• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کارۆخ عوسمان: ئەمریكا چۆن دەست لەباكوری سوریا ھەڵدەگرێت؟

ئەگەر قەرار وابێت ئەمریكا واز لەباكوری سوریا بھێنێت ئەوە دیارە ئەسپەكەی بەرامبەر ڕوسیا بەزیوە، وە ھەموو داواكانی توركیاش لەو ناوچەیە دێنەدی.خۆ تەنھا كورد نیە بە ئەگەری كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا ناڕازی بێت بەڵكو دەوڵەتەكەی ئەسەدیش قایل بەڕادەستكردنی باكوری سوریا بەتوركیا نابێت، گریمان ئەمریكا ئەوەی كرد...

کاوە جەلال: پرسی کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا

دوای ١١ی سێپتێمبەر جیهان "پارالیزە" بوو، هەروەک ببێژین، زمانی لێبڕا، ئەوجا جیهان چاوەڕوانی ئەوە بوو کە داخۆ دەبێت گەورەترین زلهێزی جیهان لە وەڵامی ئەو لێدانە تێرۆریستییەدا چی بکات.بێگومان مەسەلەی کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا پڕمەترسییە، لێ لە چە ڕوویەکەوە؟ گومانی تێدا نییە لەو ڕووەوە کە دەشێت بەو ڕێیەوە...

هەندرێن شێخ راغیب: كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا

گۆشەی یەكەم:یەكێك لە دەرهاویشتە مەترسیدارەكانی كۆتایی شۆڕشی ئەیلول(1974)، دروستكردنی دۆخێكی دەرونی بوو لای تاكی كورد، كە هەركاتێك دەوڵەتێكی بەهێزی جیهانی، یان ئیقلیمی، وازی لە كۆمەك‌و پشتیوانی كورد هێنا، ئەوا لەروی مەعنەوییەوە یەكسەر وا دەزانین دنیا كۆتایی پێدێت‌و شەوی تاریك دەست پێدەكات. بەداخەوە ئەم...

ئاکام دەرگەزێنی: نامەیەکى ئاوەڵا بۆ دایکى کاوە گەرمیانى

بەر لە سێ ساڵ دەنگێکى دلێرى گەرمیان کپکراو جەستەى شەڵاڵى خوێنکرا ، بەر لە سێ ساڵ دەنگێک کە پڕبوو لە هاوار و ناڵەى ئەنفال و جەرگى سوتاو و ماڵى داڕماو بێدەنگکرا ، بەر لە سێ ساڵ دەستێکى خۆیناوى لەو حیزبە چنگ بەخوێنانەى کوردستان نرکەى دەنگى بوێرى کاوە گەرمیانى بەیەکجارى لە ماڵەکەى دایکیدا خامۆشکرد .پاش سێ...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا تێکشکانی خۆیەتی نەک کورد!

هەرچەند جارێ زووە قسە کردن دەربارەی بڕیاری سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ، لە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، بەهۆی ئەوەی ئەزموون سەلماندویەتی کە ترامپ چەند جارێک بڕیاری خۆی دەربارەی زۆر بابەتی جیا لە میدیاکان و تویتەری خۆی بڵاوکردۆتەوە و دواتر لێیان پاشگەز بۆتەوە، وەکو لە مانگی چواری ئەمساڵدا ترامپ هەمان بڕیاری دا...

سەردار حەمەڕەش: قازانجی سەرمایەدار و دراکۆلەکانی مولتی ناسیۆنال

دراکولا جۆرێکە لە شەمشەمەکوێرە، شەوان بە دارستانەکاندا دەگەڕیت و خوێنی ئاژەڵان دەمژێت لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتون، بەرەبەیان لە گەڕاندنەوەیاندا بۆ ناو ئەشکەوتاکانیان، ئەوەی خوێنی دەستنەکەوتوە، داوا لە هاوڕییەکی تەنیشتی دەکات کە بەدەمیا بڕشیتەوە و خوێنی بە قەرز بداتێ، هەتا وەکو لە برسا نەمرێت، ئەڵێن گوایە...

حەمە سوسەیی: زەردەکانی ئەوان و زەردەکانی ئێمە

 ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆی گەلی فەرەنسا بۆ جارێکی تر جیهانی سەرمایەداری هەژاند، گەر جاری یەکەم وویستبێتیان تەنها سیستمی فەرەنسا بگۆڕن، ئەوا ئەم جارە پەیامێکی سەرتاپاییان دا بە گوێی (داڤۆس)یەکان ،گەر گوێ نەگرن و بەخۆدا نەچنەوە،ئەوا چۆن لویسی پادشایان تووڕدا، ئەوا چارەنووسی هەموو(G7, G10)بەهەمان شێوە...

د.عەبدولڕەحمان مەولود: گرنگە بۆ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان نەکات

بەشداریکردن یان نەکردنی گۆڕان لە حکومەتی مەسرو بارزانی بابەتێکی گرنگی سیاسی کوردستانە. من لێرەدا بەکورتی باسی ئەوە دەکەم بۆچی گرنگە بۆ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوی کوردستان نەکات.هەمو ئەو ئارگیومەنتانەی باسی لە مەترسی بەشدارنەکردنی گۆڕان لە حکەمەت دەکەن دوانن:١. یەکەم لە بەشدارینەکردنی گۆڕان، ئەوا یەکێتی...

ئاراز عەبدوڵڵا حەسەن: یەکێتى و پارتى وەک دوو ڤایرۆسى گەندەڵى.

کاتێک مرۆڤ شەرم و ئابڕوی نەما هەموو شتێک دەڵێت .لەم رۆژانەدا کە ڕۆژى جیهانى بەرنگاربونەوەى گەندەڵى بوو هەندێک لە نابەرپرسى پارتى و یەکێتى  لەم هەرێمى کوردستانەم بینى لەشاشەى تەلەفزیۆنەکانەوە بەروویەکى ئەوەندە قایمەوە باسى گەندەڵیان دەکرد و  دەیانوت پێویستە گەندەڵى بنبڕ بکرێت وەک بڵێى منى هاوڵاتى...

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: لەم بەشە نوێیەدا بەناوی سەردێڕی هەواڵ، ئەم هەواڵە کورتانە بخوێنەرەوە

1)سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتیه‌تیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند..کە له‌م رۆژانه‌ عه‌لیه‌ سوور به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ مه‌كته‌ب سیاسی دوور خراوه‌ته‌وه‌، به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلانی لە گه‌نده‌ڵیی و ناردنی ده‌یان كورته‌ نامه‌ بۆ كارمه‌نده‌ ژنه‌كان.2)بێلان زاوای وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌ ئێستا وه‌ستا حه‌سه‌ن...

بزووتنەوەی گۆڕان: مسته‌فای سه‌ید قادر خه‌ریكی چییه‌؟

کۆنە گۆڕانخوازێک:كاتێك مسته‌فای سه‌ید قادر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (٨) بوو له‌ رانیه‌، پاراستن كه‌سێكی ناردبوو بۆ تیرۆر كردنی، كه‌سه‌كه‌ گیرا و دانی به‌ كرده‌وه‌كه‌یدا نا، دواتر كه‌سه‌كه‌یان گولله‌باران كرد، بێگومان به‌بێ هیج دادگایی كردنێك. ساڵ هاتوو ساڵ چوو، ده‌وران گۆڕان، دۆلار زۆر بوو، دەسەڵات دابەشکرا،...

مەنسور مزوری: ناوچەی بارزان ناوی گۆڕداوه به کوریای باکور

قسەكردن لە بارەی ئازادیى ڕادەربڕين لە دەڤەرەکەمان (بارزان) وەك ڕۆیشتنە بەناو گێلگەی مين ڕێژكراو.ئێمە كۆیلەی سەردەمی مۆدێرنەین، ئێمە چاوبەستكراوين، زمان سوتێنراوین، ئەبێ لە ڕۆژى ماتەمين و شین و شاییدا، لەیادەكانی نەورۆز و ڕاپەرین و جلی كوردی و ئالاى كوردستان و تەنانەت ڤالانتاینیش تەنیا بە ڕەنگی زەرد بشەكێنینەوە،...

مستەفای حەسەنە گەورە: ئه‌رێ لە بیرتان ماوه‌؟!

پارتی داوای یاسایی له‌سه‌ر نه‌وشیروان مستەفا تۆمار كرد و حه‌مله‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنی ده‌ست پێكرد، هه‌رچی گۆڕان و گۆڕانخواز پێیان ناخۆشه‌ ووتیان. له‌به‌رامبه‌ریشدا (kkn)ی ئه‌و‌سا تۆپخانه‌كه‌ی خسته‌ گه‌ڕو وه‌ڵامی پارتیان ئه‌دایه‌وه‌. دووه‌م رۆژی حه‌مله‌كه‌ ته‌له‌فۆنێكم بۆهات و ووتیان وه‌ره‌ بۆ ته‌له‌فزیۆن،...

شێرزاد به‌رزنجی: مەسعود عەبدولخالقی ماڵپەڕی ستاندەر، گیرۆدەی دەستی عەشقی ماڵی بارزانیی

مەسعود عەبدولخالق، کە خاوەنی ماڵپەری ستاندەرە، هەرچەند سەر دێنێ و سەر دەبا بۆ ئەوەی بە دەمامک  و بە خشکەیی دڵسۆزی و گیرۆدەبوونی خۆی بە عەشق و خۆشەویستی  بۆ مەسعود بارزانی و خێزانەکەی دەرببڕێت، پێدەچێت هێشتا سەرەی نەهاتبێت ئاوڕی لیبدەنەوە، ئاخر ئەوەندە نووسەر و رۆژنامەنووسی سوک و سەلیم و خۆفرۆش...

کارۆخ عوسمان: دكتاتۆریەتی بەعس یان دەلەسەی دیموكراسی! كامیان باشتر بوو؟

چەند زەلیلیە لەناو قوڵایی خاكی وڵاتەكەتدا پەنابەران ببنە ئامانجی بۆمبارانی وڵاتانی دراوسێ.عێڕاقی سەردەمی سەدام حسێن چۆن بوو؟ وە عێڕاقی سەردەمی حوكمی كوردزمان و شیعەكان بەچی گەیشت...!ئەو ھێرشانەی كە دەوڵەتی توركیا دەیانكاتە سەر پەنابەرانی كەمپی مەخمور ئەوپەڕی دیلی و خۆ بەدەستەوەدانی دەستەڵاتدارێتی عێڕاق...