپا خێڵەکیانە دەژیا.
ئەوە بەس بوو کەیەکێک بچێتە دادگا کە بڵێ ئەمڕۆ بۆ نموونە عەبدوڵا نەهاتە کەنیسە و نوێژی نەکرد، یان کەسێک بچوایەتە دادگای بیوتایە فڵان کەس کافرە "ملحد"، هێندە بەس بوو کە یەکێک بیواتە لەباچەکەی ماڵی حاجی محمەد، فاتەو حسەینم بینی یەکتریان ماچ دەکرد، ئەوەندە بەس بوو کە کەسێک بچوایەتە لای بەرپرسانی "ڕاونانی جادووگەر" بیگووتایە خەجێم بینی سەرپۆشەکەی فڕیدابوو، ئیتر هەرگیز جارێکی دیکە ئاسمان و ئەستێرەکانی دەبنینەوە، ئیتر بۆ هەتا هەتایە گوێ لەهەڵهەڵەی چەم ڕووبارەکان نەدەبوو، فلیمێکم بینی بەناوی "ماچکراو" ئەگەر هەڵە نەبم کە " جۆلیا ڕۆبنسۆن" ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، لەکاتی دادگایەکەیدا، کە داوای لێدەکەن دان بەتوانەکەیدا بنێ، حاکمەکە یان قەشەکە، بەدەنگی بەرز دەقیڕێنێت، دان بەتاوانەکدا و نەجتمان بدە، بەڵکوو بەر بەزەیی خوادای میهرەبان بکەیت، لەهەمان کاتیشدا دەچپێنێت بنگوێی خانمەکە، ثێی ئەڵێ ئەگەر سەرجێگایم لەگەڵدا بکەیت، ئەوا ناتسووتێنم، بەڵکوو دەتنێرم بۆ کڵێسا بۆ چاکسازی، ئەنجامەکەشی ئەگەر خاتوونکە ئەرێی بکردایە، ئەوا دەیان نارد بۆ کڵێسای چاکسازی وئیتر دادوەر و لیژنەی لێگەڕان "تفتیش" هەر هەموو وەک گەلە کەمتیار سواری دەبوون.
بەکورتی قەشەکان ڕۆڵی ئەمڕۆی مەلاکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕستیان دەبینی، ئەوروپا توانی خۆی قووتار بکات، هەر بۆزانین، چەندین ساڵە لە قووتابخانە جیاجیاکان کار دەکەم، لەوێ لە قووتابی تا پۆلی ٩ منداڵی سویدیم پرسیووە کە
kättare مانای چی، واتا ملحد، خۆشبەختانە هیچ لەمنداڵە سویدیەکان نەیان زانیووە، بەڵاگووتیان کە شتێکە پەیوەندی بەدینەوە هەیە، من نازانم، بەداخەوە هەر هەموو منداڵەکانی کە باوک دایکیان لە خۆرهەڵاتەوە هاتوون، یەکسەر هاوارکرد کە یانی ملحد.
دروێنەی باسەکەمان، یان ئەوەی کە ئێستا لە خۆرهەڵات دەگوزەرێت.
دەکرێت بپرسیت، کەئەم ڕووداوە چوار سەدە پێشوو ڕوویداوە، چ پەیوەندیەکەی بە ئەمڕۆمانەوە هەیە، یان ئایا دەکرێت، ئەو شەوە زەنگە دووبارە ببینەوە؟ ئەڵێم بەڵێ ڕەنگە لەوە ترسانکتریش ببینن، داعش نموونەیە، ئەو فیتنەو نانەوەی دوبەرەکیەی ئەمڕۆ گەواهیە.
لە ٨ جانیوەری ٢٠٢٤ وە،سەرۆک شلیاری سوید، شالیاری بەرگری هەواڵی ئەگەری جەنگیان لەناو سویدا بڵاکردەوە، بەمەرجێک هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ بەرپابوونی جەنگ سوید لەگەڵ ڕوسیا، ئەمە واتای خەڵک ئامادە کردنە بۆ کەشێکی بارگاوی جەنگ، هەروەها، زانستی فیزیا ئەڵێ کەمێک ئاورکوڵ "ئیسپەرتۆ"بکە بەسەر پارجە پەموویەکدا، پاشان لە سووچێدا بەرخۆرەتاو بێ ڕەشەبا دایبنێ، دەبینن سەرەتا هیچ ڕوونادات، بەڵام پاش ئەوەی ووزە کۆدەکاتەوە، لەپڕ کڵپە دەستێنێت، جا ئەوەی ئێستا لە کوردستان ڕوودەدات، دەبیستن و دەبینن، هەمان ڕێڕەوی چەپەڵی کارمەند وپیاوەکانی دەستەی مفتیش واتا سیخوڕەکانی پاپاکان، کەلە کوردستان خەڵک ئامادەی شەڕێکی خوێناوی دەکەن، بەدانپیانانی خۆیان بودجەیان بۆ بەخێوکردنی داعش تەرخان کردووە، هەروەها هیلاری کلینتۆن بەزمانی خۆی ئەڵێ هەوڵماندا ئیخوان بێنینە سەرکار، ژێردەیایەکانمان لەنزیک میسر جێگیر کردبوو، بەڵام هاتنی بەهاری عەرەبی نەخشەکەمانی گۆڕ،
  
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=86544&authorid=247
ئەو ڕەوشە هەر هەمان کارە، بڵاوکردنەوە ڕق و کێنە و بوغز، واتا ئێستا کوردستان لەهەمان ئەو ڕۆژگارە دەچێت، کە کڵێسا تووانی هەر هەموو لایەک بدات بەگژ یەکتریدا، ئەوکارەشیان بۆچووە، ئەنجامەکەشی ئەوەبوو، دۆخەیان هێنایە سەر زەوی بۆگەلانی ئەوروپا.
پیلانەکە ئاشراو ڕوونە، کە لەبەیانیەوە تا ئێوارە پیاوەکانی کەردۆغان خەڵکی ساویلەکە هاندەدەن کە پەلاماری شیعە بدەن، خەڵکە ساویکەکە بەجۆرێک ئامادە کراون، ڕێک لە ڕۆژگارەکانی داعش دەچێت، چوونکە بەناوی دژایەتی ئیسرائیل داروبەردی وولاتانی ئیسلامیان سووتاند، بەڵام خشتێکی دیواری ئیسرائیلیان نە ڕووخاند، ئومێد دەکەم کە نیشتیمان پەروەران وەک ئەڵێن هەر چاوێکیان بکەن بە ٤ چاو، بەڕاستی خەڵک وخاک لەمەترسی ڕاستیدایە.
https://www.facebook.com/profile/100002807030890/search/?q=%D9%87%DB%8C%D9%84%D8%A7%D8%B1%DB%8C
شایەنی باسە کە وەحشیگەری کڵێسا قۆنەغەکانی فەلسەفەشی گۆڕی، لەو قۆنەغدا، فەلسفە تا ئاستی ژیری بوو، واتا ئەوەی کەلە فەلەسەی سەرەتاییەوە، پێی دەگووترا فەلسەفەی ژیری، واتا هێندە بەس بوو، کە ژیری ئەرێ کارو کردارێک نەکات، کە ژیری بۆ قووت نەدرێت، بەڵام بەکۆتایی، قۆناغی دەسەڵاتی کڵێسا و وەحشیگەری ڕاوەجادوگەری، کۆتای ئەو قۆناغەی فەلسەفەت هات، قۆناغی نویێان ناونا قۆناغی فەلسەفەی ئەزموونی، واتا ئەوەندە بەس نیە، کە بڵێم مادام من ژیرییم هەیە، ئیتر پێویست ناکات خودا کتێبمان بۆ بنێرێت، بەڵکوو قۆناغی نوێ کەلە هیمومان وهێگڵەوە دەستپێدەکات، واتا دەبێت بیشی سەلمێنین، ئان ئەزمونیمان ئایدیاکەمان هەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە