نە ئامریکا خەتابار بوو نە شای ئێران

Sunday, 10/03/2024, 21:13

2800 بینراوە


کەسێکی وەک مەلامستەفای بارزانی وتارێکی پڕ جەوهەروپڕ واتای دوای خۆی بۆ کورد، جێ نەهێشتووە چۆن ئەتوانێ شۆڕش هەڵگیرسێنێ؟کەسێکی وەک مەلامستەفاکە رەحمی بە دوولە کوڕەکانی نەکرد کەئەیخواست بیانکوژێ، چۆن ئەتوانێ کورد رزگار بکا.کاتی خۆشی کە سەردەمی دەستپێکی کۆمارلە مهابادرووئەدا،ئەچێتە ئەوشآرە تا یارمەتیی کۆماروقازی محەممەد بدا.کاتێک هەست بە شکستی کۆماروگیرانی قازی ئەکا زۆر نامەردانە نامەیەک بۆ بەرپرسانی نیزامیی شآی ئێران ئەنووسێ وپشتگیریی لە ئەڕتەشی شای ئێران ئەکاو شاری مهاباد جێ ئەهێڵێ وقازی بە تەنیا ئەهێلێتەوە وبەرەو سۆڤیەت ڕائەکە.لەوێش بەوکەسانەی کە دەگەڵی بون ئێژێ،هەرکەس لێرە ژن بێنێ گەوادە،کە چی بۆ خۆی یەکەم کەس ئەبێ کە ژن ئەهێنێ.(لە کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر زرارسڵێمان بەگ دەرگەڵەییدا باس لە چۆنیەتی ژن هێنانی مەلا مستەفائەکا).
بنەماڵەی بارزانی زۆر جارباس لە هەڵگیرسانی شۆڕش ئەکەن کە گۆیا وەستای یەکەمی ئەو شۆڕشەش مەلای باوکیان بووە.دیرۆک هەرئاواهاسان بڕیارلە شۆرش وشۆشگێڕیی نادا.مێژوو هاسان تۆمار ناکرێ.بنەماڵەیەکی عەشآیریی وخێڵەکی وێنەی بنەماڵەی بارزانی هیچکات توانای چارەسەرکردنی کێشەی کوردیان نەبووە.بەڵام بە پێچەوانە بۆتێکدان ورووخاندنی هەر دەستکەوتێکی نەتەوەیی لە هەر بەشێکی کوردستان ئازاوئامادەن.یەکەم ڕێگایەکی کە هەڵیەبژێرن تەنیا بۆ مانەوەی خۆیانە سیخوڕی کردنە بۆ بیانی وداگیرکەرانی وڵاتی کورد.
لە کارەساتی رێککەوتنی ئەلجەزاییروشای ئێران وئامریکاشکستی کورد لە کەسایەتیی مەلامستەفادا تڕاژیدیای خوڵقاند وبینیمان ئەورێککەوتنە چی بەسەر هێناین.داخی گرانم پاش ئەو نەهامەتیەش کورد بە تایبەت لە باشووری کوردستان ئەزموونی لەو کارەساتە وەرنەگرت وهەمیسان کوڕوکوڕەزاکانی مەلامستەفا ئەوە ماوەی سی ساڵ ئەبێ دوای سەددام،هیچ نەهامەتیەک نەماوە بەسەر گەلەکەمانی نەهێنن لە باشووری کوردستان،بێ بەختیەکەش ئەوەندە مەزنە کە سیاسەتەکانی هەڵەی ئەو بنەماڵەیە کاریگەریی خراپیشی کردۆتە سەردۆزی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان.
کورتە وتووێژێکی حەسەنین هەیکەل دەگەڵ شآی ئێران:
هەیکەل خەڵكی وڵاتی میسرەوسەرنووسەریی رۆژنامەی ئەهرامە کە رۆژنامەیەکی بە ناوبانگە وناسراوە لە وڵات میسر.کاتی خۆی وتووێژێکی کورتی لەسەرئاشبەتاڵی مەلا مستەفاکردوە کە هی ساڵی ١٩٧٥.ئەوکورتە بابەتەم لە فەیسبوکی رێزدارعەبباسی حاجی تاهیر وەرگرتووە کە لە نووسینی خۆیەتی.
٦ی ئازاری وشۆڕشی کوردو شآی ئێران.هەیکەل،سەرنووسەری رۆژنامەی ئەهرام لە وڵاتی میسر لە هاوینی ١٩٧٥دا چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ شآی ئێران ئەنجامداوە کە لە رۆژنامەی ئیتلاعات لە ئێران بە درێژیی بڵاو کرایەوە.ئەوەی کە مەبەستە،لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامە نووس کە لە شآی ئێران دەپرسێ،ئەدی دەربارەی کوردەکان؟(مەبەست ئەوەیە کە چارەنووسی کوردەکان چی لێ بەسەردێ).
ئەمە وەڵامی شآی ئێران بووە:
لە دوای رووخانی پاشآیی لە عێڕاق حکومەتەکانی عێڕآق،دژایەتیان کوردوین،ئێمەش ئەمانەمان(کوردەکان) بینی /دیدار/ لە سەر سنوورەکان بە واقیعی وجودیان هەیە.ئایا حەق نەبوو ئێمە سوودیان لێوە نەگرین وهەر کاتێکیش بمانهەوێت ئاوایان لێبەکەین.(مەبەست ئەوەیە ئاشبەتاڵیان بەسەردابسەپێنین).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە