قیادە مووەقەتێکی نوێ بۆدواڕۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان

Tuesday, 02/04/2024, 19:49

4738 بینراوە


بناغەی قیادەمووەقەت لە ئێران،دژی حیزبەکانی ئەو سەردەمی رۆژهەڵاتی کوردستان کاتێک چەکەرەی کردودامەزراکە شآی ئێرانیان بۆ خەڵکی ئێران رووخاندوکۆماری ئیسلامیان کردە دەسەڵات.ئەوسەردەم مەلامستەفای بارزانی بۆ چارەسەریی نەخۆشیەکەی لە ئامریکا بوو، پەیامێکی بۆ خومەینی نارد کە لە رۆژنامەی ئیتلاعات لە ئێران بڵاوبۆوە.مەلای نۆکەری شای ئێران وخۆبەنۆکەرزانینی دەسەڵاتدارانی نوێی ئێران لەوپەیامەداکە بۆ خومەینی ناردبوو دەبێژێ:ئێمە لە بواری نیزامیدا شکستمان خواردووە /ئاماژە بە ئاشبەتاڵی ١٩٧٥/ لە بواری سیاسیدا دەتوانین درێژە بە خەبات بدەین.بۆیە پشتگیریی خۆمان بۆ ئاغای خومەینی ودەسەڵاتی داهاتووی کۆماری ئیسلامی رادەگەیەنین.پاشی ئەو پەیامە زۆریی نەخایاند کە مەلا مرد وئەرکی نۆکەرایەتیش درابە کوڕەکانی بە تایبەت ئیدریس ومەسعودی کوڕی.بەوجۆرە بووکە قیادەمووەقەت وەک گسکی کارەبایی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان ڕۆماڵی ودەریانکردن ونێوئاخنی کەمپەکانیان کردن.ئیتر داستانی دوارۆژیش بۆ خۆتان دەزانن ومن دووپاتی ناکەمەوە.

ئێران شتە.تورکیە شتە،عێڕاقیش ئەوەدەبێتە شت!

ئەوەبەشێکە لە فەرمایشتەکانی کا...خالید، حەزیزیی فرەبێژیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، کە لەو ویدئۆیەداوێرای وتارەکە بڵاو دەبێتەوە.نەمزانی شت واتای چی دەدا،بەڵام ئەگەرئەو وڵاتانە شت بن،کا...خالیدوحیزبەکەشی لە مێژە/ فت / بون.
سەرقافڵەی خۆ بەدەستەوەدان لە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران یەکەم کەس بووکە ئەوسەردەم سکرتێری ئەوحیزبە بووە،ناوی قازی محەممەدبووە کە کاتی خۆی ٤٥ کیلۆمیتربەرەوپیلی سەرهەنگ هومایونی چووبەرەوشآری میاندوواوئاووگووتی نەدەبوایە کۆمارم راگەیاندبایە!.لەوکاتەوە تا ئێستێ تاڕادەیەکی زۆر خۆبەدەستەوەدان لە ناوئەوحیزبەدابۆتە کولتورودابونەریت.خۆبەزلزانیش بە پێی فیلان،ئەوەی کە تێیدا شآرەزابو ن بە کوشتدانی منداڵی سادەڵ وبێ تاوان بووە کە رێکاریی شەهیدسازیی پێ پەرەپێبدەن.مرۆڤ کاتێک ژیاننامەی ئەوحیزبەوبەرپرسانی ئەو حیزبە دەخاتە بەرچاوی مێژوو،لە خۆی دەپرسێ،قازانجی ئەو حیزبە بۆ کوردزیاتربووە یان خەساری ئەوحیزبە؟
جوابی ئەو پرسیارە مرۆڤی وشیاردەزانێ،پێویستی بە شڕۆڤە نییە.لەو ویدئۆیەداخالید، حەزیزیی،راستەوراست هێرش دەکاتە سەر پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان وبە شوێن کەوتووی پاڕتی کرێکارانی کوردستانی پێناسەدەکا.خەڵكیش هاندەداکە وەدووی سیاسەتەکانی ئەوحەڕەکەتە نەکەون،هەڵبەت بە بێ ئەوەی ناوی پژاک بینێ.

مەبەستی خالید لەو قسانە چییە؟

زمانی دیپڵۆماسیی،زمانێکی گرینگەو مرۆڤی زانای دەوێ پەیامی پێ بگەیەنێ.وتەکانی کا...خالید راستەوراست ئەوەمان پێ دەڵێ کە هەرکات لە داهاتوودائاڵوگۆڕێکی مەزن لە ناوچەکەداپێکهات،ئێمە وەک حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئیزن بە هیچ رێکخستنێک نادەین کە شوێن کەوتووی پاڕتی کرێکارانی کوردستان بێ.راستەوراست دەخوازێ بلێ،دەتوانین ڕۆڵی قیادەمووەقەتێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەئەستۆ بگرین ولەپێناویدا ڕۆڵەی کورد بە کوشت بدەین.ئەوەش وەک ئەرک چاولێ دەکەین،نەکا ئێران وتورکیەمان لێ زوێربێ.چون ئەو دوو وڵاتە شتن!
حیزبێک تائەورادەیە لە دیرۆک تێبگا،لە کەمپەکانیشدا شوێنی مانەوەی پێ رەوانابینرێ.کەس نازانێ بە پێی کام پێوەری سیاسی وکۆمەڵایەتی نەخشەی داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گیرفانی بە تاڵ ودەستی لەرزۆک دیاری دەکا.لەداهاتووی ئاڵوگۆڕەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان،حیزبەکەی کا...خالید ڕۆڵێکی شەڕخوازانە وشەرئەنگیزانە دەکاتە بەرنامە کاری رۆژانەیان،کە بە هیچ شێوەیەک تێیدا سەرکەوتوونابن.
کۆمەڵگا لە رۆژهەڵاتی کوردستان،کۆمەڵگای ٤٤ ساڵ لەوەی پێش نییە.خەڵک هوشیارورەخنە گرە،لێیان دەپرسێ ئێوە لە ماوەی ئەو چواردەیە زیاترلە کوێ بون.بۆیە پرسی کوردلەوبەشە لە وڵات بە خۆبەزلزانی وخۆگیف کردنەوە چارەسەر نابێ.سیاسەت گڵۆپی کارەبا نییە هەڵی کەیەوزووبیکوژێنیەوە.سیاسەت ئەقڵی ستڕاتیژیکە وزەمان بەرە.ئەوئەرکەش حیزبی فیداکاروبەڕیوەبەریی خۆنەویستیی دەوێ.کە ئەو تایبەتمەندیانە لە کا خالید وحیزبەکەی بەدی ناکرێ.

پەراوێزێکی پێویست:

لە حاڵی حازرداکۆماری ئیسلامی نەڕووخاوەولەسەرپێیە.ئەگەر قەراربێ لە داهاتوودائاڵوگۆڕی مەزن لە ئێران پێک بێ،حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە بەرترس وهیندێک هۆی دیکە لە پەرەسەندنی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان،کە وەک شوێن کەوتووی پ،ک،ک،پێناسەیان بۆ کردوە،پەنا بۆ کۆمەڵەش دەبەن تا بیکەنە هاوپەیمان لەوبوارەدا،بە هاندانی دەوڵەتی تورکیە ودەسەڵاتی ناوەندیی ئێران ویارمەتی ناڕاستەوخۆی بەغدا،هێرش دەکەنە سەر پژاک تا بە کۆمەڵگای
رۆژهەڵاتی کوردستان بڵێن،پژاک،مافی ئەوەی نییە لە /کوردستانی ئێران/چالاکیی بنوێنێ چون شوێنکەوتووی ،پ،ک،ک ،یە کام ئاست سەرکەوتوودەبن،داهاتووزۆر بابەت روون دەکاتەوە.
بۆ بینینی ویدۆکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە